پیلانگێڕیه‌كی تر دژ به كوردستان و ئه‌زمونه سیاسیه‌كه‌ی
2018-05-13 21:34:24
ئەوبەكر عەلی.....
ئه‌و بێ ڕێزیه ئاشكرا و ڕوونه‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراقدا به‌رامبه‌ر ڕا و ده‌نگ و ویستی ده‌نگده‌ری كورد كراوه، به تایبه‌تیش له زۆنی سه‌وزدا كه مایه‌ی قبوڵكردن نیه جگه له یارمه‌تیدانی هێزێكی دیاریكراو بۆ هه‌ڵسانه‌وه و پەلەقاژێی ئەو هێزە، ئامانج تیایدا ئه‌م خاڵانه‌ی خواروه‌یه:
1- ته‌واوكردنی پیلانگێڕی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر و به ئامانجگرتنی كۆی دۆخی هه‌رێم وبه‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له ڕۆژانی پاش (16)ی ئۆكتۆبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه له ئارادابوون، دووباره ببنه‌وه و له ئه‌گه‌ر‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كاندا بكرێته بیانوی ده‌ستتێوه‌ردان.
2- بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان متمانه‌یان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدان و بێ لایه‌نی ده‌زگا سه‌رپه‌رشتیكاره‌كان و چاكسازی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ. كه ئه‌وه‌ش دوو به‌ره‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه:
أ- دووچار بوون به پوچگه‌رایی و وازهێنان له به‌شداری سیاسی و خه‌مساردبوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كێ حوكمڕانی ده‌كات و چۆن و پێگه‌ی دادپه‌روه‌ری له حوكمڕانیدا له كوێدایه.
ب- سه‌ركێشانی ململانێ سیاسیه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی و خوێنڕێژی و خودكوژی ده‌سته‌جه‌معی.
3- ڕوخاندنی پاشماوه‌ی پردی په‌یوه‌ندی و متمانه‌ی نێوان هێزه كوردستانیه‌كان.
4- سه‌رقاڵكردنی هێزه كوردستانیه‌كان به ناكۆكی و بێنه و به‌ره‌ی ناوخۆییه‌وه، له كاتێكدا عێراق له قۆناغێكی نوێدایه و دوای هه‌ڵبژاردن چاوه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌بێت. له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش گۆڕانكاری جۆراوجۆر له حاڵی ڕووداندان. به كورتی ئه‌و فه‌زیحه بێ په‌رده‌یه‌ی ڕوویداوه، مه‌به‌ست تیایدا داڕووخانی زیاتری كوردستانی باشوور و سوككردنی حوكمڕانیه‌كه‌ی، به تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی زۆنی سه‌وز. بۆیه ده‌بێت له پاڵ قبوڵنه‌كردنی به‌ره‌نجامه‌كان و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ساخته‌كراوی هاوڵاتی، هه‌موو لایه‌ك ئاگای له‌و نه‌خشه‌یه‌ی دوژمن بێت له پێناو كۆتاكردنی ئه‌و ده‌ستانه‌ی یاری به چاره‌نوسی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان و ئه‌زمونه سیاسیه‌كه‌یه‌وه ده‌كه‌ن. دەبێت ئەوانەی ساختەکاریەکەشیان ئەنجام داوە دڵنیابن بزمارێکیان لە تابوتی خۆیان داوە.