خۆتان قیروسیا، حه‌یای كورد مه‌به‌ن….
2018-05-25 20:49:17
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
كاتێك كه وێنه پڕ له شه‌رمه‌زارییه‌كانی شانده‌كه‌ی پارتیم بینی له به‌غدا خه‌م دایگرتم ..
بێگومان، خه‌فه‌تم بۆ پارتی نه‌خوارد چونكه ئه‌وان ڕاهاتوون و فێری ده‌ست ماچ كردنن و هه‌ر به بادانه‌وه‌ش ماون.. به‌ڵام خه‌فه‌تم بۆ گه‌له‌كه‌م خوارد كه ئه‌و جۆره كه‌سانه نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن..
تۆ وه‌ره كه‌سانێك نوێنه‌رایه‌تیت بكه‌ن كه تا دوێنێ لیژنه‌ی باڵای رێفڕاندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆییت بووبن و ئه‌مڕۆ وه‌ك كه‌مه‌ی گۆچان بچه‌مێنه‌وه به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی كه ده‌یان وت چیتر حیسابیان بۆ ناكه‌ین .. كه‌سانێك كه به‌غدایان ده‌جار سێ به سێ ته‌لاق دابێت .. كه‌سانێك كه له هیچ گفتوگۆ و سازان و حهیرانێكدا سه‌ركه‌وتوو نه بووبن … كه‌سانێك كه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆشمان‌دا مایه‌ی گاڵته‌جاری و نوكته و قه‌شمه‌ری بن.. كه‌سانێك كه ئاماده بن له پێناو كورسیدا رۆژێك عه‌ره‌ب و رۆژێك ئێرانی و رۆژێكیش توركێكی شاخستانی بن…!! كه‌سانێك كه له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و حزبی و جه‌ماوه‌ریشه‌وه ئیفلاس بن ..
وا جارێكی تریش وه‌فدی كوردستان له ٢٠١٨ شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ١٩٣٠ی پیره‌مێردی نه‌مر ( وه‌فدی كوردستان) ی به بیر هێناینه‌وه ؟
وه‌فدی کوردستان، میلله‌ت فرۆشان
هه‌رزه وه‌کیلی شاری خامۆشان
چه‌پکێ له گوڵه‌که‌ی به‌رده‌رکی سه‌را
که به خوێناوی میلله‌ت ئاودرا
ببه‌نه به‌رده‌م عه‌رشی عێراقی
بڵین یار باقی، هه‌م سوحبه‌ت باقی…………….
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
٢٥-٥-٢٠١٨