دەرگایان بۆ سەماكاران ئاوەڵا و بۆ رۆشنبیران داخراو

Draw Media

2018-06-16 21:14:04



■ د. ئیدی كۆهین....
بەرپرسانی كورد دەرگایان هەمیشە بۆ هونەرمەندان و گۆرانیبێژان و سەماكەران كراوەیە، بەڵام بەرووی توێژەران و بیرمەندان و نوسران و رۆشنبیران داخراوە.
ماوەی سێ‌ ساڵە من هەموو هەلێك دەقۆزمەوە بۆئەوەی بەرگری لە پرسی كورد بكەم لە ئیسرائیل و لەسەر شاشەی كەناڵەكانی ئیسرائیل و جیهانیش، هەتا بەمدواییە لە موحازەرەتاكەنیشمدا لە چین.
لەسەر ئاستی ئیسرائیل یەكەم كەسم كە پرسی كوردم خستە بەردەم گفتوگۆ لە كنێست" پەرلەمانی ئیسرائیل" ئەوەش روویدا و ئێستا دوو پرۆژە یاسا لەوێیە كە لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی ئیسرائیلدا دەستپێشخەریمان كرد بۆی، بەڵام تائێستا بە هەڵپەسێدراوی ماوەنەتوە و هیچ بەدەمەوەهاتنێكم لەلایەن بەرپرسانی كوردەوە بەدەست نەگەیشتووە و بەرامبەر ئەوە هەتا ئێستا لەلایەن هیچ بەرپرسێكی كوردەوە یان بەڕێوەبەری هیچ زانكۆیەكی كوردسانەوە بە وشەیەكی سوپاس نەكراوم.
زۆر هەوڵمدا كە پەیوەندیی بە بەرپرسانی كوردەوە بكەم، بەڵام هەموو هەوڵەكانم شكستیانهێنا،  چەند بیرۆكە و پرۆژەیەكم لە رێگەی چەند كەسیبَكەوە كە پەیوەندییان لەگەڵ بەرپرسانی كورددا هەیە خستەڕوو، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ وەڵامێكم پێ نەگەیشتوەتەوە، ئەوەش لای من ئەو هەستەی دروستكردووە كە پشتگیریم لە دۆزی كورد مایەی پێشوازی نییە لای بەرپرسانی كورد، بەڵام زۆر باش دەزانم كە بەرگریم لە كوردن لەلایی گەلی كورد مایەی پێشوازییە و ئەم راستیانەتان بۆیە بۆ دەخەمەڕوو، لە پێناوی ئەوەی بزانن كە ئەو بەرپرسانە گەیشتونەتە چ ئاستێك، هەروەها بەڵێنیش دەدەم كە هەمیشە بەوەفا بم بۆ دۆزی كورد و مەسعود بارزانی، بەڵام ئەو بەرپرسانەی كە بایەخ تەنها بە بەرژەوەندییە تایبەتییەكانیان و بە سەماكاران و هونەرمەندان دەدەن لە رەخنەكانم پارێزراو نابن، هەتا لە شوێنەكانیان كەسانی بەرپرسیاری گەلی كورد دەبینم.

■ توێژەر و نوسەری ئیسرائیلی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand