ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق لە ساڵی 2023

Draw Media

2024-02-03 08:12:31




راپۆرتی: درەو

🔻 ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانە کە لە (12) مانگی ڕابردوودا بۆ ساڵی (2023) بڵاوی کردوونەتەوە؛
🔹 لە ساڵی (2023)دا ئامارەکان دەگاتە (298 هەزار و 615) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (253 هەزار و 917) گرێبەستیان بە ڕێژەی (85%) لە دادگاکان و (44 هەزار و 698) حاڵەتیان بە ڕێژەی (15%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
🔹 (72 هەزار و 471) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە! کە (53 هەزار و 423) کۆی حاڵەتەکان بوە! تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە ژمارەیان (19 هەزار و 48) کەیس بووە.
🔹 دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.
🔹 دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای میسان کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای زیقار کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە.   


یەکەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە (15) پارێزگاکەی عێراق بۆ ساڵی 2023
رۆژی (17/1/2024) ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بۆ مانگی؛
# کانونی یەکەمی (2023) بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە؛ (20 هەزار و 904) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (18 هەزارو 560) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 344) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات کەمترین ڕێژەی جیابوونەو لەم مانگەدا تۆمار کراوە کە بریتی بووە لە (4 هەزار و 423) حاڵەتی جیابوونەوە، کە (هەزارو 278) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 145) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بە هەڵدانەوەی ئامارەکانی مانگەکانی پێشووتری ساڵی 2023 حاڵەتەکان لە تەواوی ساڵەکەدا دەگاتە (298 هەزار و 615) هاوسەرگیری تۆمارکراو و (72 هەزار و 471) حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران. بە جۆرێک؛
# لە کانونی دووەمی 2023 دا، (25 هەزار و 406) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 300) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 106) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هەر لە هەمان ماوەدا (6 هەزار و 335) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 428) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار 907) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە کانونی شوباتی 2023 دا، (27 هەزار و 510) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 16) گرێبەستیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 494) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لەگەڵ ئەوەشدا (6 هەزار و 147) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 506) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 641) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە مانگی ئازاری 2023 دا، (27 هەزار و 613) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (24 هەزارو 376) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار 237) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (6 هەزار و 518) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە، کە (هەزارو 685) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 833) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە مانگی نیسانی 2023 دا، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری تۆمارکراوە بەراورد مانگەکانی دیکەی ساڵی 2023، بەجۆرێک؛ (17 هەزار و 105) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 786) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار و 319) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
بە هەمان شێوەی لە؛ (4 هەزار و 643) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 326) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 317) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
# لە مانگی ئایاری 2023 دا، (28 هەزار و 967) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (25 هەزارو 610) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 357) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات ئامارەکانی جیابوونەوە، کە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 728) حاڵەتی جیابوونەوە کە (هەزارو 796) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 932) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە حوزەیرانی 2023 دا، (25 هەزار و 687) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 688) گرێبەستیان لە دادگاکان و (2 هەزار 999) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
لەگەڵ ئەوەشدا (5 هەزار و 880) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 449) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 431) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە مانگی تەموزی 2023 دا، (26 هەزار و 778) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (22 هەزارو 731) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 47) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (5 هەزار و 808) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 549) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 259) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە ئابی 2023 دا، (19 هەزار و 417) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 840) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 577) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات بەرزترین ڕێژەی جیابوونەوە لەم مانگەدا تۆمار کراوە بەراورد بە مانگەکانی دیکەی 2023، کە بریتی بووە لە؛ (6 هەزار و 937) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمار کراو، کە (2 هەزارو 85) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 888) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە ئەیلولی 2023 دا، (17 هەزار و 634) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (14 هەزارو 215) گرێبەستیان لە دادگاکان و (3 هەزار و 419) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (5 هەزار و 462) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 508) حاڵەتیان لە دادگاکان و (3 هەزارو 954) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە تشرینی یەکەمی 2023 دا، بەرزترین رێژەی هاوسەرگیری تۆمار کراوەو گەیشتووە بە (32 هەزار و 794) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراو کە (27 هەزارو 595) گرێبەستیان لە دادگاکان و (5 هەزار و 199) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (6 هەزار و 934) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 653) حاڵەتیان لە دادگاکان و (5 هەزارو 281) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

# لە تشرینی دووەمی 2023 دا، (28 هەزار و 800) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە کە (24 هەزارو 200) گرێبەستیان لە دادگاکان و (4 هەزار و 600) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (6 هەزار و 620) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە (هەزارو 785) حاڵەتیان لە دادگاکان و (4 هەزارو 835) حاڵەتیان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلابونەتەوەو دواتر لە دادگا پەسەند کراون.

کەواتە کۆی حاڵەتەکان (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) لە ساڵی (2023)دا دەگاتە (298 هەزار و 615) هاوسەرگیری تۆمارکراو، کە (253 هەزار و 917) گرێبەستیان بە ڕێژەی (85%) لە دادگاکان و (44 هەزار و 615) حاڵەتیان بە ڕێژەی (15%) لە دەرەوەی دادگاکان ئەنجام دراوە و دواتر لە دادگا پەسەند کراون.
هاوکات (72 هەزار و 471) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە. ئەوەی جێگەی تێڕامانە نزیکەی (74%)ی جیابوونەوەکان لە دەرەوەی دادگاکان یەکلاکراونەتەوە کە (53 هەزارو 423)ی کۆی حاڵەتەکان بوەوە تەنها (26%)ی جیابوونەوەکان بە بڕیاری دادگا یەکلاکراونەتەوە کە (19 هەزار و 48) حاڵەت بووە. (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1))

 

دووەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ ساڵی 2023
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی کە (بەغداد)ی پایتەخت دابەش بووە بەسەر دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی (رەسافە و کەرخ) لەگەڵ (14) پارێزگاکەی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک لە گرافیکی ژمارە (2) و خشتەکانی (2-18) رونکراوەتەوە؛
دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.
هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای میسان کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای زیقار کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.   
خشتەی ژمارە (2)

چارتی ژمارە (2)

خشتەی ژمارە (3)
خشتەی ژمارە (4)
خشتەی ژمارە (5)
خشتەی ژمارە (6)
خشتەی ژمارە (7)
خشتەی ژمارە (8)
خشتەی ژمارە (9)
خشتەی ژمارە (10)
خشتەی ژمارە (11)
خشتەی ژمارە (12)
خشتەی ژمارە (13)
خشتەی ژمارە (14)
خشتەی ژمارە (15)
خشتەی ژمارە (16)
خشتەی ژمارە (17)
خشتەی ژمارە (18)

 

 

 

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand