هه‌ڵبژاردن و پرسیاره سه‌خته‌كان..
2021-08-24 07:36:57
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، به سروشتی ئه‌زموونه‌كانی رابردوو، ده‌كه‌وێته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك پرسیاری سه‌خته‌وه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، به‌پێی ئه‌زموون، شتێكه‌و، به‌پێی ئومێد‌و هیوا خواستنیش، شتێكی تر.
پرسیاری عێراقییه‌كان له ناوه‌ڕاست و خوارووی وڵات بڕێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، هی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌روا، به‌ڵام به‌گشتی، ته‌واوی پرسیاره‌كان ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنن كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌ك هه‌ر ههستیارو جێی پرسیاره، به‌ڵكو چارهنووسسازو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شه.
عێراق ئه‌سته‌مه بتوانێ دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، كتومت، هه‌مان عێراقی پێشوو بێت مه‌گه‌ر بڕیار درابێت كۆتایی وڵاته‌كه‌شی له‌گه‌ڵدا جاڕ بدرێت!، به‌تایبه‌تی كه پرۆسه‌ی سیاسی، له زۆر رووه‌وه، ره‌نگه زیاتر له‌به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی هێزه بڕیاربه‌ده‌سته‌كان و چینی سیاسی بێت، ده‌نا عێراقییه‌كان، وه‌ك هاووڵاتیی مه‌ده‌نی و وه‌ك ره‌عییه‌ت، لێ سوودمه‌ندنین، سه‌قامگیریی هه‌موو وڵاتێكش، رێك و ره‌وان، له‌و كاته‌وه كۆتایی پێدێ و ده‌شێوێت كه هه‌لومه‌رجی باو ولهئارای وڵاته‌كه له زیانی هاووڵاتیانیدا بێت و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان له درێژه‌كێشانیدا نه‌بێت.
خه‌ڵكی عێراق، ساڵ به ساڵ، قه‌یرانه‌كانیان زیاد ده‌بێت، له‌گه‌ڵیدا ئومێد‌و هیوایان كه‌متر. كوژرانی نزیكه‌ی 700 هاووڵاتی له خۆپیشاندانه‌كانی شاره جیاجیاكانی عێراقدا بۆ داواكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كان و ئه‌نجامدانی چاكسازی و كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی، ئه‌و ئاسۆیهشی له‌بار برد كه خه‌باتی مه‌ده‌نی و په‌یام و فشاره‌كانی كاریگه‌رییان هه‌بێت و گۆڕانكاریی دڵخواز دروست بكه‌ن، بۆیه سه‌رله‌نوێ گره‌وه‌كه هاتۆته‌سه‌ر بۆنه گه‌وره‌كه كه هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانێتی، جا چ به‌شێوه‌ی پێشوه‌خته بێت، یان دواخستنی بۆ كاتی یاسایی خۆی، ئه‌مه‌ش، له‌بنه‌ڕه‌تدا، به گریمانه‌ی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی وڵات، به‌گشتی، خۆیان بڕیار له چاره‌نووس و قۆناغی نوێ و ئایندهی عێراق بده‌ن دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌قه‌لای چاره‌سه‌ره‌كان له‌كایه‌ی سیاسه‌ت و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایاندا ده‌گاته بنبه‌ست و هه‌ر لایه‌ش ته‌نها بیری لای ئه‌وه ده‌بێت كه چۆن پێگه‌ی خۆی له‌ناو قۆناغی داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا قایمتر بكا‌و ركابه‌ره‌كانیشی لاوازتر، هه‌ر لێره‌وه‌یه كه ئیتر پرسیاره زۆر‌و زهوهندهكانیش، سه‌باره‌ت به رووداوی به گرهوكراو ده‌ست پێده‌كه‌ن كه رووداوی هه‌ڵبژاردنه.
ئێمه، له‌م ده‌رفه‌ته‌دا، پرسیاری عێراقییه‌كان ده‌ستنیشان ئه‌كه‌ین و له بۆنه‌ی تردا دێینه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.. پرسیاره‌كانی خه‌ڵكی عێراق، ئه‌مانه‌ن:
ئایا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، دوای 18 ساڵ، له ژێر جڵه‌وی هاووڵاتیی ده‌نگده‌ری عێراقیدایه، یان هێزه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی و وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی؟
ئایا هیچ گره‌نتییه‌ك له ئارادایه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی وڵات، وه‌ك ئه‌وانی پێشوو، ساخته‌كاریی تێدا ناكرێت و یاری به ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانی وڵات ناكرێت؟
ئایا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانی تر، تا چه‌ند ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی فشار‌و چاوسووكردنهوهی گروپه سیاسییه‌كاندا، پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رن و چاودێری بكه‌ن؟
ئایا وڵاتانی ئیقلیمی و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێستای عێراق، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نابێت و ده‌ستكاریی ناكه‌ن؟
ئایا له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، گۆڕانكاریی سیاسی له‌وڵاتدا دروست ده‌كات؟ واته وه‌رچه‌رخانی بنه‌ڕه‌تی له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و هێزه سیاسییانه‌دا ئه‌هێنێته‌دی كه نزیك به دوو ده‌هه‌یه فه‌رمانڕه‌وان به‌بێ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و ناسه‌قامگیرییه‌كانی وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
ئایا ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری سیاسییش رووبدات، ئه‌م گۆڕانكارییه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو عێراقییهكانهو ده‌ربڕی ئیراده‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانی وڵات ده‌بێت یان هه‌ندێكیان؟
ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن گۆڕانكاریی سیاسی لێ كه‌وته‌وه، ئه‌مه به مانای هاتنه ئارای گۆڕانكاریی ئابوری و ئه‌منیشه له عێراقدا؟ ئاخۆ ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی بێكاری به دوای خۆیدا ئه‌هێنێت كه ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر به ته‌نیا دیارترین داواكارییه زیندووه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازیی عێراقن، به‌ڵكو مه‌رج و كۆڵه‌گه‌كانی مانه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی عێراقیشن له فه‌رمانڕه‌واییدا؟
ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی سیاسیی دروست ببێت و دوای كه‌متر له دوو ساڵ واته تا(2023) ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ر دۆخی عێراقییه‌كان نه‌بێت، ئاخۆ ئه‌وسا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیش، وه‌ك ئه‌فغانستانی لێ نایه؟ ئایا نزیك به هه‌مان سیناریۆی لێ ناقهوێ كه دوای 20 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی دواجار ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان گه‌ڕایه‌وه حكوم و حكومه‌تی ئه‌فغانستانیش له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك خۆی به‌ده‌سته‌وه دا‌و تێكشكاو هه‌ڵهات؟
ئه‌م پرسیارانه، به‌گشتی، پرسیاری واقعی و سه‌ختن و ده‌ستیش ده‌خه‌نه برینه‌كانه‌وه، ره‌نگه هۆكاری كشانه‌وه‌ی ده‌یان گروپی سیاسی و قه‌واره‌ش له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا، هه‌ر ئه‌مه بێت.. به‌ڵام به‌وانه‌شه‌وه، عێراقییه‌كان، به كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ، ئه‌توانن له‌و به‌رپرسیارێتییه چاره‌نووسسازه تێبگه‌ن كه له قۆناغی ئێستا‌و داهاتوودا له‌ڕێی وڵاتهكهدایه. ئێستا كێشه ئه‌وه‌یه، تێگه‌یشتن و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌ته‌نها به‌س نین، دروشم و بانگه‌وازه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش بۆ رای گشتیی عێراقی سه‌رنجڕاكێش نین و نابنه جێی متمانه.
به مانایه‌كی روونتر، گۆڕانكاری له عێراقدا پێویستیی به ئیراده‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌یی هاوبه‌ش هه‌یه، رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی گه‌ره‌كه، سازانێكی سیاسی و نیشتمانیی ئه‌وتۆی ده‌وێت كه هه‌مووان خۆیانی تێدا ببیننه‌وه، هیچ پێكهاته‌یه‌ك و نوێنه‌ره سیاسییه‌كانیان هه‌ست به پهراوێزخستنهوهو دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌دیاریكراوی ئه‌و ئاڵه‌نگارییه گه‌وهه‌رییه‌یه كه 18 ساڵه نه‌توانراوه جڵه‌و بكرێت.