پشت له به‌غدای مایه پووچ، ڕوو له هه‌ولێری مه‌زن
2020-11-12 21:30:47
د. محەمەد خدر مەولود
به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه 12ی 11ی 2020 له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه زه‌نگێكی تری مه‌ترسیدار رووبه‌ری خه‌ڵكی خۆراگر و تێكۆشه‌ری هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه و به رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانتارانی شیعه و سوننه‌ی عه‌ره‌بی عێراقی جارێكی تریش ده‌ست برایه‌وه بۆ بڕینی بوودجه و مووچه.
ئه‌و ئاین و ئۆینه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه له‌ژێر بنمیچی ده‌زگایه‌كی یاسادانان و یاسادارێژی وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روویدا، ڕووداوێك نییه وا به‌ئاسانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی گووزه‌ر بكات و هیواو دڵخۆشی خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی به‌و نه‌زیرۆكه بداته‌وه كه ده‌ڵێ:(به‌ناردنی شاندێكی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و گفتۆگۆكردن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنی نه‌وت و وه‌رگرتنی بوودجه، ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌ر .....تد)
كه نموونه‌ی ئه‌و نه‌زیرۆكه له‌م سات و رۆژگاره دێنینه‌وه، ده‌پرسین له‌و جڕت و فڕته‌ی ناردنی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا تێر نه‌بووین، یا هێشتا ماومانه بچووكتر و بچووكتر خۆمان وێناكه‌ین ..؟
ئه‌رێ كاتی نییه، سات و رۆژگاری سه‌رۆك و رابه‌ری مه‌زن مسته‌فا بارزانی بێنینه‌وه بیر خۆمان ..؟ ئه‌و سه‌رۆك رابه‌ره مه‌زنه‌ی ده‌یگوت ( كورد سه‌پانی باوكی كه‌س نییه )، ئه‌رێ هه‌میشه له به‌غداوه شاند دوای شاندی باڵا بۆی نه‌ده‌هاته باره‌گای مه‌زنی له چۆمان و ناوپردان ..؟
ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه له به‌غدا روویدا به‌یاساكردنی بڕین و نه‌ناردنی بوودجه‌و موچه‌یه، كه له سه‌رده‌می مالیكییه‌وه له ساڵی 2014 خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له سه‌رده‌می عه‌بادیش وه‌ك سزا‌و شه‌ڕپێفرۆشتن به كوردستان تووندتر كرایه‌وه.
ده‌بێ خه‌ڵكی كوردستان له ڕوانگه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌غدا له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و شكستی مه‌زنییان له پردێ و سحێلاوه سه‌یری ئه‌م رووداوه‌ی ئه‌مرۆ بكه‌ن و به هه‌ڵرشتنی ئه‌و ڕق و كینه‌یه‌ی به‌غداش بیبینن كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه په‌رله‌مانتارانی كورد نه‌بوونه ژماره‌یه‌ك له ژماره‌كانی كارتی فشار و بریار و یاسای وه‌ده‌رنانی هاوپه‌یمانان له عێراقدا .
قسه له‌سه‌ر سزا و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ی به‌غدایه، نه‌ك تووك نه‌رمی و بێ مرووه‌تی هێزی هاوپه‌یمانان به‌گشتی و ئه‌مریكای دۆناڵد تڕه‌مپ به‌تایبه‌تی.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 12-11-2020 له به‌غدا روویدا پێشێلكردنی یه‌كجاره‌كی هه‌موو بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌بوون ورێككه‌وتنه‌كانه، ته‌نیا مه‌به‌ست لێیی ته‌نگ پێهه‌ڵچین و شهڕپێفرۆشتنی كاتیی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه هێزی راسته‌قینه‌ی شاراوه‌ی هزری باڵاده‌ستی و شۆفینیه‌تی ئه‌وانه، له ساته‌كانی باڵاده‌ست بوون و تێكه‌ڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شیعه و شیعه، سوونه وشیعه ئاوا سه‌رهه‌ڵده‌دات و پڕده‌ده‌نه كوردستان و كورد كه له بنه‌چه‌وه چاویان به پێشكه‌وتن و بوژانه‌وه‌كانی ئه‌و مێرگه ئارامه خۆشگوزه‌رانه، فره ئایین و فره نه‌ته‌وه و مۆزایكه هه‌ره‌جوانه‌ی ناوچه‌كه هه‌ڵنه‌هاتووه‌و وهه‌ڵنایێ.
ئه‌وان هه‌ر له هزری ئه‌نفالكردن و جینۆسایدكردنمان وه‌ك هاووڵاتی پله دووی بن ده‌ست و ژێرده‌سته له كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌یان ڕوانییوه و ده‌ڕوانن.
گه‌ر له عێراقی كۆندا، به هزری ئه‌نفال و جینۆساید‌كردن سزای خه‌لكی كوردستانیان دابێ، وا له عێراقی تازه‌ی دوای به‌عس به سزای برسیكردن و گه‌مارۆی ئابووری درێژه به هزره باڵاشۆفینییه‌كه ده‌ده‌ن.
وا خه‌ریكه ده‌بێت به سه‌ده‌یه‌كی ته‌واو، عێراقی عه‌ره‌بی له سۆنگه‌ی هێز و ژماره و خۆباڵاو خۆ به‌ده‌سه‌ڵات بین، سیاسه‌تی (سزادان و تاوانباركردنی) كوردستان و كوردی عێراق بێ په‌روا پیاده ده‌كات.
له سۆنگه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه‌ش خه‌ریكه تاكی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستانی به‌ره‌و تاك و كۆمه‌ڵگایه‌كی سادی-مازۆخی ده‌چێت و له بێ ده‌نگی و چاوپۆشێین و نوزانه‌وه‌مان بۆ (برایه‌تی كورد و عه‌ره‌ب) و ناونانه‌وه‌مان بۆ(عێراقی یه‌كگرتوو)، چێژ له ئازاردان و سزادانمان وه‌رده‌گرن و تاك و كۆمه‌لگایه‌كی ده‌روون شێواو شپرزه‌ی سادۆماسۆشیزم – مان لێ ده‌رده‌چێ .
ئیدی به‌سه، ده‌ره‌نگه زوونییه، تا شیرازه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵ و خێزان و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای كوردستان تێكنه‌چووه، تا بنه‌مای ئابووریی و ژیانی پێكه‌وەیی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگا ته‌واو شپرزه نه‌بووه با یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ به‌تووندی بێینه‌ده‌نگ و پێوه‌ر و بینینمان بۆ ئه‌وان (نه شیری حوشتر، نه دیداری به‌غدا) بێت.
ئیدی به‌سه، دره‌نگه زوو نییه، وا كاتی هات ده‌بێ هه‌ولێری مه‌زن، بێ باك له‌م و له‌و و له‌ویتر، سنوورێك بۆ به‌غدای مایه پووچ دابنێت.