درەو:
🔻 پاڵپشت بە داتاکانی فەرمانگەی میدیاو زانیاری، لە ماوەی ساڵانی (2014 - 2025)؛
🔹 کۆی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان (بەپێی یاساکانی بودجە) دەبووایە نزیکەی (146 تریلیۆن) دینار بێت. بەڵام لە واقیعدا، ئەو بڕەپارەیەی کە بەغدا وەک تەمویل ناردوویەتی، تەنیا (41 تریلیۆن) دینار بووە!
🔹 ئەو (41 تریلیۆن) دینارەی لە ماوەی 12 ساڵدا نێردراوە، تەنیا توانیویەتی (46) مووچە دابین بکات لە کۆی (144 (مانگ، واتە نزیکەی (4) ساڵ مووچەی هەژمار کردووە و (8) ساڵی نەناردووە.
🔹 تێکڕای ئەو ڕێژەی نێردراوە بۆ هەرێم (%2.04) لە کۆی گشتیی بودجە، لە کاتێکدا پشکی هەرێم لە ماوەی 2014) تاوەکوو 2017) ڕێژەکەی (%17) بووە و دواتریش بۆ (%12.67) کەم کراوەتەوە.
دەقی ڕاپۆرتی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان
پوختەی راپۆرت
· (146 تریلیۆن) لەسەر کاغەز و تەنیا (41 تریلیۆن دینار) لە واقیعدا!:
بەپێی خشتە فەرمییەکان، کۆی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەو ساڵانەدا (بەپێی یاساکانی بودجە) دەبووایە نزیکەی 146 تریلیۆن دینار بێت. بەڵام لە واقیعدا، ئەو بڕەپارەیەی کە بەغدا وەک تەمویل ناردوویەتی، تەنیا 41 تریلیۆن دینار بووە!
تێکڕای ئەو ڕێژەی نێردراوە بۆ هەرێم (%2.04) لە کۆی گشتیی بودجە، لە کاتێکدا پشکی هەرێم لە ماوەی 2014 تاوەکوو 2017 ڕێژەکەی %17 بووە و دواتریش بۆ %12.67 کەم کراوەتەوە.
· ستەمکردن لە مووچەخۆران (تەنیا 46 مووچە لە کۆی 144 مانگ): ئەم داتایانە ئەوە دەردەخەن کە ئەو 41 تریلیۆن دینارەی لە ماوەی 12 ساڵدا نێردراوە، تەنیا توانیویەتی 46 مووچە دابین بکات لە کۆی 144 مانگ، واتە نزیکەی 4 ساڵ مووچەی هەژمار کردووە و 8 ساڵی نەناردووە، پاشماوەکە هەمووی ڕووبەڕووی قەیران و پچڕان بووەوە.
· پێشێلکاری دیموگرافی: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024دا بریتی بووە لە (%14.14)، کەچی حکومەتی فیدراڵی لە باشترین حاڵەتدا ئەم ڕێژەیەی پشتگوێ خستووە و نەیداوە، و تێکڕای ناردنی کرداریی بۆ (%2.04) دابەزاندووە.
هاوکێشەی خەرجیی سیادی و دیاریکردنی پشکی کوردستان:
یەکێک لە پرسە بنەڕەتییەکان لە پڕۆسەی دابەشکردن و تەرخانکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا، پەیوەستە بە خەرجییە سەروەرییەکان. هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی %12.67 لە پارەدارکردنی خەرجییە سەروەرییەکان بەشدارە و حکومەتی فیدڕاڵی بەم شێوازە بەشداریی هەرێم لەو خەرجییانە هەژمار دەکات.
بوو نمونە لە (یاسای بودجەی سێ ساڵی 2023-2025) تێکرای رێژەی خەرجییە سەروەرییەکان دەکاتە 23%ی بودجەی گشتی عێراق، کۆی پارە دەکاتە 142.3 ترلیۆن دینار بۆ هەر سێ ساڵی بودجە.
هاوکێشەی خەرجیی سیادی و دیاریکردنی پشکی کوردستان
- هەژمارکردنی پشکداریی هەرێم لە خەرجییە سەروەرییەکان دەبێت بە بەپێ پشکی %12.67 هەژماربکرێت نەک بەپێ رێژەی کۆی خەرجییە سەروەرییەکان کە 23% لە بودجەی گشتییە.
- جیاوازیی 8.2 تریلیۆن دینار بۆ هەر سێ ساڵ 2025-2024-2023
- جیاوازیی ساڵانە 2.7 تریلیۆن دینار
- حکومەتی فیدڕاڵی نزیکەی دووهێندەی شێوازی دادپەروەریی پشکی کوردستان لە بودجەی سەروەری هەژمار دەکات
تێبینی/ هیچ پشکێک بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و قەرزەکانی ناوخۆ و دەرەوە کە عێراق دەیکات، لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەکانی وەزارەتی بەرگری یان قەرزەکان بۆ هەرێم تەرخان نەکراوە و هەرێمیش بەشدارە لە پارەدارکردنی ئەو خەرجییانە.
ناوەڕۆکی ڕاپۆرت
ئەم خشتەیەی خوارەوە دەیسەلمێنێت کە کێشەی داراییی هەرێمی کوردستان هەرگیز "کێشەی پابەندبوونی هەرێم" نەبووە، بەڵکوو پڕۆسەیەک بووە لە دروستکردنی ئاستەنگی مۆدێرن و داوی دارایی بۆ کەمکردنەوەی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ کەمترین ئاست.
خشتە


شیکردنەوەی خشە:
1- لە ساڵی 2014 ئەو بڕە کە نێردراوە (2.28) تریلیۆن دینار بووە، بۆ دابەشکردنی مووچەی 3 سێ مانگ خەرج کراوە.
2- لە ساڵی 2015 ئەو بڕەپارەیەی کە نێردراوە و 2.4 تریلیۆن دینارە، بۆ دابەشکردنی مووچەی 3 سێ مانگ خەرج کراوە.
3- لە یاساکانی بودجەی حکومەتی فیدڕاڵ لە 2015 و بەدواوە، بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم، تەنها موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی خەرجی فعلی هەژمارکرا، هەروەها خەرجییە سیادییەکان لە 10 بڕگەوە کران بە 100 بڕگە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کات، بۆ پێدانی موچە و لە پێناو مسۆگەرکردنی بژێوی هاووڵاتییان، دەستی بە هەناردەی نەوتی خۆی کرد.
4- لە ساڵی 2016 هیچ بڕەپارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
5- لە ساڵی 2017 هیچ بڕەپارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
6- لە ساڵی 2018 پشکی هەرێمی کوردستان لە %17ـەوە بۆ %12.67 کەم کرایەوە و لەو ساڵە 2.8 تریلیۆن دینار نێردراوە و بۆ مووچەی 3 سێ مانگ خەرج کراوە.
7- ئەو بڕەپارەیەی لە ساڵی 2019 نێردراوە کە بڕەکەی 5.3 تریلیۆن دینار بووە بۆ مووچەی 6 شەش مانگ خەرج کراوە.
8- لە ساڵی 2020 یاسای بودجە دەرنەکرا و بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبردنی داراییی بودجە خەرج کرا، لەو ساڵەدا بری 2.1 تریلیۆن دینار نێردراوە و بۆ مووچەی 3 سێ مانگ خەرج کراوە.
9- ئەو بڕەپارەیەی کە لە ساڵی 2021 نێردراوە کە بڕەکەی1.2 تریلیۆن دینار بووە بۆ مووچەی 1 یەک مانگ خەرج کراوە.
10- لە ساڵی 2022 یاسای بودجە دەرنەکرا و بەگوێرەی یاسای بەڕێوەبەردنی دارایی بودجە خەرج کرا، لەو ساڵەدا بری 400 ملیار دینار بووە و بۆ مووچەی 1 یەک مانگ خەرج کراوە.
11- ئەو بڕەپارەیەی کە لە ساڵی 2023 نێردراوە کە بڕەکەی4.6 تریلیۆن دینار بووە بۆ مووچەی 5 پێنج مانگ خەرج کراوە.
12- ئەو بڕەپارەیەی کە لە ساڵی 2024 نێردراوە کە بڕەکەی 10تریلیۆن دینار بووە، بۆ مووچەی 11 یازدە مانگ خەرج کراوە.
13- لە ساڵی 2025 پارەی نێردراو 10تریلیۆن دینار بووە، بۆ مووچەی 10 دە مانگ خەرج کراوە.
14- هەرێمی کوردستان بەبری زیاتر لە65 تریلیۆن دینار بەشداربووە لە خەرجییە سەروەرییەکان لە کاتێکدا تەنیا 41 تیلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و هیچ بڕە پارەیەکیش لە خەرجی سەروەری بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
سەرەڕای پابەندنەبوونی حکومەتی فیدڕاڵی بە ناوەرۆکی یاسای بودجە لە 12 ساڵی ڕابردوو، هاوکات ڕێژەی پشکی کوردستانی لە%17ـەوە بۆ %12.67 کەم کردەوە، بێ هیچ بنەمایەک، تەنانەت پابەندی ئەو ڕێژەیەش نەبووە کە خۆی دیاریی کردووە، بەتێکڕا لە 12 ساڵی ڕابردوو، تەنیا %2.04ـی کۆی بودجەی گشتیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، لە ساڵی 2024 سەرژمێریی گشتی دانیشتووان کرا، دەرکەوت ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان %14.14ـی کۆی دانیشتووانی عێراقە، بەڵام لە ڕەشنووسی بودجەی 2027 بێ گوێدانە ئەنجامی سەرژمێری، پشکی کوردستانی بۆ %12.70 کەم کردووەتەوە.
ئەم ڕاپۆرتە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەکراوە