ئایا سیسته‌می ده‌نگدان هاك ده‌كرێت؟
2018-05-13 11:44:53
سەردەشت عەزیز
به‌ڵێ، ده‌كرێت سیسته‌می ده‌نگدان هاك بكرێت، وه‌ك هه‌موو سیسته‌مێكی دیكه، ده‌كرێت سیسته‌مه‌كه هاك بكرێت، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستا له‌كوردستان كێشه‌ی دروست كردوه، هێنده ده‌سكاری زانیارییه له‌هه‌ناوی ئامێره‌كه‌وه هێنده هه‌وڵێكی ده‌ره‌كی نیه، واته له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌وه نه‌هاتوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌روسیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردی، چونكه ئه‌م هه‌وڵه گه‌ر كرابێت هه‌وڵ ده‌ره‌كی نیه‌و خاوه‌ن ئامێر كردویه‌تی…گه‌ر وڵاتێكیش ئه‌م كاره‌ی كردبێت بێگومان زانیاری ته‌واو یان ئامێره‌كه‌ی لابوه‌و پرۆگرامی بۆ كراوه‌و، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه‌له‌دوره‌وه كۆنترۆڵی كردبێت ئه‌گه‌رێكی لاوازه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كوردستان، چونكه گه‌ر وابوایه له‌ته‌واوی عێراقدا ده‌سكاری ده‌كرا.
پێویسته لایه‌نه ناڕازیه‌كان داوای چی بكه‌ن؟
یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌و قسانه بێت كه لایه‌نی ناڕازی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یڵێن كه جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ده‌نگ به‌ژماردن و ده‌نگ به‌ده‌ست و وه ئێستا داوای ژماردن به‌ده‌ست ده‌كه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی داوای ژماردن به‌ده‌ست بكه‌ن ده‌توانن داوای ئه‌وه بكه‌ن پرۆگرامی ئه‌و سندوقانه دوباره (reset) بكرێته‌وه واته سفر بكرێته‌وه‌و دوباره به‌رنامه دابه‌زێنرێته‌وه سه‌ر سندوقه‌كان به‌و شێوه‌یه داتا كۆنه‌كان ده‌سڕێته‌وه، ئه‌م دابه‌زاندنی به‌رنامه‌ش بۆ لایه‌نی دابینكه‌ری ئه‌و ئامێرانه زۆر ئاسانه….
ئه‌م ده‌سكاریه چۆن كراوه؟
گه‌ر ده‌سكاری ده‌نگدان كرابێت وه‌ك لایه‌نه ناڕازیه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن چه‌ند ئه‌گه‌رێك هه‌یه:
یه‌كه‌م: ده‌كرێت به‌بێ پرۆگرامی زیاده‌و پێش وه‌خته، ته‌نها له رێكخستنی ئامێره‌كه‌دا ده‌سكاری ده‌نگدان بكرێت و ئه‌نجام ده‌سكاری بكرێت به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌و ئامێره ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی هه‌بێت.
دووه‌م: پێش وه‌خته ئه‌م ئامێرانه پرۆگرام كراون و دواتر براون بۆ بنكه‌كان…ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له‌ڕوی ئایتیه‌وه ده‌كرێت واكرابێت چونكه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره پێشوتر پرۆگرام كراوه، كه‌واته ده‌شتوانرێت دوباره پرۆگرام بكرێت. چونكه ئه‌م ئامێرانه میمۆریان هه‌یه‌و توانای هه‌ڵگرتنی زانیاریان هه‌یه.
سێیه‌م: گه‌ر ئه‌م كاره به‌پرۆگرامی پێش وه‌خته كرابێت، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كردویانه به‌دڵنیاییه‌وه تایبه‌مه‌ندی ئامێره‌كانیان لابوه‌و زانیویانه ئه‌م ئامێره چۆن كارده‌كات و ئه‌و ڕێگانه‌یان زانیوه كه‌ده‌كرێت چۆن ده‌سكاریه‌كه بكه‌ن، بۆیه ده‌كرێت ده‌سكاری ده‌نگدان بكرێت له‌ڕێگه‌ی پێچه‌وانه كردنه‌وه‌ی ده‌نگی لیسته‌كان واته ده‌نگی لیستێك بۆ لیستێكی دیكه بچێت، به‌مه‌رجێك ئه‌م ئامێره ئه‌و تایبه‌مه‌ندیه‌ی هه‌بێت.
سێیه‌م: یاخود ده‌كرێت به‌پێی رێژه‌ی سه‌دی كرابێت كه له‌سه‌د كه‌س رێژه‌یه‌كی بۆ لایه‌نێك بێت.
چواره‌م: ده‌كرێت ده‌سكاریكردنه‌كه به‌ژماره بێت واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیاری كرابێت لایه‌نێك چه‌ند ده‌نگی هه‌بێت به‌ڵام ئه‌مه‌یان كه‌مێك دوره له‌ئه‌گه‌ره‌وه چونكه لایه‌نه‌كان نه‌یانزانیوه چه‌ند كه‌س ده‌نگ ده‌دات تاوه‌كو به‌و ڕێژه‌یه دیاری بكه‌ن.
پێنجه‌م: رێگایه‌كی دیكه له‌گۆڕانكاری زانیاریه‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی دوره‌وه(remote access) بچیته ناو بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمیسیۆن و ده‌سكاری داتاكان بكات به‌ڵام ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌رێكی زۆر زۆر لاوازه چونكه هێشتا ده‌نگ نه‌گه‌ڕابوه‌وه بۆ به‌غدا لایه‌نه‌كان هاواریان لێ هه‌ستا، وه هه‌روه‌ها كۆمیسیۆن دوێنێ رایگه‌یاند كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی پارێزراوه، وه له‌حاڵه‌تی روودانی ئه‌م ئه‌گه‌ره‌شدا دۆزینه‌وه‌ی بۆ كه‌سانی ته‌كنیكی ئاسانه بۆ نمونه له‌ڕێگه‌ی (log file)ه‌وه كه سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانی ناو بنكه‌كه‌ی تێدایه و ده‌توانن بزانن، چۆن و كه‌ی ده‌سكاری زانیاری كراوه به‌ڵام وه‌ك وتم ئه‌م ئه‌گه‌ره بۆ ئه‌م رداوه دووره.
شه‌شه‌م: ده‌كرێت هه‌ر به‌هه‌مان شێوازی خاڵی چواره‌م له‌ڕێگه‌ی دوره‌وه (remote access)ه‌وه كه‌سێك(هاككه‌رزێك) بێته نێوان لایه‌نی نێره‌ر كه بنكه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی وه‌رگر كه كۆمیسیۆنه‌و ده‌سكاری ناو پاكێته‌كان (packet) كرابێت كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی دووره چونكه وه‌ك وتمان پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ بڕاوته‌وه بۆ به‌غدا ئه‌م حاڵه‌ته رویداوه.
حه‌وته‌م: ده‌یان و سه‌دان رێگه‌ی تر هه‌یه كه ده‌كرێت ئه‌م ده‌سكارییه‌ی پێ بكرێت به‌ڵام پشت ده‌به‌ستێت به‌تایبه‌تمه‌ندی ئامێره‌كه‌و پێشكه‌وتویی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه كردویه‌تی و بۆیه زۆر قورسه بڕیار بده‌یت بزانیت كام رێگه‌یه‌یان به‌كارهێناوه بۆ ده‌سكاریكردن به‌بێ به‌ڵگه‌ی ته‌واو.
ده‌بوو لایه‌نه‌كان پێش ده‌نگدان چیان بكردایه؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگدان پرۆسه‌یه‌ك بوو ته‌كنۆلۆژیای تێدا به‌كارده‌هات ده‌بوو لایه‌نه‌كان تیمی ئایتیان هه‌بووایه‌و هه‌موو لایه‌نه به‌هێزو لاوازه‌كانی ئه‌و ئامێرانه‌یان له‌به‌رچاو بگرتایه كاریان له‌سه‌ر بكردایه، وه باشتربوو سه‌ره‌تای رۆژ به‌به‌رچاوی هه‌موو نوێنه‌ره‌كانه‌وه به‌رنامه‌ی سه‌ر ئامێره‌كانیان تێست بكردایه‌و كۆپیه‌كیشیان لێ رابكێشایه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی هه‌موو داتاكان سفره له‌سه‌ره‌تای رۆژدا، چونكه گه‌ر پێش وه‌خته پرۆگرام كرابێت به‌و شێوه‌یه ده‌كرا ده‌ربكه‌وێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئایتی قسه بكات، له‌به‌ر په‌رله‌مانتارو چالاكوان لایڤ به‌رنه‌ده‌كه‌وت و وه‌كو هه‌موو بابه‌ته‌كانی دیكه قسه‌ی بێماناو سه‌رنج راكێشیان ده‌كرد به‌س بۆ هێنانی لایك…
كۆتایی:
به‌هێزترین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه گه‌ر ئه‌م ده‌سكاریه راست بێت، ئه‌وا ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی پێشوه‌خته‌وه كرابێت و رێژه‌كان دیاری كرابێت ئه‌ویش به به‌پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگی لیست یان به‌ڕێژی سه‌دی ده‌نگدان.
تێبینی: له‌م نوسینه‌دا له‌روی زانستیه‌وه باسی شته‌كان ده‌كه‌م و كه‌سیش تۆمه‌تبار ناكه‌م و ده‌نگم بۆ هیچ لایه‌نێكیش نه‌داوه، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش نوسراوه چونكه گه‌ر بۆ ئامێرێك تایبه‌ت بنوسرێت ده‌بێت پێش وه‌خته توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.