توشی چی بوین؟

Draw Media

2018-08-13 21:54:29



■ دارا شێخ یەحیا....
لە بەردەرکی سەرای  سلێمانی یەوە دەست پێ بکەو... بەپیاسە سەرەنجی پەیکەرەکان بدە دواتر بڕۆرەوە بۆ بەردەم باخی گشتی و بە ناو باخی گشتی دا بیاسەیەک بکە ئەبینیت پەیکەرەکان چەند نامۆن ،  دواتر بزانە شەهید ئارام چ پەیکەرێکی بۆ کراوە، ئینجا بەرەو پارکی نالی سەیری کەرەکە بکە و لە وێوە بۆ بەردەم کتێبخانەی گشتی  پەیکەری لە تیف هەڵمەتی لنگەوقوچ پاشان بگەڕی بەشاردا و سەرێک لە قفڵەکە بدەو،شەقام بەشەقامی شارەکە بگەڕێ...پەیکەرێکم بۆ بدۆزەرەوە لە ساحێبەکەی بچێت...هەر لە ساڵح دیلان، عەولەسیس ، شێرکۆ بێ کەس .... هتد

پەیکەر بەسەربانەوە ، بە بن بانەوە بگەڕێن،جوان بگەڕێن پەیکەرو مۆنۆمێنتان باش!

هونەری وێنە کێشان قورسە، پەیکەرتاشین قورستر، مۆنیومێنت هەر زۆر قورستر، ئاخر هونەری ئەو قفڵ و چەقۆ و بێ ڕێزیە چی یە بە هونەروە  ئەکرێت، ئەبێت بودجەو پارە بە فیڕۆ نەدەن  لە پێناو کاری نا هونەری و ناشرین ، هونەر دا‌هێنانە ، هونەر وتاری سیاسی نی یە بەڵکو دەڕبڕینێکی جیاوازە...

هونەری سەقەت  لە وڵاتانی تریش هەیە وەک وەک لەوێنەکان  دامان ناوە، چەند سەقەت؟ یەک دوان ؟ نەک هەمووی پاشان کێ بڕیار دەدات لە سەر دانانی پەیکەر ؟ کێن ئەو زاڵمانەی ڕەحم بە شار ناکەن و ناشرینی ئەکەن ؟ کوا ڕۆشنبیری و بەڕێوەبەرەکەی، کوا سەرۆکی شارەوانی ؟ کوا پارێزگار ؟ ئەمانە چی لە هونەر ئەزانن؟

لە وڵاتی پێشکەوتوو، لە شێ‌رەوانی لیژنەیەکی تایبەت بە هونەری پەیکەر سازی هەیە و وە ئەندامانی خەڵکی هونەرمەندی بە توانا و شارەزاو ئەندازیارو ڕۆشنبیرن! لە سلێمانی کوا ئەو لیژنەیە كێن و کوان و لە کوێن ؟ 

یان لێرە لیژنە حیزبیەو لە حیزبیش یەک کەس بڕیار ئەدات خودایە ڕحمێ بە سلێمانی بکە ، گوناحتان دەکات ئەو هەموو زوڵمە لە سلێمانی ئەکەن سەرەڕای زوڵمەکانی تر ...

ئەمە لە کاتێکدایە دەیان هونەرمەندی باشی کورد هەن ڕێگەیان پێ نادرێت ... تۆ بزانن من باسی پەیکەری شێخ مەحمود  هادی زیاد ئەدین ناکەم ، چونکە بەراستی کارێکی هونەرییە...

ڕۆژێک دێت بە شۆفڵێک  ئەو پەیکەرانە لابەرین و سلێمانی دەبێتە مەیدانی هونەرو پەیکەر و مۆنۆمێنتی جوان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand