چی بكرێت؟
2018-05-22 21:20:13
رێبین هەردی ...
له دوای هه‌ڵبژاردنه پڕ ته‌زویره‌كه‌ی ئه‌مجاره‌وه كه بێ وێنه‌یه له مێژووی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم و عێراقدا، هه‌موان پرسیاری ئه‌وه ئه‌كه‌ن چی بكرێت. كه‌سانێكی زۆر ئه‌لێین هێزه‌كانی دره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی كه‌ڵكی هیچیان پێ نه‌ماوه، و هیچیان پێ ناكرێت، له ئیستهقاقی حكومی خۆیان به بڕیاری حیزبێك بێ به‌ش ئه‌كرێن و ته‌ماشاكه‌رن وهیچ ناكه‌ن..ته‌زویریان لێ ئه‌كرێت و هیچ گوێی پێ ناده‌ن، بگره له شه‌وی هه‌ڵبژاردندا كه به تزویر دۆراندویانه چه‌ند چه‌كدارێك به سه‌ركردایه‌تی كه‌سێكی دیار په‌لاماری باره‌گای سه‌ره‌كی گۆران ئه‌ده‌ن و به‌ر ته‌قه و هێرشی ئه‌ده‌ن و دوای ئه‌مه‌ش هه‌ر هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك نابێت.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی به بڕوای من ئه‌وه نیه كه یه‌كێتی و پارتی ته‌زویریان كردووه و ئه‌نجامه‌كانیان به‌و شێوه كاره‌ساتاویه داناوه كه له‌كه‌س شاراوه نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌نگدانه‌وه خواستی خه‌ڵكی ئێمه نیه، به‌ڵكو كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌وه‌دایه هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به گۆران و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتووه بروایان به‌م ته‌زویره كردووه و له‌وه ئه‌چی به‌راستی بزانن. ئه‌م هێزانه گه‌ر بڕوایان به‌وه نیه ته‌زویره‌كه راسته..ئه‌وا پر ئاشكرایه ئه‌وه‌ی ته‌زویر كراوه ژماره‌ی سه‌ر وه‌رقه‌كانه، نه‌ك ژماره‌كانی واقع،،ئه‌و ژمارانه‌ی له‌ناو وه‌ره‌ق و سێرڤه‌ر و ده‌زگا سه‌یره‌كه هاتۆته ده‌رێ، هه‌رگیز ئه‌و ژماره‌یه نیه كه به‌راستی له واقعدا هه‌یه. گه‌ر هێزه‌كان بڕوایان به‌مه هه‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌یان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن خاوه‌نی چ هێزێكی گه‌وره‌ن كه ئه‌توانن سه‌دهێنده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌وان به كاری بێنن نه‌ك بۆ په‌لامار و شه‌ر و كوشتار، به‌ڵكو بۆ به‌رگری له ده‌نگ و ئازادی خۆیان..له‌به‌رئه‌وه پێشمه‌رجی سه‌ره‌كی به‌رله هه‌ر شتێك ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی ته‌زویریان لێكراوه، بڕوایان به توانا و هێزی خۆیان هه‌بێت . به‌راستی بروایان به‌وه بێت كه ئه‌و ده‌نگانه‌ی هێناویانه هیچ نیه له‌چاو ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ڕاستی له واقعدا هه‌یانه..هه‌ر ئه‌م بڕوایایان هه‌بوو، ئه‌وسا ئه‌بێ بڕوا به ده‌سه‌لات وهێزی خۆیان بكه‌ن و هیچ دوو دڵیه‌ك له‌مڕووه پیشان نه‌ده‌ن. هێزه‌كان ئه‌بێت به وه‌ره‌قه درۆزنه‌كانی سێرڤه‌ر و جیهازه سه‌یره‌كه بڕوا نه‌كه‌ن و له‌وه دلنیا بن كه له واقعدا شتێكی تر هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه خاڵی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تایی ئه‌وه‌یه ئه‌م هێزانه بڕوایان به خۆیان و ده‌نگه‌كانیان هه‌بێت
كه بڕوات به‌م هێز و ده‌نگه‌ی خۆت كرد ئه‌وسا به ئیراده‌یه‌كی تره‌وه بڕیار ئه‌ده‌یت و هیچ دوو دڵیه‌ك له‌وه پیشنا ناده‌یت كه دان به‌م هه‌ڵبژاردنه پڕ ته‌زویره‌دا نه‌نێیت. كاری راست لای من جگه له بایكۆت و ره‌دكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌كه هیچ تر نیه. هه‌ر له‌رزینێك و سازشێك له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌و هێزانه به‌راستی ئه‌كات چه‌ند هێزێكی ده‌سته‌مۆی بێ خه‌و و كردار كه له‌باشترین حاڵه‌تدا هه‌میشه برابجوكی یه‌كێتی و پارتی ئه‌بن و له هه‌موو هه‌بژاردنێك چه‌ند كورسیه‌ك ه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی شتێكیان به‌ركه‌وێت.
له‌دوای بایكۆتیش كاری راست پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانه كه هه‌موو هێزه‌كانی ده‌روه‌ی یه‌كێتی و پارتی كۆبكاته‌وه و به یه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن..گه‌ر خه‌لك حه‌ماسه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردن نیه، به‌شێكی له‌به‌رئه‌وه‌یه هێزێك نابینێت توانای هه‌ڕه‌شه‌كردنی دۆڕانی هه‌ڵبژاردن له دوو هێزه‌كه بكات. دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی تازه به هاوپیه‌مانیه‌تیه‌كی گه‌وه‌ره‌تر ئه‌و هێزه دروست ئه‌كات كه خه‌لك ئومێدی ئه‌وه‌ی لێبكات توانای بردنه‌وه‌ی هه‌لبژاردنی هه‌یه. خه‌ڵك كاتێك به‌شداری هه‌لبژاردن ئه‌كات كه هه‌ستبكات به‌راستی هێززی ملمڵانێكه‌ر له گه‌مه‌كه‌دا به‌شداره.
هێزه سیاسیه‌كانی ده‌روه‌ی یه‌كێتی و پارتی ئه‌بێت له ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاره‌یه سیاسیه‌دا بن وهیچ نه‌بێت له هاوپه‌یمانی ساێرونه‌وه ئه‌وه فێربن كه شتی گه‌وره به هاوپیه‌مانی و ده‌رچوون له قۆزاخه‌ی حیزبی ئه‌كرێت