تێگه‌یشتن و مامه‌ڵه‌ی هه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییه‌كاندا ..
2020-12-08 18:38:31
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
زۆر كه‌س له‌وانه‌ی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م رۆژانه‌ی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌دوێن، به‌سه‌ر دوو جۆر له تێگه‌یشتندا دابه‌ش بوون، یه‌كه‌میان: پێی وایه نابێ له خۆپیشانداندا هیچ حاڵه‌تێكی په‌لاماردان و ده‌ستبردن بۆ ماڵ و موڵكی گشتی رووبدات. دووه‌میشیان: وای ده‌بینێ تاوانه ده‌وڵه‌ت له هیچ خۆپیشانده‌رێك بپرسێته‌وه‌و ده‌ستگیری بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماڵ و موڵكی گشتییش بسوتێنێت!.
له‌راستیدا، ئه‌م تێگه‌یشتنه، هه‌ردوو، وه‌ك یه‌ك، زه‌ق و ئاشكرا، هه‌ڵه‌و چه‌وتن، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه هۆشیارییه‌ك به‌رامبه‌ر به ئه‌زموونی گه‌لانی هه‌ره پێشكه‌وتوو و دیموكراتی دنیا نییه‌و، پره‌نسیپی خۆپیشاندانیش، به‌و فۆرمه‌ی كه وه‌ك ماف دانراوه‌و دانی پێدا نراوه‌و لهدهستورو یاساكاندا رێكخراوه، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و بێ بههاكردن ده‌كرێته‌وه، هه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌م خه‌ڵكانێك له ریزی خۆپیشانده‌راندا.
راستی ئه‌وه‌یه، یاساكان، وه‌ك پره‌نسیپ بۆ رێكخستنی كاروباری گشتی، هه‌میشه قابیلی ئه‌وه‌ن كه له واقعدا پێشێل بكرێن، پێشێلكردنهكهش دوو سه‌ره‌یه، مومكینه ئه‌و پێشێلكارییه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و بهرپرسیارانییهوه بێت، به‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت هه‌ر خۆی به‌رپرسه كه ئه‌و پێشێلكارییانه رابگرێت و له زۆر وڵاتیشدا ئه‌وه په‌رله‌مانه كه لێپرسینه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌كات، مومكین-یشه پێشێلكارییهكه له‌لایه‌ن كه‌سی خۆپیشانده‌ره‌وه بێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین زلهێزه له باسكردنی دیموكراسیدا، هه‌مان هاوكیشه ده‌ژی، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازیی ئه‌زموون و كه‌له‌پوری دیموكراسییه‌وه، به ده‌رچه‌و چاره‌سه‌ری عه‌قڵانی لێی دێنه ده‌ره‌وه.. ره‌نگه خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایی تایبه‌ت به كوشتنی جۆرج فلۆید له 25ی ئایاری ئه‌مساڵدا، هه‌ر خۆی نزیكترین نموونه بێت. ئه‌و رووداوه، نه‌ك ئاگری به‌ردایه رای گشتی ئه‌مریكا، به‌ڵكو ناڕه‌زاییه‌كانی په‌ڕانده‌وه بۆ زۆر وڵاتی ئه‌وروپاو به‌شێكی جیهانیش.
ئێمه هه‌موو بینیمان كه له كاردانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی ئه‌مریكیدا، ته‌نها پۆلیس و كه‌ره‌سته‌و ئۆتۆمبێل و بنكه‌كانیان نهكرانه ئامانج، به‌ڵكو له‌ناو خۆپیشانده‌راندا به سه‌دانیان له ئامانجی خۆپیشاندانه‌كان ده‌رچوون و په‌لاماری گه‌وره مۆڵ و دوكان و بازاڕی كار‌و كاسبیی هاوڵاتیانیشیاندا، بگره هه‌ندێك له‌و موڵگه گشتی و ئه‌هلییانه، به رۆژی نیوه‌ڕۆ، تاڵان كران!.
ده‌وڵه‌ت و یاسا، له‌م كاته‌دا، بۆ ئه‌وه نین كه له رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی كه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بۆ كوشتنی فلۆید روویان كرده دزین و فهرهودكردنی مۆڵ و بازاڕه‌كان، بده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه‌و بهرببنه گیانی گردبوونه‌وه‌كان، له هه‌مانكاتدا به مانای ئه‌وه‌ش نین بێده‌نگ و بێ خه‌م به دیار خۆپیشانده‌رانی ئه‌مریكییه‌وه دابنیشن و دۆخێك له ئاژاوه‌و به‌ره‌ڵایی بێته ئاراوه، به‌ڵكو ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و یاساكانی، له‌و كاته‌دا، به‌پێی عه‌قدێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه، هه‌م چه‌مك و مافی خۆپیشاندان بپارێزێ و نهشێوینرێت، هه‌م سه‌روماڵی گشت بپارێزێت، له‌م پرۆسه‌یه‌شدا، پێشوه‌خت ده‌زانێ كه رای گشتیی ئه‌مریكی پاڵپشتیی ده‌كات. هه‌ر بۆیه له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكادا كه به قه‌ڵایه‌كی دیموكراسی له جیهاندا ناوده‌برێ، زۆر به ئاسانی و له چه‌ند رۆژێكدا به هه‌زاران هه‌زار خۆپیشانده‌ر كه گلابوونه ئه‌و رهفتارانهوه، ده‌ستگیر كران و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا.
به‌مانایه‌كی تر، نه ئیشی ده‌وڵه‌ته كه یاسا له رێگه‌ی لووله‌ی تفه‌نگه‌وه جێبه‌جێ بكات، نه ئیشی خۆپیشاندهریشه كه له ئامانجی خۆپیشادان بچێته ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆنترۆڵكردنی سهددهرسهدی هه‌لومه‌رجه‌كان، ته‌نانه‌ت له دیموكراسیترین وڵاتانی دنیاشدا، وههم و زه‌حمه‌ته، بۆیه خۆپیشاندانه‌كان له ئه‌مریكا، له فه‌ره‌نسا، له ئیتاڵیا، له به‌ریتانیا، له به‌لجیكا و له ئه‌ڵمانیا و زۆر وڵاتی تری ئه‌وروپی و رۆژئاوایی كه نموونه‌ی وڵاتانی دیموكراتن، هه‌م ناوبه‌ناو بێ قوربانی نابن، هه‌م ناوبه‌ناویش تیایاندا په‌لاماری شوێنی گشتی و ته‌نانه‌ت ئههلییشی ده‌درێت!، ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كات بۆ ئه‌وێ راسته‌و له‌سه‌رو هه‌موو رووداوێكهوهیه، ئه‌وه‌یه كه، كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت، پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه كۆكن كه هه‌م مافی خۆپیشاندان پارێزراو بێت، هه‌م سه‌روماڵی گشتی.
لێره له ئه‌زموونی كوردستانیشدا ده‌بێ به‌م شێوازه مامه‌ڵه بكرێت. جارێ نه‌بوونی خۆپیشاندان له هه‌رێمێكدا كه به ده‌ست خراپترین قه‌یرانی ئابوری و داراییه‌وه ده‌ناڵێنێت، نیشانه‌ی ئیرهاب و غیابی ئازادییه، بوونی خۆپیشاندانیش له‌هه‌ر رووبهرێكدا به‌ڵگه‌ی زیندووێتی كۆمه‌ڵگه‌و به‌شداریی سیاسییه. له پاریس، پێش دوو ساڵ، به‌هۆی قه‌یرانه‌وه نا، به‌ڵكو له‌خۆشی و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵدا به‌ده‌یان كرده‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی روویاندا، زیاتر له 1000 ئۆتۆمبێلی ته‌نها هاووڵاتی سوتێنرا!، نزیكه‌ی 500 كه‌سیشی له‌سه‌ری ده‌ستگیر كرا!، چ جای ئه‌وه‌ی كه تۆ، له وڵاتێكدا بژی، پڕبێ له‌قه‌یران!.
با كه‌س وا بیر نه‌كاته‌وه كه خۆپیشاندانه‌كان ده‌بێ، له‌هه‌موو كات و دۆخێك‌دا، خاڵی بێت له په‌لاماردانی موڵكی گشتی، كه‌سیش وا مه‌زه‌نده نه‌كات كه هیچ رووداوێكی دڵته‌زێن له‌م بهریهككهوتنانهدا روونادات، نه‌خوازه‌ڵا له وڵاتێكدا كه پڕه له دیارده‌ی چه‌كداری و هاوكات گرانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری كه هه‌ر خۆیان به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌و له‌وێ، خۆپیشاندان سه‌ر له توندوتیژییه‌وه ده‌ربهێنێت.
ئه‌ركی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هه‌میشه ئه‌وه‌یه كه، یه‌ك پرسیاری جه‌وهه‌ری بكه‌ن: چ هۆكارێكی راسهقینه له ئارادایه كه ئارگیۆمێنت و پاساو بخاته ده‌ستی ئه‌و هاوولاتیانهوه كه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌زانن كه موڵكی گشتی و ده‌زگای خزمه‌تگوزاری و ئیداری له‌بابه‌ت قائیمقامییه‌ت و ناحیه‌و پۆلیس و په‌روه‌رده‌و ئاسایش و شاره‌وانی، شوێنی راییكردنی كاروباری گشتین، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستیان لێ ناپارێزن؟
ئه‌وه كرۆكی بابه‌ته‌كه‌یه.. ئایا ده‌وڵه‌ت كهمتهرخه؟، هۆكاره؟، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌یه؟.. ئه‌گه‌ر ئا، ئه‌وا پێویسته چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش نه‌كرێ كه هه‌موو خۆپیشاندانه‌كان، له‌هه‌موو كات و سه‌رده‌مێكدا، ته‌واو مه‌ده‌نی بن، ته‌واو ئاشتییانه‌و بێ توندوتیژی بن، گروپی سیاسییش سواری نه‌بێ!، ئه‌مه ته‌نانه‌ت له دۆخی شار‌و شارۆچكهیهكهوه بۆ یه‌كێكی تریش ئه‌گۆڕێ، چ له‌رووی باری ئابوری و ژیانه‌وه، چ له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌زموونه‌وه، بۆیه ده‌بێ ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات.
پۆلیسی ئه‌مریكا كه به جارێك 6 بۆ 7 هه‌زار خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر ده‌كات بۆ ئه‌وه نییه پێیان بڵێ مافتان نییه خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م مافه رێكخراو بێ و نه‌بێته هۆی زیانی گشتی، چونكه كاتێك گشت/كۆمه‌ڵگه زیانی پێ بگات، له‌وه‌شیاندا هه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاره، جا كێ دهوڵهمهتداره ده‌بێ ئه‌م به‌ڵگه‌نه‌ویسته قبوڵ بكات، كێیش پێی ناخۆشه، با بڕوا (كاسبی)ییهكی تر بدۆزێته‌وه‌و هه‌ڵبژێرێت!.
له‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌م رۆژانه‌شدا، به‌داخه‌وه دیسانه‌وه بینیمان خوێنڕشتنی تێ كه‌وته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش روونه، ده‌وڵه‌ت هێشتا خۆی له‌وه‌ڵامی پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه نادات، به‌ڵكو بیانوو بۆ هه‌لومه‌رجه‌كان ده‌دۆزێته‌وه‌و له رابردووش‌دا كه‌سی له‌سه‌ر تاوانی به‌كارهێنانی چه‌ك له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ردا، سزا نه‌داوه.
له پاریس كوشتنی چه‌ندین خۆپیشانده‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی هێله‌ك زه‌رده‌كان، وایان نه‌كرد كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ماكرۆن له به‌رپرسیارێتییه‌كانی هه‌ڵبێت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ت ناچار كرا پیاچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانیدا بكاته‌وه. پۆلیسی پاریس به سه‌دان خۆپیشانده‌ری دهستگیركردو به‌ندی كردن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه نه‌بوو بڵێ: په‌یامی خۆپیشاندانه‌كان راست نین، له به‌رلین و فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا كاتێك ده‌یان و سه‌دان خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیر ده‌كران بۆ ئه‌وه نه‌بوو كه راوێژكاری وڵات هه‌موو تێزێكی ته‌نانه‌ت راستڕهوكانیش پشتگوێ بخا‌و هیچ پلانێكی نه‌بێت بۆ هه‌ندێ قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و سیاسه‌تی بانكه‌كانی وڵات، به‌ڵكو به دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری زیاتر‌و باشكردنی دۆخی خزمه‌تگوزاری روبه‌ڕووی گوتاری كهراهییهت و رقههڵگرتن له په‌نابه‌ران ده‌بێته‌وه.
ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تمه‌دار پێویسته به‌م جۆره بیر بكاته‌وه‌و مامه‌ڵه بكات، نه‌ك خه‌ریكی پیشه‌سازیی تۆمهتبهخشینهوهو په‌رۆشی ته‌نها بێده‌نگكردنی ناڕه‌زاییه‌كان بێ به هه‌ر نرخێك بێت.