خۆزگە خەیاڵی درامای گورگەکان ڕاستی بوایە…!

Draw Media

2021-05-09 19:00:31



ئاری محەمەد هەرسین

لە شەوانی مانگی ڕەمەزاندا درامایەک بە ناوی (گورگەکان) لە یەکێک لە کەناڵەکان پەخش کرا. بەندە ناچمە سەر شیکردنەوەی هونەری و تەکنیکی سینەمایی و تەلەفیزیۆنی دراماکە، چونکە ئەوە ئیشی کەسانی پسپۆڕی ئەو بوارە یە.  دراماکە باس لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان ئەکات. ئۆپەراسیۆنەکە لە دژی کۆمەڵێک خەڵکی مافیا ئاسایە کە ئەیانەوێت کەنزێکی نیشتیمانی بدزن. بەڵام ئەوە ی لە دراماکەدا سەرنج ڕاکێشە، تێوەگلانی ئەو مافیایانەیە لە پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال. بەکورتی، نوسەری دراماکە ڕێڕە وێکی نەتەوە یی و نیشتیمانی گرتۆتە بەر.
ئەنجامی دراماکە بە دڵی منە، چونکە لە فلیمەکەدا، مافیاکان و پیاوە کانیان یان ئەگیرێن، یانیش ئەکوژرێن. هەمیشە قەناعەتم وابوە کە کرداری تۆڵەکردنەوە، لەسەر بنەمای بیرکردنەوەی عەشیرەتگەریە و هێمایەکە بۆ سەروەر نەبوونی قانون لە کۆمەڵگەیەکدا. بۆیە تۆڵەکردنەوەی شەخسی (تاکە کەس) بە دەمارگیری و بەرتەسکی بیرکردنەوە ئەبینم. خۆشحاڵی من لە سزادانی ئەو جۆرە تاوانبارانە  لەبەر تاوانی دزی کردنیان نیە، بەڵکو لەبەر تۆڵەکردنەوە یە لێیان لە بەشداریکردنیا لە تاوانی بەدناوی ئەنفال. تاوانێک کە پێویستە ویژدانی هەموو ئینسانێکی مەبدە ئی و نیشتیمانپەروە ر بهەژێنێت. تۆڵەی نیشتیمانی و نەتەوەیی عەیبەو تاوان نیە، بەڵکو لەسەرخۆکردنەوە یە. پەیامێکی مەعنەوی و سیاسیە بۆ عەرەبی شۆڤێنی : ``قوبوڵ ناکەم بمتوێنیتەوە و، منیش وەک تۆ ئینسانم، زمان و مێژوو نیشتیمانی خۆم هە یە. تۆ بۆ ئەوەی خاوەندارێتی نیشتیمانەکەی من مسۆگەر بکەیت، ئەتەوێ من بتوێنیتەوە، بۆ ئەوەی کوردستان هیچ ئاسەوارێکی موڵکایەتی کوردی پێوە نەمێنێت``. ئەم جۆرە لە تۆڵە کردنەوە ڕوخساری عەقڵیەتی عەشیرە تچێتی پێوە دیار نیە، بەڵکو ڕاستکردنەوەی مێژوە. 
لە دوای ڕاپەڕین، دەبوو مەسەلەی بە جینۆساید ناساندنی کردەوەکانی عەرە بی شۆڤێنیست لە دژی میللەتی کورد لە ئەولەویاتی بەرنامەی سیاسەتی ستراتیژی ئێمەی حیزبە سیاسیەکانی کوردستان بوایە. بەڵام لەبەر سەرقاڵیمان بە شەڕی شەرمەزاری براکوژیەوە و، کۆ کردنەوەی سەروە ت و سامان (لە لایەن هەندێکمانەوە) و، گۆڕینی پیرۆزیەکانمان لە (نیشتیمان، میللەت، ئاڵا) بۆ (حیزب)، تۆڵەی نەتەوەییمان نەک هەر پێ نەکرایەوە، بەڵکو داڵدەی ئەنفالچیەکانمان دا. بەوەش قانون و ویژدانی کوردایەتیمان خستە ژێر پێمان. خۆزگە بیرۆکەی درامای گورگەکان جێبەجێ بکرایە… خۆزگە دەزگا ئەمنیەکانی کوردستان و دادگاکان دەستیان لە و کەسانە نە پاراستایە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە کردەوە ی نا ئینسانی  ئەنفالدا بەشدار و هاوکاری بەعس بوون. خۆزگە ئەو غیرە تە بیگرتینایە… خۆزگە ئەو ڕۆژە ئەهات…!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand