Draw Media

هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق لە نیوەی یەکەمی 2025

 هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق لە نیوەی یەکەمی 2025

2025-08-17 19:56:09


 
درەو: 

🔻 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانەی لە (6) مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڵاوی کردوونەتەوە؛
🔹 لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)دا ئامارەکان دەگاتە (171 هەزار و 846) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ژمارەی هاوسەرگیری بەڕێژەی (18.3%) لە مانگی شوباتدا تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (16%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ ڕەسافە تۆمار کراوە. کەمترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (13.4%) لە مانگی ئازاردا بووە، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری بە ڕێژەی (2.5%) لە پارێزگای موسەننا بووە.
🔹 هەر لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ (34 هەزار و 522) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە. بەرزترین ژمارەی جیابوونەوە بەڕێژەی (18.7%) لە مانگی کانونی دووەمدا تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (19.2%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ کەرخ تۆمار کراوە. کەمترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.4%) لە مانگی ئازاردا، کەمترین ڕێژەی جیابوونەوە بە ڕێژەی (1.9%) لە پارێزگای موسەننا بووە.


یەکەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە (15) پارێزگاکەی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2025
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بڵاو دەکاتەوە، کۆی ئەو داتایانەی بۆ نیوەی یەکەمی (2025) بڵاویکردووەتەوە بەجۆرێکە؛
1.    هاوسەرگیری؛ لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)دا ئامارەکان دەگاتە (171 هەزار و 846) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ژمارەی هاوسەرگیری بەڕێژەی (18.3%) لە مانگی شوباتدا تۆمارکراوە، کەمترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (13.4%) لە مانگی ئازاردا بووە، بەجۆرێک؛
-    لە کانونی دووەمی 2025 دا، (29 هەزار و 119) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە بە ڕێژەی (16.9%) ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون.
-    لە شوباتی 2025 دا، (31 هەزار و 411) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (18.3%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون ئەم ژمارەیەش بەرزترین تۆماری ئاماری هاوسەرگیرییە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا.
-    لە مانگی ئازاری 2025 دا، (22 هەزار و 967) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (13.4%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون ئەم ژمارەیەش نزمترین تۆماری ئاماری هاوسەرگیرییە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا. 
-    لە مانگی نیسانی 2025 دا، (28 هەزار و 853) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (16.8%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون.
-    لە مانگی ئایاری 2025 دا، (31 هەزار و 274) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (18.2%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون.
-    لە مانگی حوزەیرانی 2025 دا، (28 هەزار و 222) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (16.4%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون.
2.    جیابوونەوە؛ لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)دا ئامارەکان دەگاتە (34 هەزار و 522) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکراو، بەرزترین ژمارەی جیابوونەوە بەڕێژەی (18.7%) لە مانگی کانونی دووەمدا تۆمارکراوە، کەمترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.4%) لە مانگی ئازاردا بووە، بەجۆرێک؛
-    لە کانونی دووەمی 2025 دا، (6 هەزار و 448) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (18.7%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە. ئەو ڕێژەیەش بەرزترین تۆماری ئاماری جیابوونەوەیە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمار کراوە.
-    لە شوباتی 2025 دا، (6 هەزار و 392) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (18.5%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە.
-    لە مانگی ئازاری 2025 دا، (4 هەزار و 974) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.4%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە. ئەو ژمارەیەش نزمترین تۆماری ئاماری جیابوونەوەیە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمار کراوە.
-    لە مانگی نیسانی 2025 دا، (5 هەزار و 665) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (16.4%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە.
-    لە مانگی ئایاری 2025 دا، (6 هەزار و 15) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (17.4%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە.
-    لە مانگی حوزەیرانی 2025 دا، (5 هەزار و 28) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.6%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە.
 (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1))

 

 

دووەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2025
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کە (بەغداد)ی پایتەخت دابەش بووە بەسەر دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی (رەسافە و کەرخ) لەگەڵ (14) پارێزگاکەی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک لە چارت و خشتەی ژمارە (2) رونکراوەتەوە؛ 
دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.
هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسەننا کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.    

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand