گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا
2020-11-21 20:15:26
عارف قوربانی
چه‌ند جارێكه له گه‌رمه‌ی كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له ساته هه‌ره نائومێده‌كانی فه‌رمانبه‌راندا گوێبیستی هه‌وڵ و چالاكی چه‌ند كاره‌كته‌رێكی كورد له به‌غدا ده‌بین كه موژده‌ی ئه‌وه ده‌ده‌نه فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نزیكبووینه‌ته‌وه له‌وه‌ی مووچه‌كانتان راسته‌وخۆ له‌به‌غداوه خه‌رج بكرێت. ئه‌م هه‌وڵانه ئه‌گه‌ر چه‌ند له په‌رۆشی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش بێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی روونه كه ته‌نیا نائومێدكردنی زیاتری مووچه‌خۆرانه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا موژده‌یه‌كه له‌شێوه‌ی سه‌راب و دروستكردنی هیوایه به شتێكی بێبنه‌ما.
چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه، كه له‌لایه‌ك به‌غداو هەولێر هانبدرێن به‌ره‌و رێككه‌وتنێك له‌ژێر چه‌تری ده‌ستوور كه زامنی ماف و شایسته داراییه‌كانی گه‌لی كوردستان تێیدا پارێزراوبێت، له‌لایه‌كی دیکەشه‌وه پارتی و یه‌كێتی ناچار بكرێن به گرتنەبه‌ری رێگای چاكسازی له سه‌رچاوه‌كانی داهات له كه‌رتی نه‌وت و رێكخستنه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌م داهاته بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
ئه‌وانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌كه‌ن خۆیان ده‌زانن تاوەکو هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی بێت، به‌غدا ناتوانێت راسته‌وخۆ مووچه بداته فه‌رمانبه‌رەکانی
سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵك و پێدانی موژده‌ی ئه‌وه‌ی كه مووچه راسته‌وخۆ به به‌غداوه ده‌به‌سترێته‌وه، ئاو ناكاته ئاشی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سڵی كێشه‌كه. هه‌موو ئه‌وانه‌شی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌كه‌ن خۆیان له‌وسه‌رییه‌وه دێنه‌وه‌و ده‌زانن تاوەکو هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی بێت، هیچ رێگەیه‌كی یاسایی و ده‌ستووریی نییه رێگه به‌وه بدات به‌غدا راسته‌وخۆ مووچه بداته فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ناچاربكرێت ئه‌و ئه‌رك و شایسته داراییه له ئه‌ستۆ بگرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه ئه‌ركیەتی هه‌موو مانگێك مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی دابین بكات.
فەرموون با بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بدات، هەولێریش ده‌رەقه‌تی مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌وه‌ی دیکە دێت
ئه‌گه‌ر نییه‌تی راسته‌قینه و خه‌مێكی راستگۆیانه هه‌بێت له‌و هه‌وڵه‌ی جارجار له به‌غداوه هه‌نگاوی بۆ ده‌نرێت، ورووژاندنی ئه‌م بابه‌ته و هه‌وڵدان بۆ بڕواپێهێنانی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب بۆ پشتگیریی ئه‌م پرۆژه‌یه سوودی ئه‌وه‌ی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بقۆزرێته‌وه بۆ مافێكی ده‌ستووری به‌شێك له‌وانه‌ی كه ئێستا مووچه له هه‌رێمی کوردستان وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن له مه‌نده‌لییه‌وه تاوەکو شنگال. زیاتر له بیست هه‌زار وارسی شه‌هید و ئه‌نفال مووچه و ئیمتیازاته‌كانیان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانە و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستانن، كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمن. نزیكەی 15 هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی کوردستانن و له‌و ناوچانه‌ی كوردستانن کە له ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هه‌رێمی کوردستانن. زیاتر له دوازده هه‌زار كارمه‌ندی ئاسایش، زیاتر له ده هه‌زار پۆلیس، ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه و به هه‌زاران خانه‌نشینی و فه‌رمانبه‌ری ده‌زگا جۆراوجۆره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی له شنگاله‌وه تاوەکو مه‌نده‌لین.
به‌پێی ده‌ستوور هه‌موو ئه‌وانه هه‌مان ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌ی هه‌یه كه بۆ عه‌ره‌ب و توركمانی ئه‌و ناوچانه ده‌سته‌به‌ره‌و ئێستا كورد لێی مه‌حرومه. ئه‌مه‌یان نه‌ك هه‌ر یاسا رێگه ده‌دات كه به‌غدا مووچه و ئیمتیازات و شایسته دارایی و یاساییه‌كانیان له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵكو به‌پێی ده‌ستوور ئه‌ركی به‌غدایه. كه‌واتە ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڕاستی ده‌تانه‌وێ خزمه‌ت به زامنكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، فه‌رموون ئه‌و به‌شه‌ی بخه‌نه‌وه سه‌ر به‌غدا، له‌لایه‌ك ئه‌وان ئیتر مووچه‌كانیان راسته‌وخۆ له به‌غداوه وه‌رده‌گرن و هه‌رێمیش ده‌رەقه‌تی مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌وه‌ی دیکە دێت كه ده‌مێنێته‌وه.
ئاخر ئێوه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌غدا ئاماده‌یه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات، بفه‌رموون ئه‌م ناعه‌داله‌تییه مه‌هێڵن كه له ناوچه‌كانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه، له خانه‌قین و دوزخورماتوو، له داقووق و دوبز و كه‌ركووك، له مه‌خموور و شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ئه‌و مامۆستایانه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانن و وانه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ڵێنه‌وه، به‌غدا مانگانه مووچه‌یان ده‌داتێ، به‌ڵام له هه‌مان شار و له هه‌مان گه‌ڕه‌ك و له هه‌ندێ گه‌ڕه‌ك له هه‌مان قوتابخانه ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه به منداڵانی كورد ده‌ڵێنه‌وه به‌غدا مووچه‌یان ناداتێ. ئه‌ی چما به‌پێی ده‌ستوور زمانی كوردی و عه‌ره‌بی زمانی فه‌رمی نین؟
له هه‌مان ئه‌و جوگرافیایه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌سێكیان به تیرۆر یان له هه‌ر رووداوێكدا كوژرابێت، به‌غدا مووچه‌یان ده‌داتێ، به‌ڵام كورده‌كانی هه‌مان ئه‌و شار و گه‌ڕه‌كانه خێزان و كه‌سوكاری هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالكراون، یان له شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌عس و جه‌نگی رزگاریی عێراق تیاچووبن، یان به كرده‌وه‌ی تیرۆر و له ته‌قینه‌وه یان له‌شه‌ڕی داعش شه‌هید بووبن، به‌غدا مووچه‌یان ناداتێ.
له ته‌واوی ئه‌و جوگرافیایه ئه‌وانه‌ی پاسه‌وانیی له به‌رپرس و باره‌گای حیزبه عه‌ره‌بی و توركمانییه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌موویان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غداوه مووچه‌یان ده‌درێتێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پاسه‌وانیی له به‌رپرس و باره‌گای حیزبه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن به‌غدا مووچه‌یان ناداتێ. هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌ب و توركمانانه‌ی له‌و ناوچانه رۆژێك له رۆژان دژی سته‌می به‌عس بوون و بوونه‌ته موعاره‌زه‌ی عێراقی، خانه‌نشینكراون و له به‌غداوه مووچه‌یان ده‌درێتێ. به‌ڵام ئه‌و كوردانه‌ی له هه‌مان شار و گه‌ڕه‌ك و ماڵیان دراوسێی ماڵه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كه‌یه، هه‌موو ته‌مه‌نی دژی سته‌مكاری به‌عس بووه‌و به شاخه‌وه بووه، به‌غدا خانه‌نشینی به‌و نادات و ده‌بێت هه‌رێمی کوردستان مووچه‌كه‌ی بدات.
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعش و مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر كوردستان چه‌ند جارێك ئه‌مه‌یان به‌گوێی عه‌بادیدا دابوو، كه مووچه مه‌نێره بۆ هه‌رێمی کوردستان
ئه‌مانه و ده‌یان نموونه‌ی دیکەی به‌رجه‌سته هه‌ن و هیچ پێویستی به خۆماندووكردن نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك خه‌مێكی راسته‌قینه‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ژیان و مووچه‌ی ئه‌و چین و توێژانه‌ی كورد، زۆر له‌به‌رچاون. ده بفه‌رموون هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌و مافه ده‌ستوورییه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه وه‌ربگرنه‌وه كه له‌ڕووی ژماره‌وه زۆر كه‌مترن له رێژه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له رووی ده‌ستووریشه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه ئاسانتره بۆ كه‌سانێك بیانه‌وێ ئه‌سپی خۆیانی تێدا تاو بده‌ن.
ناتوانی به گومان نه‌بیت له‌وه‌ی كه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی بۆ پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌كرێن له حه‌قیقه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ركردن نین
له پرسی مووچه‌دا كه داوای ئه‌م مافه‌ی كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه ناكرێت، كه مافێكی ده‌ستووری و شه‌رعی و یاساییه، به‌ڵام پرسی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و راسته‌وخۆ به‌ستنه‌وه‌ی به به‌غداوه ده‌كرێته پرۆژه، كه خۆیان ده‌زانن ده‌ستوور له‌كوێدا چرای ئومێدی ئه‌و هه‌وڵه كوێرده‌كاته‌وه، ناتوانی به گومان نه‌بیت له‌وه‌ی كه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی بۆ پرسی مووچه‌ی هه‌رێمیش ده‌كرێت له حه‌قیقه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ركردن نییه، ئه‌وه‌نده‌ی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی سه‌ر مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه وه‌ك كارتێكی سیاسی و به‌شێك له‌و ململانێ ناڕه‌وایانه‌ی نێوان هێز و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كان ده‌كرێت. چونكه پێشتریش زۆرجار گوێبیستی ئه‌وه ده‌بووین و دەگوترا پارتی و یه‌كێتی جگه له مووچه‌خۆره‌كانیان و ده‌زگای ئه‌منی و هێزی چه‌كدار كه‌سی دیکەیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر بتوانرێت ئه‌مه‌یان له‌ده‌ست بكرێته‌وه كه‌سیان به‌ده‌وره‌وه نامێنێت. به‌ڵگه‌ی زۆر روون و ئاشكراش هه‌بوون، كه چی له سه‌رده‌می مالیكی و به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می عه‌بادی، له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعش و مه‌ترسی تیرۆر له‌سه‌ر كوردستان چه‌ند جارێك ئه‌مه‌یان به‌گوێی عه‌بادیدا دابوو، كه مووچه مه‌نێره بۆ هه‌رێمی کوردستان، چونكه پارتی و یه‌كێتی ده‌یكه‌نه قوڕگی ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی خۆیانه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌كرێت به بارمته‌گرتنی مووچه‌خۆرانه وه‌ك كارتی ململانێ
ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌كرێت به بارمته‌گرتنی مووچه‌خۆرانه وه‌ك كارتی ململانێ و گوشار له ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان هەولێر و به‌غدا و ململانێی سیاسییه‌كانی كورددا. بۆ ئه‌وه‌ی رێگەیه‌كی دروست بۆ چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه، پێش هه‌مووشت پێویسته ژیانی مووچه‌خۆران له ژیانی سیاسی و ململانێ و ناكۆكی نێوان هەولێر و به‌غدا و له ململانێی نێوان حیزب و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی ناوخۆی كوردستان بهێنرێته ده‌ره‌وه.
rudaw