داهات و عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی (2025)دا
.png)
2025-08-01 15:40:04
درەو:
🔻 وەزارەتی دارایی عێراق بە دوو ڕاپۆرتی مانگانەی یەک لەدوای یەک داهات و خەرجی خۆی بۆ پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛
🔹 تا کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) سەروو (46 ترلیۆن و 157 ملیار) دینار بووە. نزیک لە (41 ترلیۆن و 931 ملیار) دیناری بە رێژەی (91%) داهاتی نەوت و زیاتر لە (4 ترلیۆن و 226 ملیار) دیناری بە رێژەی (9%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (46 ترلیۆن و 979 ملیار) دینار بووە، کە (94%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (6%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 وەزارەتەکە بە زیاتر لە (5 ترلیۆن و 166 ملیار و 760 ملیۆن) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛ بە بڕی نزیک لە (3 ترلیۆن و 916 ملیار و 670 ملیۆن) دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و نزیک لە (4 ملیار و 768 ملیۆن) دینار بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە و زیاتر لە (ترلیۆنێک و 245 ملیار و 303 ملیۆن) دیناری موچەی چاودی کۆمەڵایەتی بۆ حکومەتی هەرێم بە نێردراوە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (3%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و نزیکەی (822 ملیار و 146 ملیۆن) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.
🔹 نزیکەی (3 ترلیۆن و 793 ملیار و 862 ملیۆن) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (214 ملیار و 710 ملیۆن) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار پتر لە (19 ملیار و 496 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران زۆرتر لە (3 ترلیۆن و 532 ملیار و 655 ملیۆن) دینار خەرجیان هەبووە.
داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی (2025)دا
وەزارەتی دارایی عێراق بە دوو ڕاپۆرتی مانگانەی یەک لەدوای یەک داهات و خەرجی خۆی بۆ پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان
یەکەم؛ تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2025)
بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە بۆ پێنج مانگی یەکەمی (2025) بڵاوکراوەتەوە، لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی ئایاری (2025)، وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی خەرجییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە بڕی (5 ترلیۆن و 166 ملیار و 760 ملیۆن و 773 هەزار و 383) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛
1. بە بڕی (3 ترلیۆن و 916 ملیار و 689 ملیۆن و 567 هەزار و 289) دینار و بە ڕێژەی (75.8%)ی خەرجییەکانی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە.
2. بڕی (4 ملیار و 767 ملیۆن و 852 هەزار) دینار بە ڕێژەی (0.1%)ی خەرجییەکان بۆ بواری بەخشین و هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە.
3. بڕی (ترلیۆنێک و 245 ملیار و 303 ملیۆن و 353 هەزار) دینار بە ڕێژەی (24.1%)ی خەرجییەکان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە.
بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی تەمویلە داراییەکانی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی خەرجییەکانی مانگی (5ی 2025) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە (خشتە و چارتی ژمارە (1)).
دووەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2025
بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (46 ترلیۆن و 157 ملیار و 110 ملیۆن و 408 هەزار و 761) دینار، بەجۆرێک بڕی (41 ترلیۆن و 930 ملیار و 805 ملیۆن و 332 هەزار و 802) دیناری بەڕێژەی (91%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (4 ترلیۆن و 226 ملیار و 305 ملیۆن و 75 هەزار و 959) دیناری بەڕێژەی (9%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).
خشتەو چارتی ژمارە (2)
سێیەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2025
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، تا کۆتایی مانگی پێنجی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (46 ترلیۆن و 979 ملیار و 256 ملیۆن و 244 هەزار و 693) دینار، بەجۆرێک بڕی (43 ترلیۆن و 951 ملیار و 426 ملیۆن و 645 هەزار و 150) دیناری بەڕێژەی (94%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (3 ترلیۆن و 27 ملیار و 829 ملیۆن و 599 هەزار و 543) دیناری بەڕێژەی (6%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)).
خشتەو چارتی ژمارە (3)
چوارەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2025
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، ڕێگاوبان و چاکسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (3 ترلیۆن و 27 ملیار و 829 ملیۆن و 599 هەزار و 543) دیناری بەڕێژەی (6%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1. کەرتی کشتوکاڵ بڕی (67 ملیار و 537 ملیۆن و 661 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (2%) بۆ خەرج کراوە.
2. کەرتی پیشەسازی بڕی (635 ملیار و 520 ملیۆن و 755 هەزار و 622) دیناری بە ڕێژەی (21%) بۆ خەرج کراوە.
3. کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (590 ملیار و 828 ملیۆن و 392 هەزار و 444) دیناری بە ڕێژەی (20%) بۆ خەرج کراوە.
4. کەرتی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (ترلیۆنێک و 490 ملیار و 912 ملیۆن و 43 هەزار و 916) دیناری بە ڕێژەی (49%) بۆ خەرج کراوە.
5. کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (243 ملیار و 30 ملیۆن و 745 هەزار و 624) دیناری بۆ بە ڕێژەی (8%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (4)).
خشتەو چارتی ژمارە (4)
پێنجەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2025
لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (46 ترلیۆن و 979 ملیار و 256 ملیۆن و 244 هەزار و 693) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (46 ترلیۆن و 157 ملیار و 110 ملیۆن و 408 هەزار و 761) دینار.
واتە بڕی (822 ملیار و 145 ملیۆن و 835 هەزار و 932) دیناری بەڕێژەی (3%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری ساڵی (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (5)).
خشتەو چارتی ژمارە (5)
شەشەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە پێنج مانگی یەکەمی 2025
لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2025)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (3 ترلیۆن و 793 ملیار و 861 ملیۆن و 971 هەزار و 758) دینار. بە جۆرێک؛
1. ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (241 ملیار و 710 ملیۆن و 33 هەزار و 638) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (165 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2. سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (19 ملیار و 496 ملیۆن و 81 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش (57 ملیۆن و 159 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
3. ئەنجومەنی وەزیران بڕی (3 ترلیۆن و 532 ملیار و 655 ملیۆن و 857 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (3 ترلیۆن و 191 ملیار و 204 ملیۆن و 849 هەزار و 737) دیناری بە ڕێژەی (90%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (341 ملیار و 451 ملیۆن و 7 هەزار و 384) دیناری بە ڕێژەی (10%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (6)).
خشتەی ژمارە (6)
سەرچاوەکان؛
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
- حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
- حساب الدولة لغایة آیار لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
https://www.mof.gov.iq/pages/MOFPublicReports.aspx
