كۆمیسیۆن چۆن ده‌یتوانی پێش وه‌خته رێگه له‌م كێشه‌یه‌ی ئێستا بگرێت؟
2018-05-18 13:43:40
سەردەشت عەزیز ......
١٢ی مانگ بۆ كۆمیسیۆن ته‌نها ده‌نگدان نه‌بوو به‌ڵكو گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بوو له‌ده‌سته‌وه بۆ ته‌كنۆلۆژیا، ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی باش بوو به‌ڵام كه‌موكوڕی له‌جێبه‌جێكردنیدا هه‌بوو، چونكه نه‌ده‌بوو كۆمیسیۆن راسته‌وخۆ و به‌یه‌ك ده‌نگدان، شێوازه كۆنه‌كه وه‌لا بنێت به‌ڵكو ده‌بوو ئه‌مه‌ی به‌پرۆسه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن و قۆناغ به قۆناغ بكردایه و پاش دڵنیابوون له‌سیسته‌مه تازه‌كه‌و چاككردنی كه‌لێنه‌كانی، پاشان به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری سیسته‌مه كۆنه‌كه ببوایه.
بۆیه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، به‌ڕای من باشترین بریار ئه‌وه‌بوو، كۆمیسیۆن ده‌نگدانی به‌م شێوازه‌ی ئێستا ئه‌نجام بدایه به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستیشی تێدابوایه لهبنكهكان، دواتر پاش چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك و دڵنیایی ته‌واو له‌سیسته‌مه تازه‌كه، ئه‌وكات ده‌ستبه‌رداری ته‌واوه‌تی سیسته‌مه كۆنه‌كه ببوایه. چونكه گرفتێكی دیكه‌ش له‌ده‌نگداندا ئه‌وه بوه به‌شێك له‌خه‌ڵك نه‌یزانیوه به‌شێوازی دروست و به‌پێی پێوه‌ری ئامێره‌كه ده‌نگ بدات، بۆیه ده‌كرێت هه‌ندێك ده‌نگی كه‌م كهئهژمار نه‌كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت كه‌ئامێره‌كه به سوتاو له‌قه‌ڵه‌می دابێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌چه‌ند جارێك ده‌نگدان، هاوڵاتی به‌ته‌واوی شاره‌زا ده‌بێت و ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كه‌می شاره‌زایی كارمه‌ندانی پرۆسه‌كه.
بۆچی ده‌بوو كۆمیسیۆن ئه‌مه‌ی بكردایه؟
له‌جیهانی سیسته‌م و به‌رنامه دروست كردن‌دا سڕینه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێش خۆت به‌ته‌واوی، به مه‌ترسی ناوده‌برێت چونكه تا دڵنیایی له‌هه‌نگاوی نوێت وه‌رنه‌گریت نا‌توانیت هه‌نگاوی پێشووت بسڕیته‌وه، بۆ نمونه گۆگڵ گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ی له‌سیسته‌می ئه‌ندرۆیدا كردوه‌و ئه‌و زمانه كۆمپیوتهرییهی كه ئه‌ندرۆیدی پێ دروست كردوه گۆڕیویه‌تی، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی پێكردوهو قۆناغ به‌قۆناغ شته‌كان ده‌گۆڕێت و پێشبینی ده‌كرێت تا ٥ ساڵی تریش نه‌توانێت سیسته‌مه كۆنه‌كه به‌ته‌واوی لاببات، هه‌ر بۆیه، كێ؟ لهبهركاهێنهرانی ئه‌ندرۆید هه‌ستی به‌گرفت كردوه له‌ناو مۆبایله‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها كۆمپانیای ئه‌پڵ-یش به‌هه‌مان شێوه ئه‌و زمانه‌ی گۆڕیوه كه‌به‌رنامه‌ی بۆ ئامێره‌كانی وه‌ك ئایفۆن پێ دروست ده‌كات به‌ڵام هێشتا ده‌ستبه‌رداری زمانه كۆنه‌كه نه‌بوه چونكه ته‌كنۆلۆژیا چه‌ند ئاسانكارییه بۆ به‌كارهێنه‌ر زۆر له‌وه زیاتر ناڕه‌حه‌تی و سه‌رئێشه‌یه بۆبهڕێوهبهرهكانی، به‌ڵام كۆمیسیۆن ئه‌م پرۆسه‌ی قۆناغ به‌قۆناغ نهكردو راسته‌وخۆ خۆی داماڵی له‌سیسته‌مه كۆنه‌كه كه”ده‌ست” بوو كه‌بوه‌ته هۆی دروست بونی ئه‌م گرفتانه‌و به‌هۆی كه‌می شارهزایشیانهو ئه‌سته‌مه بگه‌نه راستی ته‌واو.