سەرۆكی لیستەكانی یەكگرتوو بۆ هەڵبژاردنی عێراق

2025-06-23 06:41:37
درەو:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەرۆكی لیستەكانی یەكلاكردەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەبچێت.
- ئوسامە جەمیل پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی هەولێر
- د. موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی سلێمانی
- د. جەمال كۆچەر پەرلەمانتاری عێراق بۆ سەرۆكی لیستی دهۆك
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق (108 هەزارو 10) دەنگی بەدەستهێناو (4) كورسی مسۆگەركرد، (2) كورسی لە سلێمانی و (2) كورسی لە دهۆك.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (7) كورسی مسۆگەكرد و (117 هەزارو 444) دەنگ بە جۆرێك:
- هەولێر: 24 هەزار و 178 دەنگ و (1) كورسی
- سلێمانی: 42 هەزارو 847 دەنگ و (2) كورسی
- دهۆك: 42 هەزارو 687 دەنگ و (2) كورسی
- هەڵەبجە: 7 هەزارو 847 دەنگ و (1) كورسی
