(گفتوگۆی هەڵبژاردن)كۆمەڵی دادگەری لە هةڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا

2025-10-08 14:46:59
گفتوگۆی یەكەم/ لیستی كۆمەڵی دادگەری كوردستان
درەو:
ئەمڕۆ لە ئۆفیسی سەرەكی دامەزراوەی میدیایی درەو گفتوگۆی پرسی هەڵبژاردنی كراو تەرخان بوو بۆ كارنامەو بەرنامەی كۆمەڵی دادگەری كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بە مێوانداری محەمەد حەكیم سەرۆكی لیستی كۆمەڵی دادگەری و ئەحمەد حاجی رەشید كاندیدی كۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی.
(درەو) لە گفتوگۆی هەڵبژاردندا دەرفەت دەدات بەتەواوی لیست و كاندید و قەوارە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ خستنەڕووی كارنامەو بەرنامەی كاریان...خستنەڕووی داتاو ئاماری تایبەت بە هەڵبژاردنەكان .
لە دامەزراوەی درەو، سەرەڕای گفتوگۆی هەڵبژاردن، بە داتا و ئاماری هەڵبژاردن بەرچاوروونی وورد دەخاتە بەردەم لیست و قەوارە سیاسیەكان و بە خستنەڕووی ئەنجامی راپرسیەكانی ردەو، بەرچاوروونی و پێشبینی دەنگ و كورسیەكان بۆ لیست و كاندیدەكان دەخاتەروو.
لەپاڵ راپۆرتە شیكارییەكان و گرافیك و خستنەڕووی رەقەم و داتاكان (دامەزراوەی میدیایی درەو)، چەندین كتێبی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەخاتە بەردەست كاندیدەكان كە بەرهەمی دامەزراوەی میدیایی درەون. لەوانە:
- بۆكسی هەڵبژاردن كە (شەش) كتێب لەخۆ دەگرێت هەر حزبەو كتێبی خۆی.
- كتێبی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و كورد لە پرۆسەی حوكمڕانیدا، هەموو ئاماری هەڵبژاردن و پۆستەكانی كوردی تێدایە لە 2003 تا ئێستا
- كلیلی هەڵبژاردن كە تەواوی هەڵبژاردنەكان لە خۆ دەگرێت (1992 – 2025) .
- هەڵبژاردن لەكەركوك كە تەواوی هەڵبژاردنەكانی كەركوك و دەنگ و پێگەی پێكهاتەو لیستەكان دەخاتەڕوو.
