نامه‌یه‌ك بۆ كاكه نه‌وه!
2018-05-20 21:38:50
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
له شاری شارانه‌وه سڵاوێكی گه‌رمت لێبێ..
برای ئازیزم كاكه نه‌وه ته‌مه‌نام ئه‌كرد كه سه‌رتاپای نامه‌كه‌م پڕ بووایێ له مژده و هه‌واڵی هیوابه‌خش، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه وانیه.. وا ساڵێكه لێمان دووریت و بێ تۆیی به هه‌مووان و هه‌موو شتێكه‌وه دیاره..!!
كاكه گیان بیرته له دوادیداری له‌نده‌ن پێت وتم كه پێناچێ رێكه‌وتنه‌كه‌مان بگاته ئه‌نجام ؟ به‌داخه‌وه راستت كرد و به‌هۆی ئه‌وكه‌سانه‌وه كه ناوت هێنا ئه‌مڕۆ ئه‌و خۆری هیوایه ڕوو له ئاوابوونه و پێشبینیه‌كه‌ت راست بوو..!!
كاتێك تۆ لێره نه‌بوویت ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته به‌هاریه‌كه‌ی كابرا و رێفڕاندۆمێكی توركی میلله‌تێكی گه‌ڕانده خاڵی سفر، ره‌نج و خه‌بات و خوێنی ده‌یان ساڵه‌ی میلله‌تێكی به‌خه‌ساردا بۆ كورسییه‌ك ..داخه‌كه‌م دوای ئه‌و هه‌موو قوربه‌سه‌ری و شكسته‌ش ته‌نها تروسكایی و ئومێدێك كه هه‌بوو بوونی هاورێی چل ساڵه‌ت مامی هه‌مووان ( مام جه‌لال) بوو هه‌زار حه‌یف ئه‌ویش سه‌فه‌ری یه‌كجاری كردوو بۆ هه‌میشه جێیهێشتین…
دوای كۆچی ئێوه دنیا خراپ گۆڕاوه ئێستا سیاسه‌ت و ئاینده‌ی گه‌لێك كه‌وتووه‌ته ده‌ست كۆمه‌ڵێك مناڵه‌وردكه و بازرگانی چاوچنۆك و خۆ په‌رستی دڵره‌ش كه ته‌نها خوا ئه‌زانێ به كوێمان ئه‌گه‌یێنن؟!
كاكه گیان، ئه‌مه‌وێ به نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه ئه‌وه‌شت پێ بڵێم هێواش هێواش وا هاورێ و هاوكاره‌كانت بزوتنه‌وه و میراته مه‌عنه‌ویه‌كه‌ت دائه‌ماڵن له هه‌موو به‌هاكانی كه هه‌تا دوا ساته‌كانی ژیانت شانازیت پێوه ئه‌كردن..
وا له‌سه‌ركرده خاكیه‌كه‌وه ئه‌تكه‌ن به خه‌لیفه‌یه‌ك، به‌ڵێ هه‌ر دووێنێ ئه‌وانه‌ی كه به ڕۆاڵه‌ت درێژه پێده‌ری رێبازه‌كه‌تن ئه‌و ده‌رگا كراوه‌یه‌ی ما‌ڵه‌كه‌تیان به‌ڕووی خه‌ڵكی شار‌و دۆسته دێرینه‌كانتدا داخست كه زۆر له مێژ بوو كراوه و له‌سه‌ر پشت بوو..
ئێستا خه‌ریكه له كاكه نه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌وه ئه‌تكه‌ن به كاكی كه‌سانێك كه هه‌رگیز كاكیان نه‌بوویت.. ئێستا كه‌سانێك پێت ئه‌ڵێن كاكه نه‌وه و له‌ده‌وری ماڵی ئه‌به‌دیت دێن و ده‌چن كه ته‌نیا چاویان له میراته مه‌عنه‌ویه‌كه‌ته و هیچیتر..
كاكه گیان، ئێستا نه یه‌كێتیه‌كه‌ی مام یه‌كێتیه‌كه‌ی جارانه و نه گۆڕانه‌كه‌ی تۆش گۆڕانه‌كه‌ی جاران، به‌كوێ ئه‌گه‌ین و چیمان به‌سه‌ر دێت ئه‌وه شتێكه كه هه‌رگیز نامه‌وێ بیری لێبكه‌مه‌وه چونكه دڵنیام به بێ ئێوه زۆر سه‌خت و مه‌حاڵه.
یادت به‌خێر