لەگەڵ ئێران هەڕەشەو گوشار کاردەکات
2018-05-16 08:23:09
ئەنوەر كەریم
مێژوو پێشانی داوە ئەوکاتەی ئیران لاوازە پابەندی هەموو ئەرکێک دەبێت .
یەکێک لەو ڕستانەی کە دیبلۆماسە ئیرانیەکان بەردەوام دەیڵێنەوە ئێران لە ژێر فشارو سزادا هیچ گۆڕانکاریەک لەرەوشتیدا روونادات هیچ شتێک ئێمە ناگۆڕێت و نامانترسێنێت.لەکۆتا رۆژەکانی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران ئەوروپیەکان ویستیان سزاکان هەر لەسەر ئێڕان بەردەوام بێت بە بیانووی ئەوەی کە ئێران پاڵپشتیی تیرۆر دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. وەزیری دەرەوەی ئیران ووتی ئێمەش ئەوروپا و ئەمریکا دەهینینە مەحکەمەی لاهای بەبیانووی ئەوەی لەساڵانی شەڕی خلیج دا یارمەتی سەدام حسین تان داوە. بۆیە هەرگیز هەڕەشە لە ئێران مەکەن ئەم ڕستەیە وانەبوو تەنانەت ئەگەر لەكتێبە رازەوەی ئێرانیەکاندا بێت.
بەڵام ببورە وەزیری دەرەوە وا نەبوو هەمیشە هەرەشە لە سەرئیران کاریگەری خۆی هەبوە وە کاریگەری خۆیشی دەبێت.
سەیر کە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریكا هاتە دەرەوە لە رێكەوتنە ئەتۆمیەکەی ئیران . سەرۆکی ئێران نەیووت ئەوە ئیمە دەستدەکەینەوە بەپیتاندنی یۆرانێۆم یان ئیمەش چاودێرە نێودەوڵەتیەکان دەکەینە دەرەوە لە جیاتی ئەوە ووتی ئەوە ئیمە لەڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەدا دەمێنینەوە بەردەوام دەبین لە گفتو گۆ.
هەرچەندە رۆحانی کەدەسەڵاتی تەواوی نیە لەئێران دا وە وولاتەکەی بۆ بەڕیوە دەبڕێت لەلایەن خەڵکی تروە. ئەگەر ئیرانیەکان بزانن هەڕەشەکان توند نین وەک کەلە ساڵێ 2005-2013 کە ئیران سزاکانی لەسەر بوو لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ئیران توانی تەنها 200 سەنتەری پیتاندن دروست بکات بەلام وەزیری دەەرەوە ئیران ئەڵێت لەسالی 2014 دا توانیان 20000 سەنتەری پیتاندنیان هەبیت وە هەروەها چەندین شوێنی تریان دامەزراند لەتەنێشت قوم بۆ دروستکردنی بۆمب و ڕاهینانی هێزی چەکدار بۆ کردەوەی تیرۆریستی. هەرچەندە مێژووی سزاکان کۆنە لەسەر ئیران بەڵام کارێگەری تەواوی هەبوو کە ئیران نەیدەتوانی لەساڵێ 2011-2012 بانکە ئیرانیەکان لەگەڵ بانکە کانی جیهاندا ئاڵوگۆڕو بازرگانی بکەن بەهۆی ئەمەشەوە بەتەواوی پارەی نەخدی ئیرانی هاڕەیکرد بەلام ئەم سزایە چاری ئیرانی نەهێشت و تەنها رێگا ئەوە بوو کەڕێبکەوێت دا بنیشێت لەگەڵ دەوڵەتە زلهێزاکاندا.
دکتۆر مایکڵ رۆبین لەپەیمانگای ستراتیجی ئەمریکی لە کتێبی( سەما لەگەڵ شەیتاندا) ئەگەر ئەتەوێت ئێران بگٶڕێت دەبێت بەتەواوی دایببریت لە ورچە قەڵەوەکان .
یەکێک لە هۆکان کە ئیران توانی ژمارەی سەنتەر فیوجەکان زیاد بکات ئەوە بوو کە لەسالێ 1998-2005 نرخی نەوت بەرزبوو وە بەتەواوی بازرگانی دەکرد لەگەڵ ئەوروپیەکاندا ( ورچە قەڵەوەکان)
هەرچەندە ئیران ویستی لەسالێ 2003 تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکەی بکات بەڵام کە لەسەردەمی جۆرج بۆش دا کە هێڕش کرایە سەر عێراق و ڕژیمی سەدام حسین ڕووخا ئەمە بەتەواوی ئیرانی والێكرد کە جارێكی تر چاو بخشێننەوە بە کردارەکانیاندا و بیربکەنەوە
وە هەوروەها لەسەردەمی سەرۆک ئۆبامادا کە کەشتیە ئێرانیەکان هەڕەشە یان ترساندنی کەشتیە ئەمریکیەکانیان کرد بوو بەگاڵتە جاڕی بەڵام دۆنالد ترامپ لە کەمپینی هەڵبژاردان ووتی هەر کەشتێەکی ئێرانی نزیکبێتەوە لەکەشتێەکانی ئێمە دەیانتەقێنینەوە بۆیە لەوکاتەوە هیچ كەشتیەکی ئێرانی نەیان توانیوە بە هیچ شێوەیەک نزیک ببنەوە لە کەشتیە ئەمریکیە شەڕکەرەکان
مایکڵ رۆبین ووتی لەوە دەچێت دوای ئەوەی ترامپ لەڕێکەوتنامەکە بێتە دەرەوە ئیران دەیەوێت ئەوروپیەکان داببڕێت لە ئەمریکا.
لەئیستادا ئیدارەی ترامپ سزای تازەی خستۆتەسەر 9 هاوولاتی ئیرانی لەگەڵ کۆمپانیاکانیان بەبیانووی ئەوەی کە گۆڕینەوەی پارەی ئیرانی لەئیماراتی عەرەبی بۆ دۆلاری ئەمریکی دەکەن بە یارمەتی بانکی مەرکەزی ئیرانی بۆ ئەوەی یارمەتی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی پیبدرێت . بەپیی ڕاپۆرتەکە بێت ئیماراتی عەرەبی هاتە ڕێزەوە بۆ ئەوەی ڕێگە لەو چالاکیانە بگرێت.
کە لەلایەن وەزارەتی خەزینەی ئەمریکاوە سزاکە سەپینراوە . وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا داوای لەوولاتانی جیهان کردوە ووشیاری دا ونەتێ بۆ خستنەسەر پارە بۆ سندوقە مالیەکانی ئێڕان و گۆڕێنەوەی پارە . لەئیستادا سزا ئابوریەکانی تر دەستپێدەکەنەوە لە مانگی ئابی ئەم ساڵە وە ئەو بڕیارانەی پێش مانگی ئابی ساڵی 2015 وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا حەساری خستبوە سەر کڕینی دۆلاری ئەمریکی و دەستکەوتنی دۆلار. وە ئیمە رێگا لە هەموو سەرچاوەکانی سوپای پاسداران و داهاتەکانیا ن ئەبڕین لەهەرشوێنێک بێت و کەی ببێت.
وە هەروەها رۆژی 15-5 وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای تری خستە سەر خودی بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئێران وە یارمەتیدەری بەڕیوبەری بەشی جیهانی لە بانکی ناوەندی ئێران دا بەبیانووی ئەوەی کە پشتیوانی چالاکی تێرۆریستی دەکات و لەڕێگای فەیلەقی قودسەوە یارمەتی حیزب للە لبنانی دەدات وە هەروەها لە 5-11-2018 و جارێكێ تر سزا دەسەپێنرێتەوە بەسەر ئێران دا بۆ تەحویل کردنی پارە لەگەڵ بانکی مەرکەزی ئیران دا .
- ئەنوەر کەریم
1- 1. https://www.bloomberg.com/view/articles/2018-05-10/exiting-iran-nuclear-deal-may-get-results-from-https://www.bloomberg.com/view/articles/2018-05-10/exiting-iran-nuclear-deal-may-get-results-from-tehran
2- 2-https://www.bloomberg.com/news/articles/2018-05-15/u-s-sanctions-irancentral-bank-s-governor-and-another-official
3- 3-https://www.bloomberg.com/news/articles/2018-05-15/u-s-sanctions-iran-central-bank-s-governor-and-another-official