بلۆكی كۆرمۆر
2022-02-16 12:05:48
راپۆرتی: وریا عەبدولخالق
كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە ئێستادا سێ جۆر بەرهەمی هەیە، رۆژانە ( 452 )ملیۆن پێ سێجا (13ملیۆن مه‌تر سێجا) گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ڕۆژانه بڕی ( 22 هه‌زار) به‌رمیل كۆندێنسه‌یت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ وێستگه‌ی په‌مپی خورمه‌ڵه‌و تێكه‌ڵ به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بڕی 1050 تۆن گازی شل LPG به‌رهه‌م دێت و داناگاز خۆی ده‌یفرۆشێته‌وه كۆمپانیا ناوخۆیه‌كان ته‌نی به 315 دۆلار.
بلۆكی كۆرمۆر
ڕووبه‌ری ئه‌م بلۆكه 135 كیلۆمه‌تری دووجایه ده‌كه‌وێته خۆرئاوای ناحیه‌ی قادركه‌ره‌مه‌وه له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، تا ساڵی 1976 قادركه‌ره‌م سه‌ربه قه‌زای خورماتوو بوو و له‌سه‌رپارێزگای كه‌ركوك و له وساڵه‌دا قه‌زای خورماتوو خرایه سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تا ساڵی 1987 ناحیه‌ی قادركه‌ره‌می لێكرایه‌وه‌و خرایه سه‌رقه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و له ئێستادا كێڵگه‌كه له سنوری ئیداری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدایه ،هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ساڵی 2003 له‌ژێرده‌سڵاتی حكومه‌تی عێراقدا بوو.
سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م كێڵگه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1928 كه كۆمپانیای نه‌وتی ئینگلیز گه‌رانێكی سه‌ره‌تای تێدا ده‌كه‌ن و یه‌ك بیر لێده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی نه‌وتی لێده‌ربكه‌ن ،گه‌ڕانه‌كه‌ی كۆمپانیا ئینگلیزیه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه له چه‌ند شوێنێك له ناوچه‌كه پێكهاته‌ی هایدرۆكاربۆنی له‌شێوه‌ی كانی (گه‌ڕاو) له ناوچه‌كه هه‌یه، كێڵگه‌كه به فه‌رامۆشكراوی مایه‌وه تا ساڵی 1953 دووباره ده‌ست كرایه‌وه به‌گه‌ڕان تێیدا به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌ڵام گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامی هه‌بوونی بڕی 1.8تریلۆن پێ سێجا له گاز ،له كۆتای شه‌ڕی ئێران عێراق ودوای چۆڵكردنی ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م له شاڵاوی ئه‌نفال حكومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و گازی باكووره‌وه ده‌ستی كرده‌وه به‌كاركردن تێیدا و چه‌ند بیرێكی لێدا و له ساڵی 1990 به هۆی شه‌ڕی كوه‌یت و گه‌مارۆی سه‌ر عێراقه‌وه كاره‌كانی وه‌ستا.
له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له 2003 كێڵگه‌كه كه‌وته‌وه ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم وپێنج بیر لێدرابوو ئاماده‌كرابوون بۆ به‌رهه‌م هێنان و حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌پریلی ساڵی 2007 حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای دانه‌گاز و كریسنت پتریۆلیۆمی ئیماراتی واژۆ كرد و له هه‌مان گرێبه‌ست مافی ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز له هه‌ردوو بلۆكی كۆرمۆر و چه‌مچه‌مال ده‌دات به‌و دوو كۆمپانیایه.
دوای 15 مانگ كاركردن له ئۆكتۆبه‌ری 2008توانرا غاز به‌رهه‌مبهێنرێت و له ڕێگای بۆڕیه‌كی 24ئینجیه‌وه كه 174 كیلۆمه‌تره غاز ده‌گاته وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌وڵێر به‌جۆرێك به 58 كیلۆمه‌تر ده‌گاته وێستگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و له‌وێشه‌وه به 116 كیلۆمه‌تر ده‌گاته وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌ولێر له ناوچه‌ی پیرداود.
له‌سالی 2009هه‌ردوو كۆمپانیاكه كۆنسۆرتیۆمی پیرڵ پترۆلیۆمیان دروست كرد له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی (OMV) نه‌مساو(MOL) هه‌نگاریا كه‌خاوه‌ن پڕۆژه‌ی هێڵێ گازی نابۆكۆن و به شێوه‌ی 40له‌سه‌د بۆداناگاز و 40له‌سه‌د بۆ كریسنت پترۆلیۆم و هه‌ردوو كۆمپانیا نه‌مسای و هه‌نگاریه‌كه هه‌ریه‌كه‌یان 10 له‌سه‌دی مافی هه‌ردوو كێڵگه‌ی كۆرمۆرو چه‌مچه‌ماڵیان هه‌بێت و پاشان له ساڵی 2015كۆمپانیای (RWEST)ی ئه‌ڵمانی هاته ناو كۆنسیۆرتۆمه‌كه‌وه و پشكی 5 له‌سه‌دی هه‌ریه‌ك له داناگاز و كریسنت پترۆلیۆمی كڕیه‌وه
له سه‌ره‌تاوه گرێبه‌ستی نێوان دانه‌گاز و كریسنت پترۆلیۆم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم تاوه‌كو مانگی 4ی ساڵی 2037 بوو واته بۆماوه‌ی 30 ساڵ مافی گه‌ران و ده‌رهێنانی نه‌وت و گازی هه‌ردوو كێڵگه‌ی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ دراوه دوو كۆمپانیاكه.
له ئێستادا كێڵگه‌كه سێ جۆر به‌رهه‌می هه‌یه
1-ڕۆژانه 452 ملیۆن پێ سێجا (13ملیۆن مه‌تر سێجا) گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له ڕێگه‌ی بۆڕیه‌وه ده‌نێردرێت بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌وڵێر
2-ڕۆژانه بڕی 22 هه‌زار به‌رمیل كۆندێنسه‌یت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و به‌تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ وێستگه‌ی په‌مپی خورمه‌ڵه‌و تێكه‌ڵ به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی نه‌وتی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم به‌نرخی ڕۆژ له كۆمپانیاكه‌ی ده‌كڕێته‌وه.
3-بڕی 1050 تۆن گازی شل LPJ به‌رهه‌م دێت و داناگاز خۆی ده‌یفرۆشێته‌وه كۆمپانیا ناوخۆیه‌كان ته‌نی به 315 دۆلار‌و له ئێستادا كۆمپانیای ساوس كوردستان ده‌یكڕێت و ده‌یگوازێته‌وه.
كێشه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و داناگاز
هه‌تا ساڵی 2009 پێشكه‌وتنه‌كانی كێڵگه‌ی كۆرمۆر پێوانه‌ی بوو له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا گه‌یشته‌به‌رهه‌م هێنانی 250 ملیۆن پێ سێجا له‌گازی سروشتی،به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه ناوه‌وه‌ی به‌شداره‌كانی پڕۆژه‌ی نابۆكۆ به‌چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی جیاواز ڕێگری و جۆرێك له قاڵبدان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌دی كرا ،تا ئێستا ڕوون نیه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دژی گرێبه‌سته‌كه‌ی خۆی كاری كردوو له ئه‌نجامدا به‌هۆی سكاڵاكانی دانا گازه‌وه باجێكی قورسی دا
له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌كاری هه‌ردوو وێستگه‌ی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر كه هه‌ریه‌كه‌یان توانای به‌رهه‌م هێنانی 1000 مێگاوات كاره‌بایان هه‌یه و دوای ئه‌وه وێستگه‌ی دهۆك به‌هه‌مان توانا دروست كرا بڕیار بوو هێلێ گازی كۆرمۆر _چه‌مچه‌ماڵ –هه‌ولێر بگاته دهۆك ،هه‌ر زوو ڕێگری له دروست كردنی هێڵه‌كه كرا له دوو ڕێگاوه ، یه‌كه‌میان پارتی نه‌یویست سه‌رچاوه‌ی گازی وێستگه‌ی دهۆكیش له سنوری نفوزی یه‌كێتیه‌وه بێت و وه‌كو كارتێك دژی به‌كاربهێنرێت و له لایه‌كی تر ده‌ستێكی به‌هێزی ناو حكومه‌تی هه‌رێم شایسته دارایه‌كانی كۆمپانیای داناگازی دره‌نگ ده‌خست و ئه‌مه‌ش ڕێگر بوو له‌په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كه‌و ماوه‌یه‌كی زۆر ئاستی به‌رهه‌م له‌و ڕێژه‌یه تێپه‌ڕی نه‌كرد وكاره‌كانی كۆمپانیاكه به‌سستی به‌ره‌وپێش ده‌چوو،له‌هه‌مانكاتدا كێبڕكێیه‌ك كه‌وته نێوان كۆمپانیا ناوخۆیه‌كانه‌وه بۆ دابین كردنی گازوایل بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با چونكه قازانجی گه‌وره‌یان له ته‌نده‌ره‌كانی گازوایل ده‌كردوو ئه‌مه‌ش دژ بوو به هه‌وڵه‌كانی داناگاز بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می گازی سروشتی ،چونكه به‌شێكی وێستگه‌كان به‌گازی سروشتی كاریان ده‌كرد و ئه‌وبه‌شه‌ی تریش ده‌مایه‌وه به‌گازوایل كاری ده‌كرد وهه‌ر زیادكردنێكی به‌رهه‌م هێنانی گازی سروشتی واته كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی گازوایل له وێستگه‌كان ،به ئاشكرا هه‌ست به نفوزی گه‌وره كۆمپانیاكان ده‌كرا له دره‌نگخستنی شایسته دارایه‌كانی داناگاز بۆ ئه‌وه‌ی وردتر له قه‌باره‌ی بازرگانی و كڕینی گازوایل بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با تێبگه‌ین سه‌رنج له ڕاپۆرتی خه‌رجیه‌كانی سالی 2013 ده‌ده‌ین كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه ده‌ركراوه ،له‌وساڵه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك یه‌ك ملیار‌و 339 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته هه‌رسێ پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك و بازیان و تاوكێ بۆ پاڵاوتنی نه‌وت وبه‌رهه‌می گازوایل و 113 ملیۆن دۆلاری وه‌ك كرێ داوه‌ته كۆمپانیاكان بۆ به‌كرێ گرتنی كۆگا بۆ به‌نزین و گازوایل و گواستنه‌وه‌یان به تانكه‌ر ،به‌پێی هه‌مان ڕاپۆرت له‌و ساڵه‌دا حكومه‌ت 997 ملیۆن دۆلاری تری بۆ كڕینی به‌رهه‌مه سوته‌مه‌نیه‌كان ته‌رخانكردووه كه پشكی شێری گازوایل بووه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با كه سه‌رجه‌م گازوایلی به‌رهه‌م هاتووی هه‌ردوو پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك و بازیان كڕدراونه‌ته‌وه ،جگه له هاورده‌ی گازوایل له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ،له‌وژمارانه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه ساڵانه پێش هاتنی قه‌یرانی دارای حكومه‌ت پترله دوو ملیار دۆلاری له‌پاڵاوتن و كڕینی گازوایل خه‌رج كردووه و له‌پاڵاوتنه‌وه تا كڕین و گواستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی دیاریكراوه‌وه مۆنۆپۆڵ كرابوون بۆیه لۆژیكی تێدایه بوترێت ڕێگر بوون له پێدانی به‌شێك له شایسته دارایه‌كانی داناگاز له‌كاتێكدا حكومه‌ت له‌ساڵانی 2009 تا 2013 له باشترین سه‌رده‌می دارای خۆیدا بووه.
هاوته‌ریب به‌م كێشانه حكومه‌ت له‌هه‌ردوو بلۆكی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ ڕێگری ئاشكرای له داناگاز ده‌كرد،سه‌ره‌تا ڕووبه‌ری كاركردنی بلۆكی كۆرمۆری له نزیكه‌ی 300 كیلۆمه‌تر دووجاوه كه‌مكرده‌وه بۆ 135كیلۆمه‌تری دووجاو به‌شه جیاكراوه‌كه‌ی به‌ناوی بلۆكی خۆرهه‌ڵاتی كۆرمۆر ناوزه‌ند كرد‌و وه‌كو بلۆكێكی نوێی كراوه ناساندی بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته كۆمپانیای تر ،ئه‌مه‌ش بواری كاركردنی داناگازی به‌رته‌سك كرده‌وه‌و بلۆكه‌كه‌ی تریش هه‌رله‌سه‌رهه‌مان كێڵگه‌ی گازه ،له بلۆكی چه‌مچه‌ماڵیش به‌هه‌مان شێوه بوار به‌داناگاز نه‌درا پڕۆژه‌ی شاری گاز جێبه‌جێبكات كه گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی پیشه‌سازی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بوو ،بڕیار بوو له ئه‌یلولی 2009 به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه دابنرێت به‌به‌های زیاتر له 40 ملیار دۆلار له‌ماوه‌ی ده ساڵدا،هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وكات پارتیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد نایه‌وێت ئه‌و پڕۆژه‌گه‌وره‌یه له ناوچه‌ی جێنفوزی یه‌كێتی بێت و ته‌رازووی وزه له هه‌رێمی كوردستان به‌لای زۆنی سه‌وزدا بشكێته‌وه ،هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگریانه له سێ سكاڵادا دۆڕاو باجی قورسی دا به‌ڵام به ئێستاشه‌وه ڕوون نه‌بوو هۆكاری ئه‌م ڕێگریانه چین؟،هه‌ر پێشكه‌وتنێك له كه‌رتی گازی كوردستان و به‌ستنه‌وه‌ی به پڕۆژه‌ی هێڵی نابۆكۆ كه له بنه‌ڕه‌تدا ڕكابه‌ری هێڵی گازی ڕووسی ئه‌وروپی بوو و وای له توركیاش ده‌كرد چیتر پێویستی به‌گازی ئێران نه‌بێت ،و پێگه‌ی ئیمارات و توركیای له جیۆپۆله‌تیكی ووزه‌دا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌كرد ،ئیمارات و توركیاش ڕكابه‌ری نفوز و هه‌ژموونی ئێرانن له ناوچه‌كه ،له پشت په‌رده‌وه پڕۆژه‌كه زۆر له قه‌باره‌ی پێگه‌ی هه‌رێم گه‌وره‌تر بوو ئێران و ڕووسیا هه‌روا به‌ئاسانی لێنه‌گه‌ڕاون له زۆنی جێنفوزی ئێرانه‌وه دژبه‌ره‌كانی خۆی (توركیا‌و ئیمارات) له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی بده‌ن.
هه‌موو ئه‌مانه دانا گازی خسته دۆخێكه‌وه له 2013 له دادگای ته‌حكیمی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم تۆمار بكات دژی نه‌دانی شایسته دارایه‌كانی و له نۆڤه‌مبه‌ری 2015 دادگا بریاری دا حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 100 ملیۆن دۆلار له ماوه‌ی مانگێك وه‌ك قه‌ره‌بوو بداته داناگاز و دواتر بڕی 1ملیار‌و 980ملیۆن دۆلاری تریشی وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ داناگاز دیاری كرد و دواتریش هه‌مان دادگا 121 ملیۆن دۆلاری تری وه‌ك سودی دره‌نگكه‌وتنی شایسته‌كانی دیاری كردوو به‌گشتی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وته ژێرقه‌ره‌بوی 2ملیار‌و 200ملیۆن دۆلاره‌وه،پاشان داناگاز سكاڵایه‌كی تری تۆماركرد له نیسانی 2017 له دادگای یه‌كگرتووی واشنتۆن وداوای 26ملیار‌و 500ملیۆن دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بووی ڕێگری له پڕۆژه‌كانی كرد و له مانگێك پێش ڕیفراندۆمی هه‌رێم بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێم سه‌ردانی ئیماراتی كردوو وپاشان داناگاز و حكومه‌تی هه‌رێم ڕێككه‌وتن له‌سه‌ركشانه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی واشنتۆن و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی نوێیان واژۆ كرد كه دانا غاز به ڕێكه‌وتننامه‌ی (التسویه) واته پاكتاو ناوی ده‌بات له مانگی ئابی 2017له له‌نێوان داناگاز و حكومه‌تی هه‌رێم واژۆ كرا و بریتیه له :
1-حكومه‌تی هه‌رێم ملیارێك دۆلار ده‌داته داناگاز له كۆی 2 ملیار‌و 200 ملیۆن و دواتر بڕی ملیار‌و 200 ملیۆنه‌كه‌ی تر به‌شێوه‌ی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی كۆندێنسه‌یت و ئێل پی جی ده‌داته‌وه
2-دووباره سنوری بلۆكی كۆرمۆر دیاری ده‌كرێته‌وه‌و هه‌ردوو ناوچه‌ی 19 و20 ده‌خرێته سه‌ربلۆكه‌كه به جۆرێك سنوره‌كه‌ی فراوانتر ده‌بێت له سنوری پێشوتری بلۆكه‌كه‌و كۆتای به بلۆكی خۆرهه‌ڵاتی كۆرمۆر دێت.
3-گرێبه‌ستی داناگاز و حكومه‌تی هه‌رێم 12 سالی تر درێژ ده‌كرێته‌وه تا ئه‌پریلی 2049 و گرێبه‌ستی پێشتر له ئه‌پریلی 2037 كۆتای ده‌هات
4-نرخی پشكی داناگاز و هاوبه‌شه‌كانی له هه‌ردوو كێڵگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر زیاتر ده‌كرێت
5- حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو كۆسپه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه پێدانی كێڵگه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و كۆرمۆر لاده‌بات
6-حكومه‌تی هه‌رێم ئیلزام ده‌كات به دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی گازی به‌رهه‌م هاتوو ئه‌گه‌ر له‌سه‌رووی پێداویستی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه بوو،ئه‌م مه‌رجه هاوبه‌شه‌كانی پڕۆژه‌ی نابۆكۆ لێی سودمه‌ندن كه ئێستا كۆمپانیای بۆتاشی توركیشی تێدایه .
7-تا كۆتای هاتنی قه‌رزه‌كان و وه‌رگرتنی شایسته‌كانی پاره‌ی فرۆشتنی هه‌ردوو به‌رهه‌می كۆندێنسه‌یت و ئێڵ پی جی (غازی ماڵان) بۆ داناگازه‌و له كۆتای پاكتاوی قه‌رز و شایسته‌كانیدا جارێكی‌تر حكومه‌تی هه‌رێم و داناگاز له‌سه‌رپشكی داناگاز له هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه ڕێكده‌كه‌ون
به‌م جۆره له مانگی ئابی 2017 وه داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم له كێڵگه‌ی كۆرمۆر بوه سفر و دواتر كۆمپانیاكه ده‌ستی كرده‌وه به په‌ره‌پێدان له كێڵگه‌كه‌و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بڕی 250 ملیۆن دۆلار قه‌رزی له سندوقی گه‌شه‌پێدانی ئه‌مریكی وه‌رگرت بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ی كۆرمۆر 250 كه ئامانج لێی زیادكردنی به‌رهه‌مه به‌ڕێژه‌ی 250 ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانه‌و گه‌یشتنه به سه‌روی 700 ملیۆن پێ رۆژانه له 2023و ئێستاش سه‌رقاڵی پلانی كۆرمۆر 500ه كه توانای 500 ملیۆن پێ سێجای تر ده‌خاته سه‌ربه‌رهه‌مهێنان تا ساڵی 2025و توانای گشتی كێڵگه‌كه ده‌گاته سه‌روی ملیارێك و 250 ملیۆن پێ سێجای ڕۆژانه و به‌رامبه‌ره به 35 ملیۆن مه‌تری ڕۆژانه ،تا ئێستا بڕی سه‌رمایه‌گوزاری داناگاز و هاوبه‌شه‌كانی گه‌یشتوه‌ته 2ملیار‌و 200 ملیۆن دۆلار له كێڵگه‌ی كۆرمۆر و هاوتای ئه‌و پاره‌یه‌ش قه‌ره‌بویان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه ،دواین ڕاپۆرتی پیرل بترۆلیۆم یه‌ده‌گی دڵنیای كێڵگه‌ی كۆرمۆر به 8 تریلیۆن و 512 ملیار پێ سێجا گازخه‌مڵاندووه كه ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌هۆی لكاندنی ناوچه‌كانی 19 و 20 به بلۆكی كۆرمۆره‌وه یه‌ده‌گه‌كه بگاته دوو ئه‌وه‌نده ،هاوكات یه‌ده‌گی كۆندێنسه‌یتی(مادده‌ی چڕبوه‌وه)ی ئه‌وبه‌شه‌ی كێڵگه‌كه‌ی به 191 ملیۆن به‌رمیل خه‌مڵاندوه به‌رامبه‌ره به1ملیار‌و حه‌وت سه‌دملیۆن به‌رمیل نه‌وت ( یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو هاوتای 0،935به‌رمیل كۆندێنسه‌یته).
له ئێستادا كۆمپانیای كاری نزیك له پارتی سه‌رقاڵی بنیات نانی بۆڕی گازه له هه‌ولێره‌وه بۆ دهۆك وئامانجی دوورمه‌ودا لێی به‌ستنه‌وه‌یه‌تی به بۆڕی گازی توركیاوه له شیرناخ و به پێی پلانه‌كه‌ی داناگاز به‌رهه‌می ساڵانه‌ی گاز له كێڵگه‌كه ده‌گاته 13 ملیار مه‌تر ساڵانه ،تا ئێستاش داهاتی به‌رهه‌مه‌كانی كۆندێنسه‌یت و ئێڵ پی جی ده‌ڕواته‌وه بۆ داناگاز و كۆندێنسه‌یت حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكڕێته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ به پێی نرخی ڕۆژ پاره‌كه‌ی ده‌دات و به‌رهه‌می ئێڵ پی جی ( غازی شل) داناگاز خۆی ده‌یفرۆشێت و له ئێستادا كۆمپانیای ساوس كوردستان ده‌یكڕێته‌وه و ده‌بێت پێشه‌كی مانگانه 10 ملیۆن دۆلار بخاته سه‌ر حسابی داناگاز ئه‌وكات ده‌توانێت رۆژانه 1050 تۆن باربكات.
تێبینی
یه‌ك مه‌تر سێجا گازی سروشتی = 35.315 پێ سێجا
یه‌ك تۆن ئێل پی جی =1000 كیلۆ =1960 لیتر
یه‌ك كیلۆ گازی ماڵان =1.96 لیتر