داهاتی نەوتی هەرێم بەرزدەبێتەوە 

Draw Media

2018-06-03 12:13:26



درەو میدیا
بەپێی راگەیەنراوێكی گۆشەی ئابوری و ژووری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان، "داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2018 حەوت سەدو نۆ ملیۆن و سەد هەزار دۆلار"ە، لە راگەیەنراوەكە زیادبوونی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بەهۆی " بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و  زیادكردنی بەرهەمی نەوتی كوردستان لە كێڵگەكانی گەرمیان و فیشخاپور" ەوە بووە. 
رۆژانە هەرێمی كوردستان ( 326774 ) بەرمیل نەوتی هەناردە كردووەو كۆی مانگەكە دەكاتە (10.130.000) بەرمیل، تێكڕایی نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا كە بۆ مانگی ئایار (٧٨) دۆلاری ئەمریكی بوە، هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بە (٨) دۆلار كەمتر لە نرخی نەوتی برینت دەفرۆشێت. كەواتە نەوتی هەرێمی كوردستان بە (٧٠) دۆلاری ئەمریكی فرۆشراوە. كۆی داهاتی نەوتی هەرێم كە تەنها لە ڕێگەی بۆرییەوە هەناردە كراوە بۆ مانگی ئایار = 10.130.000 بەرمیل ×٧٠ دۆلار =709.100.000 حەوت سەدو نۆ ملیۆن و سەد هەزار دۆلار.
دەقی راگەیەنراوەكە.


 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand