داهات و خەرجی گشتی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی (2025)دا
2026-01-15 12:18:51
شیكاری: درەو
🔻 وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛
🔹 وەزارەتەکە بە زیاتر لە (10 ترلیۆن و 411 ملیار و 226 ملیۆن) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛ بە بڕی نزیک لە (7 ترلیۆن و 827 ملیار و 315 ملیۆن) دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و زیاتر لە (9 ملیار و 491 ملیۆن) دینار بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە و زیاتر لە (2 ترلیۆن و 574 ملیار و 419 ملیۆن) دیناری موچەی چاودێر کۆمەڵایەتی بۆ حکومەتی هەرێم نێردراوە.
🔹 تا کۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) سەروو (103 ترلیۆن و 514 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (93 ترلیۆن و 197 ملیار) دیناری بە رێژەی (90%) داهاتی نەوت و زیاتر لە (10 ترلیۆن و 306 ملیار) دیناری بە رێژەی (10%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (115 ترلیۆن و 535 ملیار) دینار بووە، کە (87%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (13%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە. بڕی زیاتر لە (74 ترلیۆن و 893 ملیار) دینار دراوە بە خەرجی موچە و چاودێری کۆمەڵایەتی.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی، بەڕێژەی (12%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (12 ترلیۆن و 21 ملیار و 79 ملیۆن) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.
🔹 نزیک لە (7 ترلیۆن و 893 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (515 ملیار و 419 ملیۆن) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار پتر لە (41 ملیار و 561 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران نزیکەی (7 ترلیۆن و 336 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە.
داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی (2025)دا
وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی مانگانەی داهات و خەرجی خۆی بۆ 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛
یەکەم؛ تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025)
بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە بۆ 10 مانگی یەکەمی (2025) بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی تشرینی یەکەمی (2025)، وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی خەرجییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە بڕی (10 ترلیۆن و 411 ملیار و 226 ملیۆن و 332 هەزار و 719) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛
1. بە بڕی (7 ترلیۆن و 827 ملیار و 315 ملیۆن و 281 هەزار و 223) دینار و بە ڕێژەی (75.2%)ی خەرجییەکانی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە.
2. بڕی (9 ملیار و 491 ملیۆن و 575 هەزار) دینار بە ڕێژەی (0.1%)ی خەرجییەکان بۆ بواری بەخشین و هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە.
3. بڕی (2 ترلیۆن و 574 ملیار و 419 ملیۆن و 476 هەزار) دینار بە ڕێژەی (24.7%)ی خەرجییەکان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە.
بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی تەمویلە داراییەکانی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی (10ی 2025) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە (گرافیکی (1)).

لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی (919 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار و 877) دیناری وەک داهاتی نانەوتی گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی عێراق، ئەم بڕەش (8.8%)ی ئەو بڕە پارەیەیە کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە.
بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی گێڕانەوەی داهاتی نانەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی عێراق، لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی (10ی 2025) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە

دووەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی 2025
بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (103 ترلیۆن و 514 ملیار و 200 ملیۆن و 991 هەزار و 817) دینار، بەجۆرێک بڕی (93 ترلیۆن و 197 ملیار و 452 ملیۆن و 551 هەزار و 148) دیناری بەڕێژەی (90%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (10 ترلیۆن و 316 ملیار و 748 ملیۆن و 440 هەزار و 669) دیناری بەڕێژەی (10%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی (2025) بڕوانە (گرافیکی (3)).

سێیەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی 2025
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، تا کۆتایی مانگی دەی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (115 ترلیۆن و 535 ملیار و 280 ملیۆن و 185 هەزار و 396) دینار، بەجۆرێک بڕی (96 ترلیۆن و 378 ملیار و 257 ملیۆن و 473 هەزار و 862) دیناری بەڕێژەی (87%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (19 ترلیۆن و 157 ملیار و 22 ملیۆن و 711 هەزار و 534) دیناری بەڕێژەی (13%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی (2025) بڕوانە (گرافیکی (4)).

چوارەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی 2025
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، ڕێگاوبان و چاکسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (19 ترلیۆن و 157 ملیار و 22 ملیۆن و 711 هەزار و 534) دیناری بەڕێژەی (13%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (139 ملیار و 466 ملیۆن و 268 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (1%) بۆ خەرج کراوە.
2. کەرتی پیشەسازی بڕی (13 ترلیۆن و 385 ملیار و 240 ملیۆن و 955 هەزار و 684) دیناری بە ڕێژەی (70%) بۆ خەرج کراوە.
3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (ترلیۆنێک و 400 ملیار و 815 ملیۆن و 746 هەزار و 482) دیناری بە ڕێژەی (7%) بۆ خەرج کراوە.
4. کەرتی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (3 ترلیۆن و 631 ملیار و 905 ملیۆن و 887 هەزار و 124) دیناری بە ڕێژەی (19%) بۆ خەرج کراوە.
5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (599 ملیار و 593 ملیۆن و 853 هەزار و 688) دیناری بۆ بە ڕێژەی (3%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (گرافیکی (5)).

پێنجەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی 2025
لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (115 ترلیۆن و 535 ملیار و 280 ملیۆن و 185 هەزار و 396) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (103 ترلیۆن و 514 ملیار و 200 ملیۆن و 991 هەزار و 817) دینار.
واتە بڕی (12 ترلیۆن و 21 ملیار و 79 ملیۆن و 193 هەزار و 579) دیناری بەڕێژەی (12%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان، ئایار، حوزەیران، تەموز، ئاب، ئەیلول و تشرینی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (گرافیکی (6)).

شەشەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە 10 مانگی یەکەمی 2025
لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (7 ترلیۆن و 892 ملیار و 950 ملیۆن و 8 هەزار و 420) دینار. بە جۆرێک؛
1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (515 ملیار و 419 ملیۆن و 562 هەزار و 118) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (10 ملیار و 399 ملیۆن و 904 هەزار و 616) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (41 ملیار و 561 ملیۆن و 485 هەزار و 764) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش (218 ملیۆن و 688 هەزار و 500) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (7 ترلیۆن و 335 ملیار و 968 ملیۆن و 960 هەزار و 538) دیناری خەرجکردووە، بڕی (6 ترلیۆن و 578 ملیار و 357 ملیۆن و 997 هەزار و 11) دیناری بە ڕێژەی (90%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (757 ملیار و 610 ملیۆن و 963 هەزار و 427) دیناری بە ڕێژەی (10%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (گرافیکی (7)).

سەرچاوەکان؛
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
- حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة آیار لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة آب لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة ایلول لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة تشرین الاول لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
https://mof.gov.iq/Budget-implementation-Archive.aspx
