درەو:
محەمەد تمیم، جێگری سەرۆك وەزیرانی بۆ كاروباری ئابوری دەڵێت، عەلی زەیدی، ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەموو شتێك بەبێ سنور، بەڵام هەرێمی كوردستان باس لە بەرهەمهێنانی 265 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، لەكاتێكدا ماكنزی (كۆمپانیا ئەمریكیەكە) بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان راپۆرتێكی دەركردووەو باس لە بەرهەمهێنانی 425 بۆ 455 هەزار بەرمیل نەوت دەكات لە رۆژێكدا.
محەمەد تمیم، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "عێراق 24"، راشیگەیاند، بەگوێرەی راپۆرتە لاوەكییەكان كە ئۆپێك وردبینی دەكات لەسەرمان، بەوپێەی بڕیارەكانى ئۆپێك لەسەر بنەمای بەرهەمهێنانە نەك هەناردەكردن، دەڵێت، ژمارەكان بەپشتین بە كۆمپانیا لاوەكییان و ئەو راپۆرتانەی كۆمپانیا نیشتیمانییەكان بڵاویدەكەنەوە، بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستان دەگاتە 600 بۆ 650 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.
لەگەڵ ئەوەشدا عەلی زەیدی وتویەتی، من لەسەر ژمارە ناوەستم، تەنانەت ئەگەر 1000 بەرمیلیش بێت من پشكی تەواوی هەرێمی كوردستان دەدەم، بەڵام دەبێت ئەمە یەكلابێتەوە، ناكرێت من راپۆرتم لاوەكیم بۆبێت بڵێت 400 هەزار بەرمیل و 200 هەزار بەرمیل لای ئێمە تۆمار بكرێت، با 200 هەزار بێت كێشە نییە، بەس ژمارەی راستەقینەبێت، بۆیە داوای لە هەرێم كردووە رێگە بە لیژنە هونەرییەكان بدات پێكەوە چاودێری ژمێرەكان (عداد)ی بڕی نەوتەكە بكەن و هەموو رۆژێك بڕی بەرهەمهێنان بدەن بە بەغدادو دواتر لە مانگەكەدا كۆبكرێتەوە.
جەختیشكرد، هیچ دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی لە ئارادانییە، هیچ رێوشوێنێكی سزادان نییە دژی مووچەخۆرانی هەرێم، بەهۆی ناكۆكی لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد.