لە یادی دووساڵەی كابینی نۆدا
2021-07-10 13:31:59
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدووتوێی كتێبێكدا بەناوی "چاكسازی و خزمهتگوزارییهكانی كابینهی نۆیهم"ى چاپ و بڵاوكرانهوه
خەرجی حكومەت لە مانگێكدا (995 ملیۆن) دۆلارە و داهاتەكانی (539 ملیۆن) دۆلارە
خەرجی حكومەتی هەرێم لە یەك مانگدا:
• حكومەت لە مانگێكدا پێویستی بە نزیكەی (995 ملیۆن) دۆلار هەبووە بەم شێوەیە:
• (775 ملیۆن) دۆلار بۆ موچەی موچەخۆران.
• (205 ملیۆن) دۆلار بۆ موچەی كارپێكردن ( تەشغیلی)
• (35 ملیۆن) دۆلار بۆ خەرجی وەبەرهێنان ( پرۆژەكانی حكومەتی)
داهاتی حكومەتی هەرێم لەیەك مانگدا
• (539 ملیۆن) دۆلار داهاتی مانگانە لەم سەرچاوانەوەدەست كەوتووە.
• (295 ملیۆن) دۆلار داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ خەزێنەی حكومەت، لە بنەڕەتدا (720 ملیۆن) دۆلار كۆی گشتی داهاتی نەوتە، بەڵام (425 ملیۆن) دۆلاری دەدرێتەوە بە موستەحەقاتی كۆمپانیا و قەرزەكان.
• داهاتی ناوخۆ : (244 ملیۆن) دۆلار (پێش دەستبەكاربونی كابینەی نۆیەم داهات 140 ملیۆن دۆلار بووە) نزیكەی 100 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ لەكابینەی نۆدا زیادی كردووە، بەهۆی چاكسازیەوە.
• پارەكەی عێراق: (383 ملیۆن) دۆلار ، لە مانگی 4ی 2020ەوە ئەم پارەیە وەستێندراوە.
• یارمەتی هاوپەیمانان: بڕی (17 ملیۆن) دۆلار.
كورتهێنان لە خەرجی و داهات:
• كۆی داهاتی ناوخۆ دەگەیشتە(939 ملیۆن) دۆلار
• لەكاتێكدا خەرجی حكومەت لەمانگێكدا (995 ملیۆن) دۆلار بووە
• بەم پێیە لە كابینەی نۆدا حكومەت مانگانە بڕی (56 ملیۆن) دۆلار كورتهێنانی هەبووەو وەكو قەرز كەوتووەتە سەرشانی حكومەت.
نمونە: داهات و خەرجی حكومەت لە نێوان مانگی 12/2019 و مانگی 4/2020:
• داهات و خەرجی لە مانگی 12/2019 ئەمە ئەو مانگەیەكە هێشتا نرخی نەوت دانەبەزیوەو قەیرانی كۆرۆنا سەری هەڵنەداوە:
• تێكرای داهات لە مانگەكەدا (939 ملیۆن) دۆلار بووە:
• داهاتی نەوت ئەوبەشەی گەراوەتەوەبۆ وەزارەتی دارایی: (295 ملیۆن) دۆلار.
• داهاتی ناوخۆ: (244 ملیۆن) دۆلار
• بەشە بودجەی هەرێم لەبەغداد: (383 ملیۆن) دۆلار
• هاوكاری مانگانەی هاوپەیمان: (17 ملیۆن) دۆلار.
• خەرجی حكومەت بۆ مانگی 12/ 2019
• ( 995 ملیۆن ) دۆلار بووە بەم شێوەیە:
• خەرجی موچە: (755 ملیۆن) دۆلار.
• خەرجی بودجەی تەشغیلی: (205 ملیۆن) دۆلار.
• خەرجی وەبەرهێنان: (35 ملیۆن) دۆلار
• كورتهێنان: (56 ملیۆن) دۆلاربووە.
داهاتی حكومەتی هەرێم لە مانگی 4/2020 ئەمە ئەو مانگەیە كە نرخی نەوت دادەشكێت و كۆرۆنا سەر هەڵدەدا:
• داهاتی نەوت: (60 ملیۆن) دۆلار داهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی
• داهاتی ناوخۆ: (60 لیۆن) دۆلار
• هاوكاری هاوپەیمانی: (17 ملیۆن) دۆلار
• كۆی گشتی داهات: (137 ملیۆن) دۆلار، لەو مانگانەدا حكومەتی هەرێم (86%)ی كۆی داهاتی خۆی لەدەستداوە.
بۆ خوێندنەوەی دەقی راپۆرتی حكومەت لەبارەی دووساڵەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمیك وردستان