Draw Media

دەستکێش...

دەستکێش...

2021-03-05 18:36:01


پشکۆ ناکام
......ووتیان حەبلی زەبر و زەنگ لە نیوەیا ئەپچڕێ ، ئێمە هەموومان پچڕاوین و حەبلەکەش تا بێ درێژ تر ئەبێ...ووتیان خوا لە سوڵتان محمود گەورەترە ، بۆ ئێمە لە هیچ خولە ناوێک گەورە تر نەبوو، ووتیان زاڵم زەواڵی بۆ پەیا ئەبێ ، لای ئێمە زاڵم مێش میوانی نیە وزەواڵەکەش تا ئێستا"ڤیزا"ی هەولێری وەرنەگرتوە ،،سی ساڵە ئەووترێت ئاشی نەزان خوا ئەیگێڕێ ، کەچی ئاشی خوای هەرێم بە پێچەوانەوە نەزان ئەیگڕێ !! هەر ئەڵێن سەبر گرن، شەیتان پەلەی کرد چاوێکی خۆی کوێر کرد،ئێمە سی ساڵە پەلەمان نەکردوە کەچی هەموو خێل و چاوزەق و دووربینیمان گەر کز نەبێ هەر نیمانە ، پێمان ئەڵێن"سەددام" بۆ کوێ ی برد ؟ با. لە بیرمان نەچێ گەر ئەو ئەحمەق نەبوایە و"کوەیت"ی داگیر نەکردایە وا زوو لەناو نەئەچوو و هەر کاکە ئەمریکا خۆی پارێزگاری لێ ئەکرد، خۆ هەرێم" کوەیت"ێکیش درواسێی نیە عەنتەرەکانی هەرێم بیگرن و بشبێتە مایەی تیاچوونی خۆیان..هەر کە بۆڵە بۆڵێک بکەین پێمان ئەڵێن "ڕەشبین"  مەبن ، ئاخر کە هەموو چواردەورمان تاریکە ناکرێ بە درۆ و      
بە زۆر " عەینەکی شەمسی" لە چاو کەین..هەردەم بکەیتەوە ئەڵێن قەوارەی!! هەرێم دەستکەوتی خوێنی شەهیدانە، بەڵام پێمان ناڵێن  
ئەو هەموو جاش موستەشار و وئەنفالچییانە چۆن هەموو موعەزەز موکەڕەم ئەژین، دیارە قەوارەی هەرێم ئارەقی ناوچەوانی ئەوانیشی تیایە،،ئاخر کێ خۆی کردوە بە ساحێبی ڕاپەڕین لە کاتێکا سەرۆکی حیزبی وا هەیە دوو هەفتەش دوای ڕاپەڕین هەر لە قەڵادزە خۆی شاربۆوە کەچی ئەڵێ: ڕاپەڕین درێژە پێیانی خەبات و شۆڕشی!! حیزبەکەی ئەو بوە،،!! لەسەر ئەم کەونە دەسەڵاتی دەبڵ موراڵی وەک ئەوەی هەرێم نابینرێ،دەسەڵاتی هەرێم پشتوانی لە خۆپیشانەکانی خواروی عێڕاق ئەکرد، بەڵام لای خۆمان لەسەر"مەسیج" ێک بە شەش ساڵ مەحکوم ئەکرێیت..،بە بەغا ئەڵێن: شۆڤێنی، مەزهەبی، رەگەزپەرست،دژە کورد و کوردستان..نا دادپەروەر! كەچی هەفتەی سێ چواجار"شاندی سواڵ کردن" وان لە بەغا و خەریکی دەست پان کردنەوەن و سوێند و تەڵاق ئەخۆن کە بەشێکن لە عێڕاق! ئەیانەوێ بەغا وەک"سۆسیال"ەکەی ئەوروپا بەخێویان بکا،،خۆشیان ئامادە نەبن تەنانەت مووچەکە وەک خۆی دابەش بکەن...خەریکە مەقایس و موستەڵەحەکان لە هەرێم هیچ مانایەکی خۆی بمێنێ، بۆ نمونە بە "بازرگانێکی نەوت" ئەووترێت پێشمەرگەی دێرین..!!بە هەردوو مەجلیسەکەی هەولێری زەمانی بەعس    ئەەووترا کارتۆنی چونکە حیزبی بوو، ئەی خێرە پارلەمانه سوقەتە کارتۆنییەکەی هەولێر بە دەزگایەکی نیشتمانی ناو ببرێت ؟خۆ مەگەر ئەویش نەک هەر حیزب ، بەڵکو بنەماڵە ئەیبا بەڕێوە،،،،،،،،،،،،،باشترین نەسیحەتی دەسەڵات ئەوەیە کە دەست بەکڵاوەکەتەوە بگرە با نەیبا،بۆ ئەوەی کەدەستت لەسەر گیرفانت نەبێ ئەو بەئاسانی بتوانێ بەتاڵی بکاتەوە ، گەر قسەشت کرد مسۆگەر دەستێکت لە پشتەوەیە ، لەبەر کورونا بە دەستکێشەوە......،،

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand