درەو:
ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پژاک لە دیمانەیەکی زاکرۆس 24دا:
- ستاتۆمان بۆ گەلی کورد دەوێت لە چوارچێوەی ئێرانێکی فیدراڵ و دیموکراتدا.
- ئێرانێکی فیدراڵ و دیموکراتمان دەوێت، کە تیایدا کورد فیدراڵیزمی خۆی هەبێت.
- بابەسەراحەت بڵێم ، ئێرانێکی نوێ ساز دەبێت، بەبێ کۆرد یان لەگەڵ کورد، جا کورد دەبێت خۆی بڕیار بدات لەو ئێرانە نوێیەدا بەشدار دەبێت یان نا؟
- ئێرانێک ناسنامەی کوردی تێدا دیار نەبێت من قبوڵم نیە.
- ئەوانەی قسە لەسەر ئەم تێڕوانینەی ئێمە دەکەن، پاشناوی حزبەکانیان ئێرانیە، ئێمە پاشناوی ئێرانی پێوە نیە
-ئێرانی بوونێک کە شوناسی کوردی تێیدا نەبێت، قبووڵمان نییە. ئەوانەی ڕەخنە لە پژاک دەگرن ئێرانی بوونی خۆیان قبووڵ کردووە، پاشناوی حیزبەکانیان ئێرانە
- رێبازی چارەسەری، مەسەلەیەک کە من پێشتر دییاریمانکردووە ئێمە گۆڕانێکمان لەو ڕێبازی چارەسەرییەدا دانەکردووە. مەسەلەن ستاتۆمان بۆ گەلی کورد بەوی مشەخەسەن، مەسەلەن مشەخەسەن لە ئێرانێکی دیموکڕات و فێدرالمان دەوێ کە تێدا کورد فێدرالیزم خوی هەیە
- - لە سیستەمی ئێرانێکی دیموکراتیکدا، فیدراڵیزم دێتە کایەوە و پێویستە دەسەڵاتی داهاتووی ئێران کۆمارێکی دیموکراتیک بێت.
- بنەمای سەرەکیی هێز لەم سیستەمە نوێیەدا، هێزی گەلانە؛ بەتایبەتی گەلی کورد کە پێکهاتەیەکی سەرەکییە و نابێت لە دەرەوەی ئەم پڕۆسەیە بمێنێتەوە. کورد کەمینە نییە، بەڵکو بەشێکی بنەڕەتییە لە بنیاتنانی ئێرانی دیموکراتیکدا.
- ئێرانێکی نوێ دروست دەبێت؛ جا چ لەگەڵ کورد بێت یان بەبێ کورد.
- لێرەدا پێویستە کورد خۆی بڕیار بدات کە ئایا بەشدار دەبێت لەم قۆناغە نوێیەدا یان نا.
- هەندێک کەس دەڵێن بەشدار نابین و بژاردەی جیابوونەوە هەڵدەبژێرین. بێگومان، ئەگەر لایەنێک پێی وایە توانای جیابوونەوە و دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی هەیە، هێزی پێویست لە خۆیدا دەبینێت، بەرنامەی بۆ داناوە و لە ڕووی تێكۆشان، شەڕ، سیاسەت و دیپلۆماسییەوە کاری بۆ کردووە، فەرموو با بیكات.
- ئێمە زەمینەیەکی لەو شێوەیە بە واقیعی نابینین؛ ئەو لایەنانەی ئەو جۆرە قسانە دەکەن، لەسەر بنەمایەکی کۆنکرێتی و زەمینەیەکی پتەو نایدەن، بەڵکو قسەکانیان تەنیا لە چوارچێوەی دروشمدا ماوەتەوە.