قه‌یرانی شوناسی جێنده‌ری له سیاسه‌تدا
2021-01-19 13:24:08
د. ڤیان فه‌ره‌ج
- به‌شی سێیه‌م و كۆتایی
نێرینه‌كان، به منداڵ و گه‌وره‌یانه‌وه، زیاتر ئاره‌زووی به‌رزكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانیان هه‌یه وه‌ك له مێینه‌كان. به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی (روبن و هاوڕێكانی، ١٩٧٤)، باوكه‌كان زیاتر لهمامهڵهكانیاندا ئه‌و جیاوازییانه به‌ده‌ر ده‌خه‌ن وه‌ك له‌دایكه‌كان، بۆ نموونه به نه‌رمتر گه‌مه له‌گه‌ڵ كچه‌كانیاندا ده‌كه‌ن به‌چاو كوڕه‌كانیانه‌وه، هه‌روه‌ك هانیانده‌ده‌ن كامجۆر یاری تایبه‌ت به سێكسه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن له فرۆشگه‌كاندا. ئه‌م جۆره له دروستكردنی جیاوازی، جۆره سوربونێكی به‌هێزتر له كوڕانی مناڵ‌دا دروستده‌كات بۆ كڕینی یارییه‌كانیان به‌چاو كچه‌كانه‌وه، له‌كاتێكدا، كچه‌كان ئاسانتر ده‌توانن خواسته‌كانی خۆیان بگۆڕن بۆ بژارده‌یه‌كی تر. ته‌نانه‌ت له كتێبه رێنماییكاره په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئێستاشدا، باوكایه‌تی بۆ كچان جیا ده‌كرێته‌وه له باوكایه‌تی بۆ كوڕان، به‌نموونه (چۆن ده‌بیته باوكێكی نمونه‌ی بۆ كچه‌كه‌ت؟)، (نیشانی كچه‌كه‌ت بده گرنگی پێده‌ده‌ی!)، (چۆن ببیته باوكی پیاوه بچكۆله‌كه‌ت؟)، (شتگه‌لێك له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌تدا ئه‌نجامی بده‌یت)..هتد. ئه‌نجامی ئه‌م بژارده كۆمه‌ڵایه‌تییانه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی بۆ ته‌مه‌نی ٣-٥ ساڵی ده‌ریخستووه، مناڵه كچه‌كانی ئه‌م ته‌مه‌نه هیچ هێمایه‌كی جیاكارییان نیشان نه‌داوه بۆ ئه‌و كچه هاوڕێیانه‌یان یاری كوڕانه هه‌ڵده‌بژێرن، كه‌چی كوڕه‌كان، هاوڕێ كوڕه‌كانیان سزاداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاری كچانه‌یان هه‌ڵبژاردووه. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كوڕان زیاتره له ده‌رخستنی سێكسهكانیان وه‌ك له كچه‌كان. له‌ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌دا، كاتێك ئه‌م تاكانه ده‌چنه سه‌ركاره‌كانیان، ده‌بینی جارێكی تر كولتوری باوی كۆمه‌ڵگه، به‌زۆری ئه‌وانه‌ی بۆ نمونه ده‌روونناس یان مامۆستان و نێرینه‌ن، به هی هه‌مو سیگمێنتهكانی كۆمه‌ڵگه ده‌بینێته‌وه، كه‌چی ئه‌وانه‌ی ژنن، ته‌نها به‌هی ژنان و مناڵان ده‌بینێته‌وه، به‌و واتایه‌ی، ده‌رووناسه مێینه‌كان پابه‌ندن به چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، به‌ڵام نێرینه‌كان هیچ سنورێك بۆ پیشه‌كانیان دیاری نه‌كراوه‌و وه‌ك ئه‌وه‌یه ئاسایی بێت هی هه‌موو كۆمه‌ڵگه بن، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه له زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا به ئه‌ندرۆسێنتریك، تێڕوانینی پیاوانه، ده‌ناسرێت.
كولتوری ئه‌ندرۆسێنتریك كولتورێكی ریشه داكوتراوه‌و له‌ژیانی هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌كاندا بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره من ده‌مه‌وێ له‌سه‌ری بوه‌ستم هه‌رێمی كوردستانه. جیاوازییه‌كان تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌سته به كلتوری بهكهمبینینی ژنان و ژنایه‌تییه‌وه. له‌راستیدا ئه‌مه ته‌نها به‌رهه‌می باڵاده‌ستی پیاوان نییه، به‌ڵكو به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌وه ژن چۆن له‌خۆی و هاوڕه‌گه‌زه به‌رامبه‌ره‌كه‌شی ده‌ڕوانێت؟ ئه‌م كولتوره هانی كوڕان ده‌دا خۆیان دوور بخه‌نه‌وه له‌و شتانه‌ی بۆ كچان ده‌شێ، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هانی كچانیش ده‌دا خاوه‌ندارێتی له‌و شتانه نه‌كه‌ن به دونیای پیاوان ده‌زانرێت. ئه‌گه‌ر نمونه‌یه‌كی زیندوو بكه‌مه به‌ڵگه بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌رگیومێنته، ئه‌وا باشترین ئه‌وه‌یه له‌فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا رووده‌دات. فه‌رمانگه‌كانی كاره‌باو شاره‌وانی راهاتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی موڵك تایبه‌ت بێت به پیاوان، به‌تایبه‌تی كه موڵكه‌كه بازرگانی بێت، ئیتر به‌ته‌واوی دونیای بازرگانی و زه‌وی و زار‌و داهاتی بازرگانی به دونیایه‌كی نێرینه و به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه هه‌ژماری بۆ ده‌كرێت، بۆیه ته‌نانه‌ت له ئێسته‌شدا هیچ هاندانێكی فه‌رمی نییه بۆ ئه‌و ژن و كچانه‌ی ده‌یانه‌وێ له‌م بواره‌دا شانسی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه. به‌گوێره‌ی به‌دواداچونه‌كانم، ئه‌و ژنانه‌ی رێگه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌م دوو فه‌رمانگه‌یه‌وه، دوچاری ناڕه‌حه‌تی زۆر ده‌بنه‌وه، چونكه ئه‌ندازیاره‌كان و كرێكار‌و كابهدهستهكان، كه به‌گشتی پیاون، ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ش كه خوو هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و پیاوانه‌یان گرتووه، ناتوانن بڕوا به‌خۆیان بهێنن، له‌م سیگمێنتهی ئابووری و سه‌رمایه دروستكردن ژنانیش به‌شداربێت، بۆیه، وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری یه‌ك له‌و فه‌رمانگانه بۆی باسكردم، كه خۆشی پیاوێكی رێزداربوو (ژنێكی گه‌نج كه دێته ئه‌م فه‌رمانگه‌یه بۆ كارێكی له‌مجۆره، هه‌موو به ڕقه‌وه مامه‌ڵه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێده‌كه‌ن و ده‌شێ دووچاری گرفتی زۆری بكه‌نه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌و گه‌نجه‌و چۆن ده‌بێت خاوه‌نداری شتێكی له‌م جۆره بكات.)
من وای بۆده‌چم، ئه‌م جۆره تێڕوانینه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێت، عه‌قڵیه‌تی ئه‌ندرۆسێنتریك هێشتا له‌و بڕوایه‌دایه، ده‌سه‌ڵاتی ئابوری، ده‌بێت پیاو به‌رهه‌می بهێنێت. ئه‌م تێڕوانینه نێرپهسهندییه بۆ دروستكردنی هێزی ئابووری خۆی له‌خۆیدا، ترسانه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش دابه‌شببێت، چونكه له دووه‌كه‌ی تردا هێشتا پیاوان به‌باشی جێگه‌ی خۆیان توند كردووه‌و هه‌ر لادانێك له‌مه له‌راستیدا، جگه له هه‌وڵی بنپوچ و نه‌زۆك، ناتوانرێ به بنه‌مای راسته‌قینه‌ی پشكداری مێینه ته‌ماشا بكرێت. چونكه له بنه‌ماوه تێگه‌یشتنی گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆڵه‌كه‌ی راگرتووه كه شته گرنگه‌كان ده‌بێ پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن، بۆچونی پیاوان ته‌نها گرنگه‌و ناكرێ ئه‌ندازیارێكی كچ زیرهكتربێت له ئه‌ندازیارێكی پیاوههربۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان زۆر كه‌مه، به‌ڵام ده‌بینی هاوشێوه‌ی پیاوه‌كان به‌شێكی زۆری ئه‌مانیش بوونه‌ته ماشێنی به‌رده‌وامی ئه‌و رقلێبوونه‌وه‌یه، چونكه نایانه‌وێ مۆزایكی ده‌قگرتووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری هێز بگۆڕدرت. وه‌ك ده‌وترێت له‌وه راهاتوون كه هه‌یه‌و نازانن چۆن له‌گه‌ڵ نوێترهكهدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن!
له دواجاردا هیچ داتایه‌كی ئه‌وتۆم له‌به‌رده‌ست نییه له‌دوای ساڵی ٢٠٠٣وه فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت تا چ ئاستێك رێگه‌یان له‌به‌رده‌م فه‌رمانبه‌رانی ژن‌دا خۆشكردووه خاوه‌ندارێتی پشكی یه‌كسان بن له‌گه‌ڵ نێرینه بڕیاروستكهرهكانی بیروڕاكانیان به ده‌سكه‌وتی گرنگ هه‌ژمارده‌كرێ، به‌ڵام بێگومان له‌و توێژینه‌وه كوانتیتهیتڤهی له ٢٠٠٣دا خۆم ئه‌نجاممداو ئاماری فه‌رمانگه حكومییه‌كانی نێوان ١٩٩٧-٢٠٠٣ له‌خۆ گرتووه، ده‌بینی بۆ وه‌زاره‌تێكی وه‌ك شاره‌وانی وگه‌شتوگوزار، تێكڕای مێینه له شوێنه‌كانی بڕیاردروستكردندا له‌كۆی ئه‌و ساڵانه‌دا %٧.٩ تێپه‌ڕی نه‌كردووه.[1]
كولتوری زاڵ ده‌توانێ فشار له‌سه‌ر تاكه‌كان دروستبكات له‌وه‌ی جیاوازییه‌كانیان زه‌قبكه‌نه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لێكچونه‌كانیان بكه‌نه كرۆكی رۆڵگێڕانیان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیدرۆسێنتریكدا، ده‌توانرێ كچه‌كان به‌شانازییه‌وه وه‌ك (نێرهكوڕكه) ره‌فتاربكه‌ن و ته‌نانه‌ت باوكه‌كان به‌جلوبه‌رگی كوڕانه‌وه تا ته‌مه‌نێكی دیاریكراو، به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی سنگ و مه‌مك و سیماكانی تری كچێتی تیایاندا، له‌گه‌ڵ خۆیان بیانبه‌ن بۆ ناوبازاڕو سه‌ركار. له‌هه‌موو كۆمهلگهكانی ئه‌مڕۆدا، به كۆمه‌ڵگه پیشهسازییهكانیشهوه، كچێكی شه‌ڕانی وهه‌ڵسوكه‌وت كوڕانی قبوڵكراوتره له كوڕێكی له‌كچ چووی ترسنۆكی شه‌رمن، به‌جۆرێك ره‌نگه تا ئاستێك جێگه شانازی و رێزیش بێت.[2] زۆر به‌ئاسانی له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا پیشه‌كان دابه‌شده‌بن، به‌جۆرێك كچێك كه به‌ره‌و ئه‌ندازیاری یان پزیشكی ده‌ڕوات، وه‌ك ئه‌وه‌یه شتێكی زۆر گرنگ و یه‌كسان به پیاوی ئه‌نجامدابێت، به‌ڵام كوڕێك كه به‌ره‌و بژارده‌ی برینپێچی ده‌ڕوات، وه‌ك ئه‌وه‌یه خۆی بچوككردبێتهوه بۆ ئاستێكی كه‌متر، یاخود ئاستی ژنان. خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری بوون به كارمه‌ندی دایه‌نگه‌كان بدات، ره‌نگه له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كوردیدا ته‌نانه‌ت هیچ دایهنگایهكیش كاری پێنه‌دات! له‌رێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیف و بێی كوردی م. ئیبراهیم ئه‌مین باڵداره‌وه، د. رێبوار سیوه‌یلی زۆر به‌باشی په‌نجه‌ی خستۆته سه‌ر ئه‌م گرفته له‌وه‌ی كاراكته‌ری مامۆستا هه‌میشه بۆ سه‌رده‌می نوسینی كتێبه‌كه كه له ١٩٥٧دا بووه، كه‌سایه‌تییه‌كی نێرینه بووه، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه مرۆڤدۆست، ئاژه‌ڵدۆست و داهێنانه‌كان، زه‌ینه‌ب و نێرگز‌و كچه‌كانی تری ناو وانه فێركارییهكانن.[3]
ئه‌م پێوه‌ره بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و لێزانین، هه‌ڵبه‌ت له تێگه‌یشتن و ویژدانی گشتیدا هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی به نێرینه‌كه بڵێت، (زۆر له‌وه باشتری ببیته كچ)، به‌ڵام به كچه‌كه ده‌ڵێت، (واو، خه‌ریكه ده‌گه‌یته ئاستی كوڕان!) له‌كاتێكدا پشتساردكردنهوه له كاركردن له دایه‌نگه‌دا و خزمه‌تكردنی منداڵی ژێر ته‌مه‌نی ٤ ساڵ له زهنیه‌تی ئه‌و پیاوه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م كاره به پیشه هه‌ڵبژێرێت، ره‌نگه هاوشێوه‌ی ئه‌و ژنه‌ی ده‌یه‌وێت ببێته زانا‌و پشتیوانی ناكرێت و رێگری لێده‌كرێت، یه‌ك شت بێت. چونكه دواجار رۆڵه جێنده‌رییه‌كان به‌شێكی گه‌وره‌یان زاده‌ی كۆمه‌ڵگه‌و كولتوره، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی تری په‌یوه‌سته به‌هه‌ست و نه‌سته ناوخۆیی و ویژدانییه‌كانی تاكه‌كانه‌وه. ئه‌گه‌رچی، به‌م دواییه له‌مه‌شدا داهێنان و هه‌وڵی به‌ئامانجگه‌یشتوو نراوه، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی سكهندهنهیڤیاو هه‌ندێ له‌وڵاتانی ئه‌وروپا، له‌وه‌ی فێمێنسته‌كان و گورپی داكۆكیكاران له‌مافی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان، له‌رێگه‌ی رۆڵگێڕانی پێچه‌وانه‌وه ده‌یانه‌وێت كاریگه‌ری ئه‌م ترێنده كه‌مبكه‌نه‌وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له فێمینسته پیاوه‌كانی هاوشێوه‌ی (قردێله سپییه‌كان)، ئامانجیانه ئه‌و چه‌وتییه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابورییانه‌یه راستبكه‌نه‌وه كه پیاوان به‌درێژایی مێژوو له كۆمه‌ڵگه‌دا دژی ژنان دروستیانكردووه، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌یه هیچ ژنێك به ئه‌ندام وه‌رناگرن، چونكه پێیان وایه ئه‌ركی پیاوان خۆیانه ئه‌م چه‌وتییانه راست بكه‌نه‌وه. قردێله سپییه‌كان، سه‌ره‌تا له ساڵی ١٩٩١ دا وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی پیاوانی دژ به توندوتیژی دژ به‌ژنان، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ كوشتنی ئه‌و ١٤ ژنه‌ی له كه‌نه‌دا له‌لایه‌ن پیاوانی توندوتیژكار دژ به ژنانه‌وه ئه‌نجامدرا دامه‌زرا، دواتر به ٥٧ وڵات‌دا بڵاو بوونه‌وه‌و ته‌نانه‌ت پارتی دیمۆكراتی نوێ-شیان دروستكرد.[4]
[1] بڕوانه ڤیان مه‌جید، ژن تاك سیاسه‌ت، ٢٠٠٧
[2] سالی مككۆنێڵ جینێت، لا١٢
[3] بڕوانه كتێبی پیرۆزی من، رێبوار سیوه‌یلی، ٢٠٢٠
[4] https://www.whiteribbon.org.ukبڕوانه