ئێران و ره‌ئیسی و كوردانی رۆژهه‌ڵات..
2021-06-21 14:00:53
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
وه‌ك له‌ئه‌نجامی راپرسییهكان و له‌لایه‌ن زۆر له ناوه‌نده سیاسییه‌كان و ماسمیدیاكانی ناوخۆی ئێران و جیهانیشه‌وه باس و پێشبینی ده‌كرا، ئیبراهیم ره‌ئیسی، دواجار كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له ركابه‌ره هاوڕێبازه‌كانی، موحسین ره‌زائی و ئه‌میر حسێن هاشمی و، ركابه‌ره ریفۆرمخوازه تاقانه‌كه، عه‌بدولناسر هیممه‌تی، برده‌وه.
ره‌ئیسی، وه‌ك دوێنێ رۆژنامه‌ی(كه‌یهان)ی نزیك له نووسینگه‌ی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی نووسیبووی، توانی متمانه‌ی نزیكه‌ی 18 ملیۆن ده‌نگده‌ری وڵات به‌ده‌ستبهێنێت كه ده‌كاته 62%ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی كه بایكۆتیان نهكردو به پیر بانگهوازهكانهوه چوون و به‌شدارییان له پرۆسه‌كه‌دا كرد، ئه‌و رێژه‌یه‌ش، وه‌ك رۆژنامه‌ی(سازنده‌گی)ی ئێرانی، كه نزیك له گروپی خوالێخۆشبوو ئه‌كبه‌ر هاشمی رهفسهجانییهو ده‌نگده‌رانیان له دژی ره‌ئیسی هانده‌دا، كه‌م سه‌رۆك هه‌بووه كه له یه‌كه‌م خولدا به‌ده‌ستی بهێنێت.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، چه‌ند رووداوێكی مه‌عنه‌وییه بۆ هه‌شته‌مین سه‌رۆك كۆماری ئێران كه ره‌ئیسییه، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێیه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بهربهرهكانییهكانی وڵات‌دا، سه‌ره‌تای حساباتی ورد‌و بیركردنه‌وه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركێكی سه‌خت له وڵاتێكدا كه تیایدا له‌كۆی 59 ملیۆن هاووڵاتی كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ته‌نها ده‌توانی 30%ی ئه‌و ده‌نگانه ببهیتهوهو نزیكه‌ی 70%یشیان، یان ده‌نگت پێ ناده‌ن، یان پرۆسه‌كه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه!، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سه‌رله‌نوێ بڕیاری بایكۆتی زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگده‌رانی وڵات بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، كه وه‌ك هه‌ندێ له چاودێرانی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی و دنیای ده‌ره‌وه‌ش ده‌یڵێن، به‌ڵگه‌ی گوزارشتێكی دیموكراتییانه‌یه له ناڕه‌زایی گه‌لانی ئێران، ئه‌گه‌ر نه‌وترێ نائومێدبوونیانه له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕانكاریی سیاسی دروست بكه‌ن، یان دۆخی ئابوری و ژیان و گوزه‌رانی سه‌ختی وڵات، بگۆڕن.
ده‌رچوونی ره‌ئیسی بۆ كورد_یش، رووداوێكی جێی بایه‌خه. بۆ كوردانی رۆژهه‌ڵات، ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت، بڕێك له گره‌وی ئه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌هێنێت كه ئیتر ده‌ستی ئاوه‌دانی و پرۆژه‌و خزمه‌تكردن به به‌شه كوردستانییه‌كه‌ی ئێران بگات، به‌تایبه‌تی كه ره‌ئیسی به‌ڵێنی بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی داوه كه كوردانی رۆژهه‌ڵات به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌گه‌ڵیدا كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و كێشه‌ی فراوانبوونی بازنه‌ی هه‌ژاریی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ئێران، هه‌روا ره‌خساندنی هه‌لی كار‌و نه‌هێشتنی جیاكاریی نه‌ژادی. هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌كچۆن به‌ڵێن و مژده‌ی هه‌ڵبژاردنن، ئاوهاش لای به‌شێك له كوردانی رۆژهه‌ڵات، ئه‌گه‌ر به ناچاری و به ئومێدێكی كه‌میشه‌وه بێت، چاوه‌ڕوانی و گرهون.
بۆ به‌شه سیاسییه‌كه‌ی كوردانی رۆژهه‌ڵات كه زۆرینه‌ی ره‌هایان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، رووداوه‌كه ته‌نها درێژكراوه‌ی رابردووه. له گوتاری ئه‌واندا وا نابینرێت كه سه‌رۆك كۆماری نوێ له قۆناغی خاته‌می و نه‌ژاد و روحانی زیاتری پێ بێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت. ئه‌م گوتاره ئه‌گه‌رچی زیاتر زاده‌ی هه‌ڵوێستێكی به‌رهه‌ڵستكارییه، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه به مانای ئه‌وه نییه كه هه‌موو ده‌رگاكانی گفتوگۆ و دانوستان دابخات. هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسییه ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته كوردانه‌ی رۆژهه‌ڵات، له‌م پرسه‌دا، قۆناغی ره‌ئیسی تاقی نه‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌تی كه پرسێكی وه‌ها هیچ نه‌نگییه‌كی تیا نییه. باشووری كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له 30 ساڵه ده‌سه‌ڵاتێكی خۆ حوكمڕانیی هه‌یه، به‌ڵام له كه‌م قۆناغدا هه‌بووه كه كه‌ناڵی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا نه‌بووبێ چ له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس(1968-2003)، چ له قۆناغی دوای پرۆسه‌ی ئازادی.
ئه‌زموونه‌كه بۆ كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیش هه‌ر وایه. له‌وێ ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سوریا هه‌مان ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام كه‌ناڵی ناوبه‌ناوی دانوستان و ئاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا نهپچڕێنراوه ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شدا كه ئه‌مریكییه‌كان پشتگیریی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
كوردی باكوریش، ئه‌گه‌رچی رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تێكی میلیتاری وه‌ك توركیا بۆته‌وه، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری خه‌باتی سیاسی و په‌رله‌مانیش نییه له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات‌دا، بۆیه هاتنی ره‌ئیسی، له‌هه‌موو دۆخێكداو به‌پێی لۆژیكی كاركردن له‌سه‌ر مومكیناتی كایه‌ی سیاسه‌ت، ده‌رفه‌تێكه بۆ ده‌ستپێشخه‌ری و ئه‌زموونی دانوستانكردنهوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێ و داهاتووی تاران‌دا، ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژی و بیركردنه‌وه‌ی رادیكاڵانه، به‌ڵكو به زیره‌كیی سیاسی و واقعبینی و خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تی تریش كاتێك ده‌بینین زلهێزێكی گه‌وره‌ی وه‌ك وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرجار ده‌رگای گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كاندا ده‌كاته‌وه، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و جڵه‌وكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانیش، چاره‌سه‌ری سیاسی و ئاشتییانه هه‌ڵده‌بژێرێت.