ڕێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان (2023 - 2024)
.png)
2025-08-19 15:40:05
درەو:
ڕاپۆتی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەران
🔻 بەگوێرەی نوسراوی ژمارە /1/1/418 لە بەرواری 24/6/2025ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، نوسینگەی وەزیر، بەشی بەدواداچوون، لە ڕوپێوی کۆمەڵایەتی و ئابوری خێزان لە 2023 – 2024 ڕێژەی هەژاری لەسەر ئاستی گشتی عێراق نزیکەی لە (17.5%) و لەسەر ئاستی پارێزگاکان بە جۆرێکە؛
🔹 پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی (5.9%)، سلێمانی (7.9%) و پارێزگای کەرکوک بە ڕێژەی (9.5%) کەمترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە.
🔹 پارێزگای موسەننا بە ڕێژەی (43.6%)، بابل (34.4%) و پارێزگای قادسییە بە ڕێژەی (28.9%) بەرزترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە.
سەرەتا
بەگوێرەی ڕاپۆتێکی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە (د. قاسم اسماعیل جاسم) لە تەموزی 2025 ئامادەی کردووە.
عێراق یەکێکە لە دەوڵەتانەی بەدەست کێشەکانی هەژاری و بێکارییەوە دەناڵێنێت، کە بەهۆی چەندین هۆکاری سیاسی و ئابوری و ستراتیجییەوە گرفتەکان قوڵتردەبنەوە، بەهۆکارەکانی وەک ململانێی چەکداری، گەندەڵی، خراپی بەڕێوەبردن و پشتبەستن بە ئابوورییەکی کرێخۆر. ئەم گرفتانە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەیە و دەرفەتەکانی گەشەپێدان و سەقامگیری لە وڵاتدا سنووردار دەکەن.
هەژاری سێبەری کێشاوە بەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، تەندروستی و ژینگەیی لە عێراقدا. بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق بووەتە هۆی تێکچوونی هەیکەلی ئابوری و دابەزینی ڕێژەی گەشەسەندن، ئەمەش هەم ڕێژەی هەژاری و هەم ڕێژەی بێکاریی زیاد کردووە. ئەم دوو دیاردەیە بەیەکەوە گرێدراون، چونکە زیادبوونی ڕێژەی بێکاری بە ناچاری دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازنەی هەژاری.
هەژاری لە عێراقدا پارادۆکسێکە لە وڵاتێکدا کە توانای سروشتی و مرۆیی گەورەی هەیە. لێرەدا پرسیارێکی گرنگ دێتە پێشەوە: ئایا هەژاری لە عێراقدا دەرئەنجامی کەمی سەرچاوە یان شکستهێنانە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان و چارەسەرکردنی دیاردەی هەژاری و ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی: بێبەشبوون، بێدەسەڵاتی، و پەکخستنی سەرچاوەکان.
وەزارەتی پلاندانان ڕێژەی هەژاری بە بەکارهێنانی میتۆدۆلۆژیایەک حیسابی هەژمار دەکات کە بە (تێچووی پێداویستییەکانی بنەڕەتی – Cost – of Basit NEEDS (CBN)) ناسراوە، کە هێڵی هەژاری وەک ئاستی خەرجییەکان پێناسە دەکات کە بەسە بۆ دابینکردنی کەمترین پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆراکی و ناخۆراکی کە پێویستن بۆ ژیانی هەر تاکێک. بەم شێوەیە تێکڕای پشکی خەرجییەکان بۆ هەر تاکێک پێوەرە بۆ ئاستی ژیان.
ڕێژەی هەژاری لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق
بەگوێرەی نوسراوی ژمارە /1/1/418 لە بەرواری 24/6/2025ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، نوسینگەی وەزیر، بەشی بەدواداچوون، لە ڕوپێوی کۆمەڵایەتی و ئابوری خێزان لە 2023 – 2024 ڕێژەی هەژاری لەسەر ئاستی گشتی عێراق نزیکەی لە (17.5%) و لەسەر ئاستی پارێزگاکان بە جۆرێکە؛
- پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی (5.9%)، سلێمانی (7.9%) و پارێزگای کەرکوک بە ڕێژەی (9.5%) کەمترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە.
- پارێزگای موسەننا بە ڕێژەی (43.6%)، بابل (34.4%) و پارێزگای قادسییە بە ڕێژەی (28.9%) بەرزترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە.
بۆ وردەکاری و بەرچاوڕوونی زیاتە بڕوانە چارت و خشتەی هاوپێچ.
خشتە و چارت
سەرچاوە
- د. قاسم اسماعيل جاسم، نسبة الفقر في العراق لسنة 2023 – 2024، مجلس النواب، دائرة البحوث والدراسات النیابیة، قسم البحوث، تموز 2025، أغسطس 17, 2025؛
https://shorturl.at/okXZE
