Draw Media

هەرێم چی دەستدەكەوێت وعێراق چەند؟

هەرێم چی دەستدەكەوێت وعێراق چەند؟

2025-07-15 20:18:37


شیكاری: درەو

هەولێر و بەغداد نزیكن لە رێككەوتن لەسەر نەوت و داهاتی ناوخۆ ، ئەگەر حكومەتی هەرێم و عێراق رێكبكەون لەسەر نەوت و داهاتی ناوخۆ، حكومەتی هەرێم مانگانە (900) ملیار دیناری دەستدەكەوێت، بەغداد بە نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێم (520) ملیار دیناری دەستدەكەوێت.
ئەو نەوتەی هەرێم دەیەوێت رادەستی عێراقی بكات (217) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، ئەگەر لەناوخۆی هەرێم بیفرۆشێت بەرمیلی بە (33) دۆلار، داهاتەكەی مانگانە دەكاتە (290) ملیار دینار، بەڵام ئەگەر لە رێگای سۆمۆوە بیفرۆشێت بەرمیلی بە (65) دۆلار ئەوا داهاتی مانگانەی دەكاتە (560) ملیار دینار.


فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ئێستادا
داهات و فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان بەپێی رەشنوسی ڕێککەوتنەكەی هەرێمی كوردستان بەرهەمی ئێستا رۆژانە (282 هەزار) بەرمیل نەوتە، هەرێم داوا دەكات لەو ژمارەیە (65 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بێت.
لە ئێستادا بەپێی راگەیەندراوی رەسمی نەوتی هەرێم بە (33) دۆلار دەفرۆشرێت، بەو پێیە؛
-    رۆژانە (282 هەزار) بەرمیلی بە (33) دۆلار دەكاتە: (9 ملیۆن و 306 هەزار) دۆلار.
-    مانگانە (8 ملیۆن و 460 هەزار) بەرمیلی بە (33) دۆلار دەكاتە: (279 ملیۆن و 180 هەزار) دۆلار.

ئەگەر هەر ئەو نەوتە لەرێگای سۆمۆوە بفرۆشرێت
-    رۆژانە (282 هەزار) بەرمیلی بە (65) دۆلار دەكاتە: (18 ملیۆن و 330 هەزار) دۆلار.
-    مانگانە (8 ملیۆن و 460 هەزار) بەرمیلی بە (65) دۆلار دەكاتە: (549 ملیۆن و 900 هەزار) دۆلار

بەپێی رەشنوسی ڕێککەوتنەكەی هەرێمی كوردستان، رۆژانە لەو (282 هەزار) بەرمیل نەوتە، (65 هەزار) بەرمیل نەوتی بۆ ناوخۆ پێویستە، (217 هەزار) بەرمیل نەوتی لە رێگای سۆمۆوە بفرۆشرێت بۆ هەر بەرمیلیك (16) دۆلار دەردرێت بە كۆمپانیاكان.
داهاتی كۆمپانیاكان
داهاتی كۆمپانیاكان (16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك:
-    رۆژانە (217 هەزار) بەرمیلی بە (16) دۆلار دەكاتە: (3 ملیۆن و 472 هەزار) دۆلار.
-    مانگانە (6 ملیۆن و 510 هەزار) بەرمیلی بە (16) دۆلار دەكاتە: (104 ملیۆن و 160 هەزار) دۆلار

داهاتی نەوتی هەرێم دوای لێدەرکردنی پێداویستی ناوخۆ
داهاتی  (217) هەزار بەرمیل نەوت ئەگەر لە رێگای سۆمۆوە بفرۆشرێت و بەرمیلی بە (65) دۆلار بدرێت:
-    رۆژانە (217 هەزار) بەرمیلی بە (65) دۆلار دەكاتە: (14 ملیۆن و 105 هەزار) دۆلار.
-    مانگانە (6 ملیۆن و 510 هەزار) بەرمیلی بە (65) دۆلار دەكاتە: (423 ملیۆن و 150 هەزار) دۆلار.

داهاتی لەبەرهەمی نەوتی هەرێم بۆعێراق
كۆی ئەو داهاتەی كە لەبەرهەمی نەوتی هەرێم دەستی عێراق دەكەوێت:
-    مانگانە (423 ملیۆن و 150 هەزار) دۆلار واتا ( 560 ملیار) دینار
-    بڕی ئەو پارەیەی عێراق دەیدات بۆ حەقی كۆمپانیاكان: (104 ملیۆن و 160 هەزار) دۆلار واتا (140 ملیار) دینار
-    واتا بەغداد (560 میار) دیناری دەست دەكەوێت لە نەوتی هەرێم، (140 ملیار) دیناری دەداتە خەرجی كۆمپانیاكان دەمێنێتەوە: (420 ملیار) دینار لە نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ عێراق.
لەبەرامبەردا بڕی (ترلیۆنێك) دینار دەداتە هەرێمی كوردستان و (100 ملیار) دیناریشی لە داهاتی ناوخۆ لێوەردەگرێت واتا (900 ملیار) دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە.
-    عێراق بڕی (420 ملیار) دیناری نەوت و (100 ملیار) دیناری ناوخۆ دەكاتە: (520 ملیار) دیناری لە هەرێم دەستدەكەوێت.
-    هەرێمی كوردستان بڕی (900 ملیار) دینارو چارەسەری كێشەی كۆمپانیاكان و موچەی موچەخۆرانی لەكۆڵ دەبێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand