ساختەچێتى و درۆ، وه‌ك ڕاستى!
2021-10-31 19:21:14
خه‌ڵات عومه‌ر
یه‌كێك له بنه‌ما زانستییه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌باره‌ت به زانستى كار و بزنس و داهێنانان له‌م بواره‌دا، پێت ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ویستت داهێنان له كارێكدا بكه‌یت و قازانج بكه‌یت، تەنیا یه‌ك ده‌رفه‌تت هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له قۆناغى سه‌ره‌تادا زۆرترین قازانج به‌ده‌ست بێنیت".
بۆچى؟
چونكه "له ڕۆژگارێكدایت، هه‌رچى ده‌كه‌یت ڕووبه‌ڕووى ماشێنى گه‌وره‌ى لاساییكردنه‌وه و دزین ده‌بێته‌وه و ساخته‌چێتى هێنده له بره‌ودایه، ئه‌وه‌ى ساخته و درۆیه گره‌و ده‌باته‌وه، ئه‌وه‌ى ڕاست و دروسته ده‌یدۆڕێنێت، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ست نه‌وه‌شێنیت، كه نه‌یانتوانیوه نهێنییه‌كه‌ت بزانن، ده‌دۆڕێیت، چونكه لاساییكردنه‌وه زه‌فه‌رت پێده‌بات و دزه‌كان لێت ده‌به‌نه‌وه و ڕه‌نج به‌خه‌سار ده‌بیت!".
ڕۆژگارێكه ساخته‌چیه‌تى و درۆكردن گره‌و له ڕاستى ده‌باته‌وه!
عه‌یامێكى دوور و به‌ر له‌م ڕۆژگاره ((پیره‌مێرد))، كه فهیلۆسوفى داهێنانى "شێوازى ژیانى" كوردییه، له یه‌كێك له گرنگترین په‌نده‌كانیدا نووسیویه‌تى؛
له به‌ر چرادا دزى ناكرێت
كه‌وتووینه ده‌ورێك چراش ده‌دزرێت!
خراپیى ئه‌م ڕۆژگاره دزیكردن نییه، درۆكردنیش نییه، خراپییه‌كه ئه‌وه‌یه دزى و درۆ ده‌بن به ڕاستى، ئینجا بزانه ئه‌مه چ كاره‌ساتێكه!
كێشه‌كه له بوونى ساخته‌دا نییه، له‌وه‌دایه ساخته‌چیه‌تى ده‌بێ به ڕێباز و شێوازى ژیان و خه‌ڵكیش ئه‌مه ده‌كه‌نه نموونه و لاسایى ده‌كه‌نه‌وه!
به پێودانگى كولتوورى و شارستانیه‌تى خۆرئاوا، ساخته‌چێتى و درۆ و لاساییكردنه‌وه، نه‌نگى و نوشستى و بێمۆڕاڵییه، به‌ڵام ئه‌مه له كولتوورى وڵاتێك و شارستانیه‌تێكى گه‌وره‌ى وه‌ك ((چین))دا، كه بووەته دێوێكى گه‌وره‌ى ئابوورى، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕى لێوه‌شاوه‌یى و داهێنان و لێزانییه.
به‌م پێودانگه و به شێوه‌ى گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكه‌كه بێت له‌لایه‌ن منه‌وه، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه شارستانیه‌تى چینییه‌كان و له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كه ئاوێته‌یه‌كى شه‌یتانیى سه‌رمایه‌دارى و كۆمۆنیزمییه به‌رپرسیاره، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه وا نییه، خۆرئاواییەكان هیچ په‌رێزیان پاك نییه، چونكه ئه‌وان خۆیان بیروبۆچوون و داهێنانیان به ساخته به‌ناوى خۆیانه‌وه بڵاو كردووەته‌وه، ئه‌وان ساختهچیى گه‌وره‌ى مێژوون و زۆر شتیان له شارستانییهتهكانى خۆرهه‌ڵاته‌وه وه‌رگرتووه و كردوویانه‌ته موڵكى خۆیان، ئێسته كه خه‌ڵك درۆ ده‌كه‌ن و به ساخته‌چێتى ده‌بنه دێ‌و و درنج، مافیان نییه باسى درۆ و دزى و ساخته‌چێتى بكه‌ن.
شارستانیه‌تى ئه‌م ڕۆژگاره‌ى چینییه‌كان، كه ئه‌مریكاییه‌كان و ئه‌ورووپاییه‌كان به شارستانیه‌تى لاساییكردنه‌وه و ساخته‌چێتى ناودێرى ده‌كه‌ن، ده‌ره‌نجامى ساخته‌چێتیى خۆیانه كه ڕاستییه‌كانى خۆرهه‌ڵاتیان دزیوه و به ساخته به ناوى خۆیانه‌وه وه‌ك ماركه و براند به جیهانیان فرۆشتووەتهوه.
ئێستا جیهانى جیهانگه‌رى، كه سیستمى سهرمهیادارى له رێگه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌یه‌وێت بیكاته بازاڕێكى یه‌كگرتوو، هێزێكى پاوانخوازى مه‌سیحییه، هێزى ئیسلامیى توندڕه‌و دژى ده‌وه‌ستێت و شارستانیه‌تى ساختهچیى چینى دژى ده‌وه‌ستێته‌وه و به گیروگازى ده‌هێنێت، لاوازییه‌كه‌ى له‌وه‌دا نییه خاوه‌ندارى ڕاستییه، به‌ڵكوو له‌وه‌دایه، كه خۆى دز و ساخته‌چییه.
هه‌رسێ ئایینه‌كه، له چاكهخوازیى ئایینه‌كانى وڵاتى ((دووئاوان)) و ئه‌م كوردستانه‌ى خۆمانه‌وه سه‌رچاوه‌یان وه‌رگرتووە، نه‌زانیى ئێمه ناكاته ئه‌وه‌ى، كه ئه‌م ڕاستییه پێچه‌وانه‌یه، به‌ڵام ساخته‌چێتیى ئه‌وانیش به‌ڵگه نییه بۆ ئه‌وه‌ى كه درۆى گه‌وره‌ى مێژوویى ڕاستییه.
سه‌رۆكى پێشووى چین ((جین تاو)) ده‌یگوت: "چین ناخوازێت ببێته ده‌وڵه‌تێكى مه‌زن، به‌ڵكوو ده‌خوازێت ئاستى ژیانى هاووڵاتییان له‌نێوان ساڵى 2000وه بۆ 2020 بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر به‌رز بكاته‌وه!".
ئه‌م قسه‌یه هیچ ڕاست نییه، كارگه‌رانى چینى له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ گۆڕانكارى به‌سه‌ر ئاستى ژیانیاندا نه‌هاتووه، به‌ڵام لاساییكردنه‌وه و ساخته‌چێتیى ده‌وڵه‌تى چینى ده‌وڵه‌مه‌ندى زۆرى دروست كردووه، به‌ر و به‌رهه‌مى چینیى ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
سه‌ر و سامانى ده‌وڵه‌مه‌ندى چینى لاساییكردنه‌وه و بره‌ودان به ساختهچیهتییه، تۆ نه‌وه‌یه‌كى نوێ له مۆبایل دروست ده‌كه‌یت، كه ده پڕ قازانجى تێچووه، من به ده هێند كه‌متر دروستى ده‌كه‌م، من ده‌یبه‌مه‌وه و ده هێند ده‌به‌مه‌وه، سه‌د هێند قازانجیش ده‌كه‌م، ئه‌مه سه‌ر و سامانى منه و گره‌وى بردنه‌وه‌مه!
چۆن پێڕه‌وى ناكه‌م؟
شارستانیه‌تى ((چین))ى سوودى پڕزۆرى ئه‌وه‌یه پڕزیانه، قازانجى زۆرى هه یه وده یباتهوه، من لایه‌نگرى قازانج و بردنه‌وه‌م،به ڵام به شێوازه؟!
باس و خواسى زۆر هه‌ن سه‌باره‌ت قازانج و بردنه‌وه و دۆڕان، من ده‌یبه‌مه‌وه، من كه‌س پشتم له ئه‌رز نادات و منم هه‌مووان به‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه.
دێمه‌وه سه‌رى دێڕ و خۆشنوودم به هه‌موو شت، ده‌رگا داده‌خه‌م و بێپه‌روام و وه‌ڵام ناده‌مه‌وه و به ئێوه ده‌ڵێم هه‌ر بژین و هه‌ر هه‌بن، خواش نهتانشارێتهوه، ئه‌گه‌ر كولتوور و شارستانییه‌تیش هه‌بێت، یهكلاتان نه‌كاته‌وه.
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كولتوور و شارستانیه‌ت مه‌ترسیى گه‌وره‌ى به‌دوایه‌وه، به‌ڵام به‌ڕاستى كولتوورى ئەورووپایى و ئه‌مریكایى و سیستمى نوێی جیهان له قه‌یرانى گه‌وره‌دان، خۆى كێشه‌ى وه‌هاى دروست كردووه، كه وه‌ڵامى بۆ ئه‌و كێشانه پێ نییه.
له ڕۆژگارێكدا ده‌ژین، نازانین درۆكان ڕاستین، یان ڕاستییه‌كان درۆن!
ئا لێره‌وه ده‌بێت تێبگه‌ین، كه چه‌ند پێویستیمان به زانین و لێكگه‌یشتن هه‌یه، بۆ ئه‌وه نا خراپه‌كانمان بكه‌ین به چاكه، به‌ڵكوو به‌تەنیا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده خراپ نەبین، كه له به‌ره‌ى شه‌یتانه‌كاندا نه‌بین.
ڕۆژگار دێت و ده‌ڕوات و وا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ساخته‌چى و درۆزنه‌كان ده‌یبه‌نه‌وه، كه‌چى كه گوێ ده‌نێیت به دڵى گه‌رمى بێپه‌روا و پڕلێدانى زه‌وییه‌وه، دێیته‌وه سه‌ر باوه‌ڕه كوردییه‌كه‌ى خۆت، كه به‌پێى داتا و زانیارى ده‌ڵێت: "له سه‌دا سێزده‌ى كۆمه‌ڵگاى كوردى باوه‌ڕى به‌وه‌یه ده‌رزیى دژ به كۆرۆنا وه‌ربگرێت!".
بۆچى؟
بۆچى؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى "گومان" له‌م ڕۆژگاره‌دا سه‌ردارى هه‌موو یه‌قینێكى زانستییه و له‌به‌ر ئه‌وه‌شه یه‌قینى زانستیى پێشوه‌خت خۆى به بازاڕ فرۆشتووه.
ئه‌م قسه‌یه بایى ئه‌وه‌یه، سه‌باره‌ت هه‌موو یه‌قینێك ده‌ست به گومانێكه‌وه بگرین، كه كوردییه.
بێ هووده نییه ته‌مه‌نێكم به‌خشى به‌وه‌ى كه بڵێم "پێویستمان به‌وه‌یه به كوردى بیر بكه‌ینه‌وه".