Draw Media

نێردە نۆێیەکەی ترەمپ هەولێر نیگەران دەکات

نێردە نۆێیەکەی ترەمپ هەولێر نیگەران دەکات

2026-02-02 19:33:24



درەو:
رۆژنامەی العالم الجدید :
راسپاردنی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، لە شوێنی مارک ساڤایا، بۆ گرتنە دەستی دۆسیەی عێراق، ترسی کوردەکانی لە رەدەڵ و بەدەڵی نوێ زیندوو کردووەتەوە، کە جوگرافیای سیاسی ئاڵۆزی نێوان عێراق و تورکیاو سوریا دەیسەپێنێت، لە وەرچەرخانێكدا كە تەنیا وەك گۆڕانکارییەکی ئیداری ئاسایی ناوخوێندرێتەوە، هێندەی ئەوەی ئاماژەیە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ئەولەویەتەکانی واشنتۆن لە ناوچەکەدا، لە سەروشیانەوە پشتیوانیکردنە لە دەوڵەتە ناوەندییەکان. ئەوەش هەولێر دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی یەكلاكەرەوە: یان خۆی لەگەڵ رێسا نوێیەکانی یارییەکەدا دەگونجێنێت، یان تێچووی قۆناغێک هەڵدەگرێت کە دۆستایەتی سیاسی بەس نییە بۆ گەرەنتیکردنی هەژموون و دەستکەوتەکان.
عەلی باخ، توێژەر لە کاروباری سیاسی کوردی، دەڵێت، دوورخستنەوەی ساڤایا دەلالەتێكی سیمبوڵی سەروی کاریگەرییە راستەوخۆ دامەزراوەییەکانی هەڵدەگرێت. پێشهاتەكان ئاماژە بەوە دەکەن بە تەواوی تێکەڵ بە بیرۆکراسی ئەمریکا نەبووە، کەناڵەكەشی نەچەسپاوە وەک شێوازێکی کارکردنی سەقامگیر، ئەوەش بەو مانایەیى پارتی دیموکراتی کوردستان  پەنجەرەیەكی دیپلۆماسی لەدەست دەدات.
ئاماژە بەوە دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان وەک زیانلێکەوتووترین و هەستیارترین لایەنی ئەم گۆڕانکارییە خێرایە دەردەکەوێت، بە لەبەرچاوگرتنی پشتبەستنی مێژوویی بە سوودوەرگرتن لە پەیوەندییە تایبەتەکان بۆ پتەوکردنی پێگەی دانوستاندن و دەسەڵاتی روبەڕوبونەوەی واتایی لە بەرامبەر نەیارەکانی لە بەغداد.
پیشوایە، نیگەرانی کورد كەلەكەتردەبن بەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بەوە دەکەن، تۆم باراک جگە لە ئەرکەکانی وەک باڵیۆز لە تورکیا و نێردراو لە سوریا بەرپرسیارێتی عێراق لە ئەستۆ دەگرێت.
ئەم ترسە لە هەڵوێستەکانی رابردووی باراکەوە سەرچاوە دەگرێت بەرامبەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا، کە لایەنگری بەناو دەوڵەتێکی ناوەند و یەکگرتنی دیفاکتۆ بوو- لۆژیکێک کە کورد ترسی ئەوەی هەیە لە عێراقدا جێبەجێ بکرێت، کەمکردنەوەی ئیمتیازاتی تایبەتی ناوچەکە لە بەرژەوەندی بەغداد لە هەر ململانێیەکدا.

رۆڵێکی نوێى واشنتۆن

لای خۆیەوە، فایەق عادل، چالاکوانی سیاسی، پێی وایە: دوورخستنەوەی مارک ساڤایا رۆڵی نوێی ئەمریکا لە عێراق پشتڕاست دەکاتەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی باسەکانی جێگرەوەی، تۆم باراک، نوێنەری واشنتۆن بۆ سوریا و لوبنان.
ڕوونیشی دەکاتەوە، ئیدارەی ئەمەریکا سیاسەتێکی نوێی پاڵپشتیکردنی حکومەتە ناوەندەکانی ناوچەکە پەیڕەو دەکات، ڕوونە کە گەورەترین زەرەرمەند لەم دۆخەدا پارتی دیموکراتی کوردستانە، بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، کە هیوایەکی زۆری خستە سەر ساڤایاو  پەیوەندییەکی نزیکی هەبوو لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو حزبە.
ئاماژە بەوە دەکات، بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک وتەبێژی ساڤایا مامەڵەیان دەکردو تویتەکانیان دەگواستەوە و چاوەڕێی گۆڕانکاری و کەمبوونەوەی هەژمونی شیعەکان بوون، بەڵام ئەوەی ڕوویدا هەڵگەڕانەوەی مێزەكە بوو، كە وەک ڕوون بووەوە لۆبی کورد لە واشنتۆن کە لە لایەن پارتە کوردییەکانەوە پارەی بۆ دابین دەکرا، کاریگەر نییە.
لای خۆیەوە، رێبین سەلام، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێی وایە، پارتەکەی پشت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسانی دیاریکراو لەناو سیستمی ئەمریکیدا نابەستێت، پەیوەندی کورد لەگەڵ واشنتۆن لەسەر متمانە بنیات نراوە و ساڵانێکە وەک خۆی ماوەتەوە، سەرەڕای گۆڕانکاری لە ئیدارە و پارتەکان، لە کۆمارییەکانەوە بۆ دیموکرات، پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا بەهێز ماوەتەوە.
سەلام ئاماژە بەوە دەکات، تۆم باراک متمانەی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵدا هەیە، هەمیشە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ سەرکردەکانی کورد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی کورد لە سوریا، هەروەها لە زیاتر لە بۆنەیەکدا سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕیوە، بۆیە ئێمە هیچ نیگەرانییەکمان نییە لەوەی کە دەنگۆی لاوازکردنی هەرێم و هاوکاریکردن لەگەڵ بەغدادو مەسەلەی سوریا تەواو جیاوازە لە عێراق

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand