له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی حكومه‌تن ..
2021-12-21 11:22:39
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
رووی ئه‌م چه‌ند په‌ره‌گرافه ده‌كه‌ینه به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی و پڕ به دڵ به‌هیوا ئه‌بین كه وه‌ك ره‌خنه‌ی دڵسۆزانه وه‌ری بگرێت، یان وه‌ك بیرخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و بڕیار كه جێبه‌جێ نه‌كراون. ئاراسته‌كردنی ئه‌م نووسینه‌ش بۆ كاراكته‌رێكی دیاریكراو، ته‌واو دووره له تۆمه‌تباركردنی پێشوه‌خت، به‌ڵكو دانانی ئیعتیباره بۆ پێگه‌كه‌ی، به‌و پێیه‌ی كه‌سی نمره یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌م هه‌رێمه‌یه.
ئه‌وه‌ی ئه‌زانرێ، له‌مساڵدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م كابینه‌یه لێبڕینی مووچه كۆتایی هات و حكومه‌تیش، به سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی و كابینه‌كه‌وه به‌گشتی وه‌ك ده‌سكه‌وتێك وێنایان كرد، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه، لانیكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدادا نه‌كراوه، تاوتوێكردنی بودجه‌ی فیدراڵی ساڵی نوێیشمان (2022) له ڕێدایه، ئه‌مه، هه‌ر خۆی، دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو خه‌ڵكدا به‌رپا كردۆته‌وه، مه‌سه‌له‌كه ته‌نها ترسی مووچه‌خۆرانیش نییه، به‌ڵكو چینی كاسبكار‌و بازاڕیش به گشتی له سۆراغی كاریگه‌رییه‌كانی نه‌دانی مووچه‌ن له‌كاتی خۆیدا وه‌ك له ئه‌زموونی ئه‌م مانگه‌دا به‌ده‌ركه‌وت، ترسیان له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جارێكی تری لێبڕینی مووچهشه كه ئه‌گه‌رێكه، پێش هاووڵاتی، كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت خۆیان نوقڵانه‌ی بۆ لێده‌ده‌ن!.
به‌بۆچوونی ئێمه، ئه‌م مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوكێیانه، هه‌ر خۆیان ده‌بنه هۆی زیاندان له په‌یوه‌ندیی ئه‌و دووانه‌یه‌ی كه له زانستی سیاسه‌تدا پێی ده‌وترێت په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵگه - ده‌وڵه‌ت. كه‌م قه‌واره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی
له جیهاندا هه‌یه كه بایه‌خ به‌و په‌یوه‌ندییه‌و ئه‌و فاكته‌رانه نه‌دات كه سه‌قامگیریی بۆ دابین ده‌كه‌ن. سیسته‌می سیاسیی خراپ، به مانای ساده‌ی وشه، هه‌میشه ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه پێیوایه ئه‌و په‌یوه‌ندییه وابه‌سته‌ی هه‌ژموون و باڵاده‌ستیی مه‌عنه‌وی و فیزیكی ده‌وڵه‌ته نه‌ك ره‌زامه‌ندیی كۆمه‌ڵگه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌رهه‌ڵدانی سته‌مكارییش به‌نده به‌و لۆژیكه ترسناكه‌وه كه ده‌ڵێت: مادام ده‌وڵه‌ت توانای كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌یه، ئه‌وا ناسه‌قامگیری و هه‌ڕه‌شه له ئارادا نابێت!، نا ئاگا له‌وه‌ی كه خودی لۆژیكی كۆنترۆڵكردن، له ئه‌زموونی هه‌موو وڵاتانی دنیادا، به‌رهه‌مهێنه‌ری په‌نگخواردنه‌وه‌ی زیاتری ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگه‌و گوزارشت لێكردنێتی به شێوازی جیاجیا،ته‌نانه‌ت، هه‌ندێجار، به سروتی خۆخواردنه‌وه‌و بێده‌نگییش!.
بێده‌نگییش خۆی، رێك پێچه‌وانه‌ی لانیكهمی باڵاده‌ستیی سیسته‌می دیموكراسییه، چونكه وه‌ك گه‌وره كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی و جیهان، ئالان تۆرین، ده‌ڵێت: دیموكراسی، گۆڕه‌پانێكی هێمن نییه. واته به‌رده‌وام چین و توێژ‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌رێی چه‌ندان شێواز له‌شێوازه مه‌یدانییه‌كانی ناڕه‌زایی، مانگرتن، رێپێوان، كه‌مپه‌ین، ئیمزاكردن، ئێستا هه‌شتاگ و گروپی راگه‌یاندنی نوێ-شی New Media هاتۆته‌سه‌ر، زیندوێتیی خۆیان و سیسته‌می دیموكراسییش ده‌پارێزن، به‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایان ده‌هێننه ژێر باری كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و جێبه‌جێ كردنی داواكارییه ره‌واكان، بگره له‌دۆخی وه‌ڵام وهرنهگرتنهوهدا سیسته‌می سیاسیی ده‌گۆڕن و هه‌ندێجاریش ده‌یڕوخێنن!.
ئه‌و كاته‌ی كه كۆمه‌ڵگه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت، هه‌رگیز به‌وه ته‌فسیر ناكرێ كه په‌یوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت - كۆمه‌ڵگه لهدهورانێكی ته‌ندروست و سه‌قامگیردایه، به‌ڵكو یه‌كێك له ده‌لاله‌ته هه‌ره ترسناكه‌كانی ئه‌وه‌یه كه سیسته‌مێكی دیموكراسی له ئارادا نییه ئه‌گه‌ر نه‌وترێ سیسته‌مێكی تۆتالیتاری له گۆڕێیه.
ئێمه ده‌مانه‌وێ بڵێین، ئه‌ركی هه‌ره گه‌وره‌ی فهرمانڕهوایانمان ئه‌وه‌یه كه پارێزگاری له بنه‌ما دیموكراتییه‌كانی په‌یوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت – كۆمه‌ڵگه‌و سه‌قامگیریی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بكه‌ن. ساده‌ترین جوڵه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌و پاراستنی ئه‌و بنه‌مایه له په‌یوه‌ندی ئه‌وه‌یه كه، كاربه‌ده‌ستان، به‌پێی رێوشوێنه ده‌ستوری و یاساییه‌كان، سه‌ڵاحیات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان به‌كاربهێنن، به پله‌یه‌كی باڵا به‌رپرسارێتی هه‌ڵبگرن، رووبه‌ڕووی هه‌ر هێزو گروپێكی سیاسی، یان كاراكتهرو كه‌سێكیش ببنه‌وه كه رێگری له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه هه‌موو قه‌یران و كێشه‌كانیان به‌سه‌ردا بشكێته‌وه.
به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی كه سه‌رۆكی حكومه‌ته، ده‌بێ ئه‌و راستییه هه‌رس بكات كه به‌بێ پشتیوانیی حزبه‌كه‌ی و هاوبه‌شه‌كانی تری له كابینه‌كه‌دا ناتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت و رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم ببێته‌وه‌و سه‌قامگیرییش بۆ په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵگه - ده‌وڵه‌ت مسۆگه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش ده‌یخاته به‌رده‌م به‌رپرسارێتیی مامه‌ڵه‌كردنێكی بوێرانه‌و راشكاوانه‌وه چ له‌گه‌ڵ پارتی و چ یه‌كێتی و چ هه‌ر هێزێكی تری به‌شدار له كابینه‌كه‌یدا.
ئه‌ركی ئه‌و ئه‌وه‌یه كه به هه‌ردوو هێزه‌كه بڵێت: له رابردوودا گه‌نده‌ڵی و لادان و زۆر رێكاریی ئیداریی هه‌ڵه‌و ناڕێك به‌ڕێوه‌چوون و ده‌بێ چیتر رابگیرێن. دیارترینیان ئه‌وه‌یه كه نابێ و له هیچ كوێی دنیادا نییه‌و نه‌بووه كه داهاتی وڵات له‌ژێر كۆنترۆڵی پارته سیاسییه‌كاندا بێت له بری حكومه‌ت، ململانێی نێوان ئه‌و پارتانه‌ش ببێته هۆی خاڵیكردنه‌وه‌ی گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت له داهاتی پێویست كه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندنه دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا دابه‌شی بكاته‌وه، مووچه‌ی موچه‌خۆرانی پێ دابین بكات، پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكا‌و بێكاری و هه‌ژاری جڵه‌و بكا‌و كه‌م بكاته‌وه.
پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت رێگه نه‌دات هیچ به‌رپرس و گروپ و تاقمێك له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمدا خاوه‌نی چاڵه نه‌وت بێت و سامانی سروشتیی هه‌رێم تاڵان بكات، سه‌ره‌تاش له حزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات و بیكاته نموونه. كه‌ی پارتی هێنایه ژێربارو كردی به فاكته‌رێك بۆ پاڵپشتیكردن له حكومه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی خه‌ڵكدا، ئه‌وا یه‌كێتی و هێزو گروپی تریش ناچار ده‌بن كه هه‌مان هه‌نگاو هه‌ڵبهێنن.
ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ته كه داهاتی نه‌وت شه‌فافتر بكا، پلانی هه‌بێت كه زیاتر‌و زۆرتریشی بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمیش بێت له رێی كۆمپانیای سۆمۆ و به رێككه‌وتنێكی نوێ و ریشه‌یی كه له‌وسه‌ره‌وه بڕی داهاتی نه‌وتمان بۆ زیاد بكا‌و قه‌یرانی دارایی نه‌هێڵێت.
ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ته كه به بڕیارێكی بوێرانه بواردنی كۆمپانیا حزبییه‌كانی هه‌ردوو هێزی سیاسی له باجدان به حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و هیچ كۆمپانیایه‌ك له‌و بڕیاره‌ش به‌ده‌ر و هه‌ڵاوێرد نه‌كات، به‌تایبه‌تی كه هاوكات باج و خه‌راج له‌سه‌ر هاووڵاتیان، ساڵ به ساڵ زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ته كه رووبه‌ڕووی دیارده‌ی قاچاخچێتی ببێته‌وه‌و له رێی گفتوگۆی نێوان هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و رێككه‌وتنی نێوانیان و دانانی میكانیزمه‌وه بۆ چاودێریكردنی مه‌رزه‌كان، ئه‌و دیارده‌یه كۆتایی پێ بهێنێت كه ده‌یان به‌رپرسی ئه‌م وڵاته‌ی كردۆته لۆرت و ده‌وڵه‌ندی فاحیش و فیرعه‌ون ئاسا.
ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ته كه دیارده‌ی میلیشیایی و گروپی چه‌كداری حزبی و هێزی ده‌سته‌و تاقم و به‌رپرسان قه‌ده‌غه بكات و كۆتاییان پێ بهێنێت، له به‌رامبه‌ردا بڕیاری نوێی هه‌بێت بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌و پێكه‌وه گرێدانی هێزه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتاو دروستكردنی سوپایه‌كی سیستماتیك و پڕچه‌ك و نیشتمانی.
ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ته نادادپه‌وه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی له سیسته‌می مووچه‌دا نه‌هێڵێت و له پله تایبه‌ته‌كان كه‌م بكاته‌وه‌و گوزه‌رانی چینی خواره‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی پێ باش بكات، به پێی پسپۆرییه پێویسته‌كانیش بۆ حكومه‌ت ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان دابمه‌زرێنێت و له كه‌رتی تایبه‌تیشدا ده‌رفه‌تی كاریان بۆ بڕه‌خسێنێت.
ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌ته كه یاسای چاكسازیی خێراتر بكات و مووچه‌خۆرانی بندیواری حزب له‌ناو حكومه‌تدا نه‌هێڵێت و له‌سه‌ر بنه‌ماو مه‌رجه‌كانی پسپۆری و بڕوانامه‌و ده‌وامكردن نه‌بێت، هیچیان قبوڵ نهكاو شوێنه‌كانیان به هه‌زاران هه‌زار ده‌رچووی زانكۆكانمان پڕ بكاته‌وه كه نزیكه‌ی 10 ساڵه چاوه‌ڕوانی هه‌لی دامه‌زراندن و ده‌رفه‌تی كارن.
جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌م ئه‌ركانه - كه ته‌نها مشتێكن له خه‌روارێك - به پله‌ی یه‌كه‌م، ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و ده‌ستیان پێده‌كات، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵگه - ده‌وڵه‌ت له ئه‌زموونی هه‌رێمدا له قۆناغی قه‌یران و بێ متمانه‌یی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، بگره پله به پله ئاساییش ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ریش هیچ یه‌كێ له‌و ئه‌ركانه‌ی پێ جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌وا باشتر وایه له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی خۆی و یه‌كێتی و پارته به‌شداربووه‌كانی تری كابینه‌كه‌یدا رێك بكه‌وێت كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت.
راسته كه‌متر له ساڵێكمان ماوه بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی، به‌ڵام ئاشكرایه ئه‌گه‌ر قه‌یرانه داراییه‌كان له ساڵی نوێ‌دا سهرههڵبدهنهوهو سیسته‌می مووچه كێشه‌ی تێ بكه‌وێته‌وه‌و نادادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و بێكاری و گرانیی بازاڕ‌و دیارده‌ی چه‌كداری و گروپی چه‌كداری به‌رپرسان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت و هه‌م هێزه سیاسیه‌كانی ناویشی زیانی یه‌كجار گه‌وره ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه ناو گێژاوی هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆ ترسناكه‌وه كه ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێت.