بەرھەم ساڵح بۆ پێویستە خوولی دووەم سەرۆکایەتی عێراق بکات؟
2022-01-23 16:09:54
ھانا قاسم
ئهمرۆ عێراق به زنجیرهیهك ململانێ و بهریهككهوتنی سیاسیدا تێدهپهرێت، ناكۆكی پێكهاته و گروپه سیاسی و چهكدارییهكان له ئاستێكی مهترسیداردایه، بۆیە دۆخی سیاسی و گۆڕانکارییەکان پێویستی بە کەسایەتییەکی سیاسی دوور بین و واقع بینە تاوەکو سەرکردایەتی ئەم قۆناغەی عێراق بکات، لە نێو ئەو ھەموو تەنگژەیە سیاسییەدا، سیاسەتمەدار و سەرکردەیەکی کورد سەرۆکایەتی عێراق دەکات، ئەو دەیەوێت ھەر نەبێت بۆ دەیەی داھاتوو عێراق لە ئافاتی جەنگ و ماڵویرانی دوور بخاتەوە و بەرەو ئارامی ببات، بەرھەم ساڵح ماوەی سێ ساڵە لە سەرۆکایەتی عێراق بەو ئاڕاستەیە ھەنگاوی ناوە و کاری کردووە.
له ماوهی ئهم سێ ساڵهدا عێراق به چهندین رووداوی مهترسیداردا تێپهریووه، ئهو رووداوانه ئهگهری ئهوهی تێدابوو عێراق بهرهو جهنگێكی ناوخۆیی كارهساتبار بهرێت، بهڵام حیكمهت و سهركردایهتی باشی بهرههم ساڵح عێراقی پاراست، لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکانی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی و دواتر راسپاردنی مستەفا کازمی، بەرھەم ساڵح جگە لەوەی چووە بەرەی خەڵک بۆ بهدیهێنانی داوا رەواکانی ھاووڵاتیان، توانی بەر بە جەنگێکی خوێناوی حەتمی بگرێت، و حەکیمانە جەمسەر و ئاڕاستەکان جیاوازەکانی بەیەک گەیاند و عێراقی لە ئافاتی شەڕی ناوخۆ دوور خستەوە.
لهسهر ئاستی كوردستانیدا، سەرۆک کۆمار رۆڵێکی یەکجار گەورەی بینی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و گەیشتن بە رێککەوتن، بەتایبەتی ناردنی بەشە بودجە و خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران و ھاتنە سەر خەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرکوک، لهسهر ئاستی ههرێمی و نێودهوڵهتیشدا له سهردهمی سەرۆکایەتی بەرھەم ساڵح، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان چووە قۆناغێکی گرنگەوە، بەغدا بووە ترافێکی سەردانی پادشا و سەرۆکی وڵاتانی زلھێز، ئەمەش بۆ عێراق ھەنگاوێکی گرنگ بوو لە دوای رۆخانی رژێمی پێشوو.
وێستگەیەکی دیکەی سەرۆکایەتیکردنی بەرھەم ساڵح گەڵاڵەکردن و دەرکردنی چەند یاسایەکی گرنگ بوو، گرنگترینیان قەرەبووکردنەوەی کچان و ژنانی ئێزیدی و گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق و یاسای نوێ ھەڵبژاردنەکان.
ئێستا عێراق چووەتە قۆناغێکی تازەوە چ لە سەر ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، بۆیە ھەڵبژاردنەوەی بەرھەم ساڵح بۆ خوولی دووەمی سەرۆکایەتی جگە لەوەی پێویستییەکی گرنگە بۆ بەردەوامیدان بە دیدگا و کار و پرۆژەکانی بۆ شێوازی حوکمڕانی، لە ھەمانکاتدا بۆ عێراق گرنگە سەرکردەیەکی واقع بین چوار ساڵی دیکەش سەرۆکایەتی عێراق بکات تاوەکو عێراق بگەیەنێتە کەناری ئارام، بۆ کوردستانیش لە سەر ئاستی نەتەوە و لەسەر ئاستی حزبی پێویستە کەسایەتییەکی سیاسی وەک بەرھەم ساڵح نوێنەرایەتی کورد و یەکێتی بکات بۆ راگرتنی پارسەنگی ھێز و پاراستنی ماف و داواکانی خەڵکی کوردستان.