"بەمزوانە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەكەین"

2024-04-17 17:15:33

(درەو):
وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت داوامان لە حكومەتی هرەێمی كوردستان كردووە نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات بۆ رەوانەكردنی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بۆ رووداو:
 - بەم نزیکانە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێتەوە. گوتیشی، بە نووسراو داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەن بۆ ئەوەی بە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا، هەناردەی بەندەری جەیهانی بکەن.
-  پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە داوایان کردووە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان رادەستی بەغدا بکەن.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand