بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك و واژۆی دیكۆمێنتیكی مه‌ترسیدار
2020-10-30 17:43:03
د. محەمەد شوانی
رێكه‌وتن له‌سه‌ر پرسێكی چاره‌نوسازی په‌یوه‌ست به نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و به‌جێهیشتنی دێكۆمێنتیكی میژوویی به واژۆی نوینه‌رانی هه‌موو پێكهاته‌كان له ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاری وه‌كو ناوچه كوردستانیه دابرێنراوه‌كان به گشتی و له ناویاندا كه‌ركوك كه به كلیلی چاره‌سه‌ری كیشه‌كان دانراوه ،كارێكی ئاسان نیه ، ناكرێ بی گفتوگۆ و بیركردنه‌وه‌ی قوڵ و لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی تیپه‌ڕێت ، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسێك كه به‌رده‌وامی هه‌بێت و فۆرمی یاسایی و ده‌ستوری وه‌ربگریت و بۆ قۆناغه‌كانی دوواتر بینای بریاردانی دیكه‌ی له‌سه‌ر بونیاد بنرێت ، كه له میژووی گه‌له‌كه‌ماندا ده‌یان پرسی له‌و جۆره به‌سه‌رماندا تیپه‌ڕیوه و دوواتر په‌نجه‌ی په‌شیمانیمان گه‌ستوه‌و له سه‌ر ئاستی بالا و له راگه‌یاندنه‌كاندا به ئاشكرا گوتومانه فێڵمان لێكرا !!
له كورده‌واریدا زۆر جوانیان گوتوه ، كاتێك له هێزو توانای خۆیان بێ ئومێدبوونه ،تۆڵه‌ی ئه‌و فێڵانه بكه‌نه‌وه كه لێیان كراوه ،له شێوه‌ی ئیدیۆمێكی پوختدا گوتویانه(ئه‌گه‌ر جارێك فێڵت لێكردم خوا بتگرێت به‌ڵام دووه‌مجار خوا خۆم بگرێت )، واته ئه‌وه‌ی فێلی یه‌كه‌م ده‌كات چه‌ند تاوانباره ،له فێڵی دووه‌مدا فێڵ لێكراو دوو هێنده تاوانباره! ، بۆچی په‌ندو عیبره‌تی له فێڵی یه‌كه‌م وه‌رنه‌گرتووه؟!
له مێژووی ئێمه‌دا فێڵه‌كان زۆرن ،میژووی هه‌موو دانوستانه‌كان بخوێنه‌وه وبه وردی سه‌یری بڕگه‌و به‌ندو خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كان بكه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك ژیری و دوور له سۆز‌و عاتیفه‌ی لایه‌نگیری به‌كار بێنیت ،بۆت روون ده‌بێته‌وه هه‌ندێك له خاڵه‌كان بۆ چی دانراون ؟! یان بۆچی باسی یه‌كێك له پرسه‌كان نه‌كراوه، یان چۆنیه‌تی جی به‌جیكردن و میكانیزمه‌كانی خاڵێكیان دیار نیه؟ دوواتر كه هاتوینه‌ته سه‌ر پراكتیك ، هاوارمان لێ هه‌ستاوه‌و ده‌ركمان به‌و فێڵه كردووه كه لێمان كراوه! ، ئینجا زانیومانه به‌رامبه‌ره‌كه‌مان له كاتی دانانی ریكه‌وتنه‌كه‌دا چه‌ند دووربین بووه‌و چۆن به قوڵی بیری كردوه‌ته‌وه!..
نزیكترین نمونه هێشتا مه‌ره‌كه‌بی ماده‌ی (140)وشك نه‌بوه‌ته‌وه؟!، به‌رێز مالكی به‌و په‌ڕی باوه‌ربه‌خۆبوونه‌وه له سلێمانی گوتی بۆچی پرسیاری ماده‌ی (140)له من ده‌كه‌ن؟
له قۆناغه‌كانی دوواتردا سه‌ره‌ك كۆمار، (به‌رێز دكتۆر فواد مه‌عسوم) له چاوپێكه‌وتنێكدا گوتی فێلمان لێكراوه!
ئه‌مه به‌و مانایه نیه ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردیان كردووه ،دڵسۆز‌و خه‌خمخۆری پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان نه‌بوون، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دلسۆزیدا شاره‌زایی و پسپۆری و ئه‌زمون و هه‌بوونی گومان له نیه‌تی به‌رامبه‌ر زۆر گرنگه ،به داخه‌وه له شانده‌كانی كورددا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه له‌به‌رچاو نه‌گیراون.
له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگاش تا ئێستا ، له سه‌ره‌تادا هه‌موو ئه‌م فێڵانه به ده‌ستكه‌وت ده‌زانین و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرین ،به‌ڵام دوواتر توشی كاره‌سات و ماڵوێرانیمان ده‌كات ؟! كاتێك ده‌گه‌ینه بن به‌ست په‌نا بۆ ئامرازی دیكه ده‌به‌ین و دۆخه‌كه له خۆمان خراپتر ده‌كه‌ین.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه .بۆچی كورد له دانوستان و رێكه‌وتندا وردبین و تێروانینی بۆ ته‌واوی ورده‌كاری رێكه‌وتنه‌كان نیه؟ گریمان له رووی هێزه‌وه هه‌میشه داگیركه‌ران به‌هێزتر بوونه‌و نه‌یانویستوه وه‌كو ئه‌وه‌ی كورد ده‌یه‌وێت رێكه‌وتنه‌كان جێ به‌جی بكه‌ن و بیانو و پاساوی جۆراوجۆریان هێناوه‌ته‌وه..به‌ڵام خۆ ده‌قی رێكه‌وتنه‌كان و واژۆ كردنیان له ژیر فشاری هێزو هه‌ڕه‌شه‌دا نه‌بووه؟
له مێژووی دانوستانه‌كانی كورددا چه‌ندین نمونه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌مان هه‌یه ،ته‌نیا به ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه و واژۆكردنمان به‌شێكی گرنگی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كانمان له ده‌ستداوه..
یه‌كێك له تازه ترین ئه‌و رێكه‌و‌تنانه كه واژۆی ئه‌مرۆ29/10/2020)ی له‌سه‌ره، رێكه‌وتنی دابه‌شكردنی كه‌ركوكه به سه‌رسێ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا ،به سێ ناونیشانی جیاواز، سێ ناوچه‌ی جوگرافی كه تا راده‌یه‌ك سنوری پوخته‌ی پیكهاته‌كان و ناوچه چڕه تێكه‌له‌كانی دیاریكردووه، بۆ هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ش مسۆگه‌ری هه‌ندیك كورسی و ململانیی سه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند كورسیه‌كی دیكه‌ی داناوه ،رێكه‌وتنه‌كه واژۆی نوێنه‌رانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكی به‌سه‌ره‌وه‌یه و له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراقیش ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و قالبی یاسایی و ده‌ستوری خۆی وه‌رگرتوه ، چوارچێوه‌و پێكهاته‌ی ناوچه‌كان و ناوی ناوه‌نده‌كانی تۆمار‌و هه‌لبژاردن و سنور‌و شوێنه‌كان به گشتی بوونه‌ته دیكۆمێنتیكی میژوویی ،ره‌نگه له ئاینده‌دا زۆر زه‌حمه‌ت بێت ناوی ناوه‌ندو بنكه‌ی دیكه‌ی بخرێته‌سه‌ر، یان به لایه‌نی كه‌مه‌وه تا چه‌ندین ساڵی تر ئه‌گه‌ر به رێكه‌وتن نه‌بێت له هه‌ر یه‌كێك له‌و سنورانه‌دا گۆرانكاری بكرێت .به كورتی ئیتر كار به‌م دیكۆمێنته ده‌كرێت كه به‌م شیوه‌ی خواره‌وه‌یه:-
بازنه‌ی یه‌كه‌م به ناونیشانی (ناوه‌ندی قه‌زا/ به‌ره‌وباكور):پێنج كورسی بۆ دانراوه‌و ئه‌م ناوچانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
بازنه‌ی دووه‌م به ناونیشانی (ناوه‌ندی قه‌زا ناوه‌راست : چوار كورسی بۆ دانراوه‌و ئه‌م ناوچانه ده‌گرێته‌وه :
بازنه‌ی سێیه‌م به ناونیشانی (حه‌ویجه -ریاز) سێ كورسی بۆ دانراوه‌و له‌م ناوچانه پێكدێت:
ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین ، له‌م دابه‌شكردنه‌دا ناوی ناوچه كوردیه‌كانیان نه‌هێناوه ، به ئاشكرا نه‌یاننوسیوه: شوان ، حه‌سار ، قه‌ره‌ناو و قه‌ره‌هه‌نجیر و...هتد به‌ڵام زۆر به وردی ناوچه‌كانی دیكه‌یان نوسیوه و ناحیه‌و گونده‌كانیشیان دیاری كردووه..
چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له نیوان قه‌ره‌ناو و خه‌بازه وستا؟ چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له نێوان حه‌سارو خوبه‌یبه ؟ بۆچی یایچی و عه‌باسی ده‌نوسرێت به‌ڵام شوان نانوسرێت؟ ئه‌گه‌ر ره‌حیماوه3 به واتای شوانه ! بۆچی حه‌ویجه3 به مانای ریاز نه‌بوو؟
من پێموایه ئه‌مه چاوه‌روانی مه‌ترسی زۆری لێ ده‌كرێت ، هه‌ر كوردێك هه‌ست به‌وه بكات له رابردوودا فێڵی لێ كراوه و بیه‌وێت په‌ندو عیبره‌تی لێ وه‌ربگرێت پێویسته ئه‌و پرسیاره بكات ..ئایا هه‌ندێك له برا عه‌ره‌به‌كانمان یان هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیستای به‌غدا باوه‌ریان به گه‌ڕانه‌وه‌ی شوان و قه‌ره‌هه‌نجیرو كڵاوقوت و قه‌ره‌ناو و حه‌سارو گه‌ڵۆزی نیه؟
چونكه له‌م دابه‌شكردنه‌دا هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له هه‌شتاكاندا به پێی بریاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ردایه‌تی شۆرش ، روخێنرابوون و له نه‌خشه‌ی كارگیری كه‌ركوكدا سڕابونه‌وه ، به هه‌مان شێوه له‌م دابه‌شكردنه‌شدا دانه‌نراون و ناویان نه‌هاتووه ؟! ، وه‌كو ئه‌وه‌ی بروایان به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌رانه‌وه‌ی ناحیه‌و گونده ویرانكراوه‌كانی كورد نه‌بێت!
یان مه‌به‌ستێكی دیكه له پشت ئه‌م رێكه‌وتنه‌وه هه‌یه و نایه‌نه‌وێت له‌م دیكۆمێنته میژووییه‌دا ناوی ناوچه كوردیه‌كان وه‌ك به‌شیك سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك تۆمار بكرێن؟ ئه‌گه‌ر وا بێت به‌ڵگه‌ی نیازیكی شاراوه‌ی مه‌ترسیداره ، چ دووباره چۆڵكردنه‌وه‌یان یان دابڕان و دوورخستنه‌وه‌یان له پارێزگای كه‌ركوك؟! .
هه‌موو ئه‌مانه پرسیار‌و گومانن ، چونكه هه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌زانن شوان یه‌كیكه له كۆنترین ناحیه‌كانی كه‌ركوك ، تا كۆتایی چله‌كانیش له رووی ژماره‌ی دانیشتوان و ئاوه‌دانی و داهات و رۆلی له پارێزگای كه‌ركوكدا شان به شانی (مه‌ڵحه) حه‌ویجه له پیشه‌وه‌ی ناحیه‌كانی قه‌زای ناوه‌ند بوو ،ئێستا حه‌ویجه قه‌زایه و سێ ناحیه‌ی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه‌و سێ كورسی بۆ دانراوه! . به‌ڵام ناوی شوان وه‌كو گوندێكیش تۆمار نه‌كراوه!