Draw Media

یەكگرتوو و كۆمەڵ چۆن دەچنە هەڵبژاردنەوە؟

یەكگرتوو و كۆمەڵ چۆن دەچنە هەڵبژاردنەوە؟

2021-04-29 19:34:30


 (درەو):
كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتووی ئیسلامی بە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە.
کرۆکی رێککەوتنەکەی کۆمەڵ و یەکگرتوو لەگەڵ یەکێتی هەماهەنگیکردنە لەسەر ئاستی بازنەکانی هەڵبژاردن و بەمشێوەیە: 
🔹(2) كورسی بۆ كۆمەڵ لە سلێمانی
🔹(2) كورسی بۆ یەكگرتوو لە سلێمانی و دهۆك.
لە چەند رۆژی رابردوودا یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەمەبەستی رێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق چوونە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی.

رێککەوتنی کۆمەڵ و یەکێتی
بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە کراوەو کرۆکەکەی دەست (درەو) کەوتووە، کۆمەڵ و یەکێتی بەمشێوەیە لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن رێککەوتوون:

پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی (18) كورسی بۆ دیاریكراوە كە بەسەر (5) بازنەی هەڵبژاردندا دابەش بووە.
•    كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە هەڵبژاردنی 2018ی عێراقدا لە پارێزگای سلێمانی (51 هەزارو 563) دەنگی بەدەستهێناوە.
•    كۆمەڵ دوو كاندیدی لە دوو بازنەی پارێزگای سلێمانی دەبێت و بازنەكانی تر جێ دەهێڵێت بۆ یەكێتی.
•    لە بازنەی هەڵەبجە: (ئەحمەد حاجی رەشید) كاندیدی کۆمەڵە، لەم بازنەیەدا كۆمەڵ لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا (15 هەزارو 946) دەنگی هەبووە.
•    لە بازنەی راپەڕین: (سۆران عومەر) كاندیدی کۆمەڵە، لەم بازنەیە لە هەڵبپاردن رابردوودا كۆمەڵ (20 هەزارو 893) دەنگی هەبووە.

پارێزگای هەولێر: 
لە هەولێر (عەبدولستار مەجید) كاندیدی کۆمەڵە، لە هەڵبژاردنی رابردوودا كۆمەڵ لەم پاێزگایەدا (36 هەزارو 784) دەنگی بەدەستهێناوە. 

رێککەوتنی یەکگرتوو لەگەڵ یەکێتی
بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەسەر ئاستی بازنەکان لەنێوان یەکگرتوو و یەکێتیدا کراوە:
•    یەكگرتوو لە پارێزگای سلێمانی (30 هەزارو 19) دەنگی هەیە.
•    یەكگرتوو لە بازنەی هەڵەبجە: (موسەننا ئەمین)ی كاندید كردووە، لەم بازنەیە یەكگرتوو ( 14 هەزارو 541) دەنگی بەدەستهێناوە. 
•    یەكگرتوو تەواوی بازنەكانی تر بە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی، بۆ یەکێتی بجێدەهێڵیت. 
•    لە پارێزگای دهۆك یەكگرتوو: (جەمال كۆچەر) كاندید دەكات.
•    لە پارێزگای دهۆك لە هەڵبژاردنی رابردوودا یەكگرتوو (43 هەزارو 525) دەنگی هەبووە.
•    یەكگرتوو كۆمەڵ لە پارێزگای كەركوك كاندیدیان نابێت و لەچوار چێوەی ئەو رێككەوتنە بازنەی دەنگدانیان بۆ یەكێتی جێدەهێڵن.
•    لە پارێزگای هەولێریش یەكگرتوو كاندیدی نابێت و كۆمەڵیش تەنیا لە یەك بازنە كاندیدی دەبێـت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand