بافڵ تاڵەبانی بۆ سلێمانی و شاڵاو كۆسرەت بۆ هەولێر

Draw Media

2024-03-14 19:27:19





درەو:
سبەینێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە، كاندیدەكان یەكلا دەكاتەوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی لیستی یەكێتی دەبێت لە سلێمانی، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ سەرۆكی لیستی یەكێتی دەبێت لە هەولێر.
بە پێی بەدواداچوونەكانی (درەو) بڕیارە سبەینێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو) بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەبێتە سەرۆكی لیستی یەكێتی لە سلێمانی و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ دەبێتە سەرۆكی لیستی یەكێتی لە پارێزگای هەولێر.
سبەینێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەو سیڤیانە یەكلا دەكاتەوە كە لەلایەن مەڵەند و رێكخستنەكانی یەكێتیەوە وەرگیراون، بەپێی زانیارییەكانی (درەو) بەشێك لە كاندیدەكانی یەكێتی یەكلا كراونەتەوە لەوانە:
•    محەمەد فەیسەڵ
•    زانا حەسەن زانای كوردستان
•    قادر رەزگەیی
•    شیرین یونس
•    رۆژان حەمەرەش
•   بەرزان عوسمان
•    د. ئومێد عەلی
•    د. یاد نەقشبەندی
•    شەماڵ وەرتێ
•    خەڵەف ئەحمەد
•    لۆزان مینا

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand