Draw Media

ئــایــــا ته‌زویر کراوه‌؟

ئــایــــا ته‌زویر کراوه‌؟

2018-05-13 12:43:27


د. كەمال سەید قادر 

پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بده‌ینه‌وه‌ ده‌بێت بڵێین که‌وا هیچ سیسته‌مێکو ئامرازێکی ته‌کنیکی هه‌ڵبژاردن نی یه‌ نه‌توانرێت ته‌زویری لێ نه‌کرێت، ئه‌م لایه‌ن و وولاتانه‌ی ته‌کنۆلۆژیای پێشکه‌وتویان هه‌یه‌ بۆ ئه‌م جۆره‌ ته‌زویره‌ زۆرن، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێکیان به‌رژه‌وه‌ندی یان هه‌یه‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌کانی عێراق، له‌مانه‌ ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، ڕوسیا، ئیسرائیل و ئێران، ئه‌مانیش ئه‌گه‌ر ته‌زویر بکه‌ن هه‌ر یه‌که‌و بۆ لایه‌نێکی جیا. 
سه‌باره‌ت به‌ ته‌زویری هه‌ڵبژاردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی ئه‌وا ئه‌گه‌رێکی زۆر لاواز هه‌یه‌، ئه‌گه‌ریش کرابێت ئه‌وا له‌ سۆفتوێره‌که‌ کراوه‌ به‌ شێوازێکی زۆر زانایانه‌ مه‌حاڵه‌ به‌م ئاسانی یه‌ ئاشکرا بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کرابێت گومان له‌ سه‌ر کێ یه‌؟

1. ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا وه‌کو پاداشتێک بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی که‌رکوک که‌وا کۆمپانیا نه‌وتی یه‌ به‌ریتانی یه‌کان لێ ی سودمه‌ند بو ڕوسیاش زیانمه‌ند، ئه‌گه‌ر ئه‌مان کردبیان سه‌ر ده‌گرێت چونکه‌ هاوپه‌یمانی عه‌بادیشن،
2. ئێران وه‌کو هاوسۆزی یه‌ک بۆ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌ڵام زۆر به‌ دوری ده‌زانم ئه‌گه‌رنا ئه‌مه‌ریکی یه‌کان که‌وا ئاگاداری ووردو درشتی کاروباری عێراقن پێ یان ده‌زانی،
3.ڕوسیا، ڕوسیا بیکردایه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ده‌یکرد نه‌ک یه‌کێتی که‌وا زیانی به‌ کۆمپانیا نه‌وتی یه‌ ڕوسی یه‌کان گه‌یاندوه‌،
4. ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌مه‌ ی کردبێت ته‌نها له‌ پێناوی سه‌رکه‌وتنی قوباد تاڵه‌بانی یه‌ که‌وا که‌سێکی نزیکه‌ له‌ ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی زایۆنیزمی جیهانی.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌م لایه‌نانه‌ ئه‌م ته‌زویره‌ی کردبایه‌ هه‌وڵیده‌دا له‌ سه‌رتاپای کوردستان ئه‌نجامی بدات نه‌ک هه‌ر له‌ زۆنی سه‌وز، له‌ زۆنی سه‌وزیش له‌ هه‌مو بنکه‌کان.
ده‌نگ هێنانی زۆری نه‌وه‌ی نوێش هیمایه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ته‌زویر لاوازه‌ ئه‌گه‌رنا ئه‌مانیش زیانمه‌ند ده‌بون.

ده‌رئه‌نجام: به‌ ڕآی من ئه‌گه‌ری ته‌زویر زۆر لاوازه‌ باوه‌ڕناکه‌م به‌م فراوانی کرابێت که‌وا ده‌گوترێت، بۆیه‌ زیاتر ئه‌م بۆچونه‌م هه‌یه‌ که‌وا ده‌نگه‌کانی گۆڕان به‌ زۆری بۆ نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی چون، ده‌نگه‌کانی یه‌کگرتوش به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵ و دوو لایه‌نه‌ نوێ یه‌که‌دا دابه‌شبون. هاوپه‌یمانی د. به‌رهه‌میش به‌ هۆی نه‌بونی کاریزمای د. به‌رهه‌م و ڕابردوی گه‌نده‌لی له‌ نێو یه‌کێتی ڕه‌واجی وای نه‌بوه‌، گه‌نجانیش وه‌کو مۆده‌ ڕویان له‌ نه‌وه‌ی نوێ کردوه‌. یه‌کێتیش سودی له‌ دابه‌شکردنی موچه‌و بایه‌خدان به‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و چاکسازی وه‌رگرت له‌ گه‌ڵ قوباد که‌وا گه‌نجه‌و نزیکه‌ له‌ خه‌ڵک به‌ مه‌غروری نه‌ناسراوه‌. کۆچی دوایی کاک نه‌وشیروانیش که‌وا سیمبۆلی گۆڕان بو کاریگه‌ری زۆری له‌ سه‌ر ئه‌م حزبه‌ هه‌بو. پارتیش ڕێژه‌یه‌کی نیمچه‌ نه‌گۆڕی له‌ ده‌نگده‌ران هه‌یه‌ جا به‌ کڕین و ئینتمای عه‌شایه‌رو فشاریش بێت هه‌ر لێ یان سودمه‌نده‌. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت به‌ خۆیدا بچێته‌وه‌ خۆی باشتر ئاماده‌کات بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی داهاتو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand