سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ئاكسیۆس: واشنتۆن چیتر لە مەرجە باوەكان رازی نییە

ئاكسیۆس: واشنتۆن سیاسەتی داخستنی پەنجەری پشتەوەو گەمارۆی دووسەرە دژی ئێران جێبەجێ دەكات، هاوكێشەی دانوستانی بە تەواوی لەگەڵ ئێرانی گۆڕی؛ لەبری هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی گەمارۆی وشكانیشی بەسەردا سەپاندو واشنتۆن چیتر لە مەرجە باوەكان رازی نییە؛ بەڵكو دەیەوێت بازنەی گەمارۆکە فراوان بكات 

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 تشرینی دووەم 2026

ئاكسیۆس:  واشنتۆن چیتر لە مەرجە باوەكان رازی نییە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو: 
ماڵپەری "ئاكسیۆس" لە راپۆرتێكدا دەڵێت، لە کاتێکدا ئێران سەرقاڵی دانوستان بوو لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەرەوە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لە بەرامبەر سازشی ئەتۆمی دیاریكراو، ئەمریکا هەنگاوی ناوە بۆ سەپاندنی واقیعێکی نوێی ئەمنی.
زیادكردنی گەمارۆی وشکانی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە واشنتۆن چیتر لە مەرجە باوەكان رازی نییە؛ بەڵكو دەیەوێت بازنەی گەمارۆکە فراوان بكات، بە ئامانجی بێبەشكردنی تاران لە هەر جۆرە ئامرازێکی دانوستانی پێشوەختە و ناچاركردنى بە سازشی فراوانتر، كە هەژموونی  هەرێمایەتی و رێرەوەكانی و دابینکردنی پشتوانیكردنی وشكانیش لەخۆبگرێت.

1-داخستنی "پەنجەرەكانی پشتەوە" (قەپاتكردنی كەلێنی سنوری دەریای قەزوین و سنوری وشکانی)

دوای سەرکەوتنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لە بڕینی نزیکەی 25 ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتی ئێران، سنورە وشکانییەکان و دەریای خەزەر(قەزوین) بوونە شاخوێنبەری جێگرەوەیەكی گرنگ بۆ تاران و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی چەک و بازرگانی، بەتایبەتی لەگەڵ روسیا و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست.
ئامانجی هێزە نوێیەکە راستەوخۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم "پەنجەرەیەی پشتەوە"یە، بۆ رێگریكردن لە رۆیشتنی پارە نایاساییەكان و تەکنەلۆژیای دووسەرە بەکارهێنان و هێنانی چەکی پێشکەوتوو لەڕێی وڵاتانی دراوسێوە.

2-سیاسەتی "لیواری داڕمان" و ئەوپەڕی فشاری مەیدانی

ئەم هەڵكشانە رەنگدانەوەی خواستی ئیدارەی ترەمپە بۆ ئەوەی نیشانى بدات  ئەگەر دانوستانەکان شكستبهێنن، ئەوا جێگرەوەكە لەسەر زەوی دەبێتە خنکاندنی تەواوەتی ئابوری و سەربازی ئێران.
ئەم راگەیاندنە پەیامێکی توند بۆ ئێران دەنێرێت بەوەی ئەمریکا توانای گواستنەوەی فشاری هەیە لە ئۆپەراسیۆنە دەریاییە دیاریكراوەكانەوە بۆ گەمارۆیەکی جیۆپۆلەتیکی کە تەواوی خاکی ئێران دەگرێتەوە، بە کەڵکوەرگرتن لە هەماهەنگی هەواڵگری نێوان دەزگا هەواڵگرییە حكومییەكان، بۆ پەكسختنی تواناكانی تاران بۆ دابینکردنی بودجە بۆ هاوپەیمانەکانی یان دووبارە بونیادنانەوەی جبەخانەکەی. 
پوختە: واشنتۆن هەستا بە گواستنەوەی گۆڵەكە، لەبری ئەوەی باس لە مەرجەکانی کۆتایی هێنان بە گەمارۆی دەریایی بکات، ئێرانی خستە بەردەم  گەمارۆیەكی دوو سەرە(دەریایی و  وشکانی)، كە جارێكی تر هاوکێشەی دانوستانەکان بە تەواوی لە بەرژەوەندی ئەمریکییەکان دادەڕێژێتەوە.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم)، ئەمڕۆ دروستكردنی هێزی  "ده‌روازی ئاسنین"ی راگەیاند، بۆ رێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، هێزەكە لە نزیكه‌ی 20 سه‌رباز و كه‌سی مه‌ده‌نی پێكدێت، له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌ حكومییه‌كان هه‌ماهه‌نگی ده‌كات بۆ رێگریكردن له به‌كارهێنانی سنوره‌كانی ئێران و ئامانجی رێگیریكردنە لە بەکارهێنانی رێڕەوی وشکانی و دەریای قەزوین لەلایەن ئێرانەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ناردنی پێشكی هەرێم لە بەغداوە لە ماوەی (12) ساڵدا

null
پێش 5 کاتژمێر

ڕەشنوسی قانونی بودجەی 2027، پرۆژەیەکی باشە؟ یان خراپ؟

null
پێش 9 کاتژمێر

چەقبەستوویی سیاسیی کوردستان: لە حوکمڕانیی حیزبەوە بەرەو حکومەتێکی دەستووری