ئامارەكانی پێشێكاری لە نێوان میترۆ و سەندای رۆژنامەنووساندا
2026-01-19 11:05:58
درەو:
جیاوازی ئاماری پێشێلكارییەكان بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە نێوان سەنتەری میترۆ و سەندیكای رۆژنامەنووساندا زۆرە، بە جۆرێك بەپێی ئامارەكەی سەندیكا (46) پێشێلكاری كراوە، بەڵام ئامارەكەی سەنتەری میترۆ دەڵێت (315) پێشێلكاری.
ئەمڕۆ سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بڵاویكردەوە : لە ساڵی رابردوودا (23) پێشێلكاری بەرامبەر بە (45) رۆژنامەنووس و (1) دەزگای راگەیاندنكراوە كە كۆی گشتی دەكاتە (46) پێشێلكاری.
دەقی راپۆرتەكەی سەندیكای رۆژنامەنووسان

دوێنێ سەنتەری میترۆ لە سلێمانی بڵاویكردەوە: لە ساڵی رابردوودا (315) پێشێلكاری بەرامبەر بە (252) رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن كراوە.
دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بڵاویكردووەتەوە كە تەنیا لە یەك رۆژدا (9ی شوباتی 2025) لە خۆپیشاندانی مامۆستایان لە دێگەڵە (59) پێشێلكاری بەرامبەر بە (36) رۆژنامەنووس و (2) دەزگای راگەیاندن كراوە.


