Draw Media

سەرۆكی لیستەكانی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی عێراق

سەرۆكی لیستەكانی نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی عێراق

2025-06-23 09:08:53



درەو:
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشێك لە سەرۆكی لیستەكانی یەكلاكردووەتەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەبچێت.
-    كاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری پێشووتری كوردستان بۆ سەرۆكی لیستی هەولێر
-    گۆران دیبەگەیی پەرلەمانتاری كوردستان بۆ سەرۆكی لیستی نەینەوا
-    ئومێد محەمەد پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی كەركوك
-    سەرۆكی لیستی دهۆك (هێشتا یەكلا نەكراوەتەوە)  ئەگەری دانانی شڤان سەعید هەیە پەرلەمانتاری كوردستان  
-    سەرۆكی لیستی سلێمانی (هێشتا یەكلا نەكراوەتەوە) ئەگەری دانانی رێبوار ئەورەحمان هەیە پەرلەمانتاری عێراق

•    نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق (204 هەزارو 855) دەنگی بەدەستهێناو (9) كورسی مسۆگەركرد، (5) كورسی لە سلێمانی و (3) كورسی لە هەولێر، (1) كورسی لە كەركوك. 
•    نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (15) كورسی مسۆگەركرد و (292 هەزارو 32) دەنگی بەدەستهێنا بە جۆرێك:
-    هەولێر: 104 هەزار و 222 دەنگ و (5) كورسی
-    سلێمانی: 136 هەزارو 447 دەنگ و (8) كورسی 
-    دهۆك: 46 هەزارو 631 دەنگ و (2) كورسی
-    هەڵەبجە: 4 هەزارو 732 دەنگ   

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand