شه‌ڕی ئه‌و دۆڵه؛ ده‌هێنینه ئه‌م کۆڵه!
2020-10-26 18:43:51
ماردین ئیبراهیم
پێویسته ڕه‌گه‌زی تورک له ناوچه‌کانی ئه‌نادۆڵ و ڕۆم به‌هێز بکه‌ین و کورد بتوێنینه‌وه.
سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووهه‌م، ١٨٩٣
ئێ ئێ .... پرۆژه‌ی تواندنه‌وه و پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زیی کورده‌کان پڕۆژه‌یه‌کی کۆنتره له پرۆژه‌ی تورکه لاوه‌کان و ئیتیحاد و ته‌ره‌قی، سوڵتان عه‌بدولحه‌مید که له هه‌موو لایه‌که‌وه ته‌نگی پێهه‌ڵچنرابوو؛ هێشتا خه‌می ئه‌وه‌ی بوو چۆن کورده‌کان بتوێنێته‌وه، که‌واته کورده‌کان هه‌رچییه‌ک بکه‌ن و چۆن ڕه‌فتار بکه‌ن، شۆڕش بکه‌ن، ڕاپه‌ڕین بکه‌ن و نه‌یکه‌ن هێشتا بابه‌تی پرۆژه‌یه‌کی ترسناکن. گرفتی کورد بۆ ناسیونالیزمی تازهڕسکاوی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا هه‌ر به ته‌نیا گرفتێکی ستراتیجی و سیاسی نییه، به‌ڵکو گرفتێکی ژیاریی قوڵتره. پرۆژه‌ی فاشیزمی تورکی که به درێژایی سه‌ده‌ی بیست و ئێستاش به فۆرمه ئه‌ردۆغانییه‌که‌ی به‌رده‌وامه به ته‌نیا پرۆژه‌یه‌ک نییه وابه‌سته‌ی ئه‌وه بێت کورده‌کان چی ده‌كه‌ن یان چی ناکه‌ن تاکو دژایه‌تییان بکه‌ن؛ ئه‌و کورده جوتیارانه‌ی له عه‌فرین کێڵگه‌ی زه‌یتوونه‌کانیان و منداڵه‌کانیان و خانوو و ئاژه‌ڵه‌کانییان سوتێنرا هیچ مه‌ترسییه‌کی ستراتیجییان بۆ ئه‌نکه‌ره دروست نه‌کردبوو، به‌ڵام ده‌بووایه بسووتێنرێن، بۆچی؟ چونکه کوردن. جۆن بۆڵتن له کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان ڕقی له کورده‌کان بوو و به باسکردنییان قه‌ڵس ده‌بوو، ڕقهکهشی هیچ په‌یوه‌ندی به کێشه ستراتیجیی و سیاسییه‌کانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی ته‌نیا به کوردبوونیانه‌وه هه‌بوو.
.....
ماکرۆن ده‌ڵێت ئیسلام له قه‌یراندایه، به‌ڕاست ئه‌و قسه‌یه هێنده قورسه؟ ئینجا خۆ له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا موسوڵمانه عه‌قڵ کراوه‌کانی له بابه‌ت موحه‌مه‌د عه‌بده و عه‌لی عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌و قسه‌یه‌یان کردووه، هه‌موو پرۆژه‌ی فیکری بیرمه‌ندێکی گه‌وره‌ی موسوڵمانی وه‌کو موحه‌مه‌د ئه‌رگۆن بۆ شیته‌ڵکاریی قه‌یرانی ئیسلامه، نه‌سر حامید ئه‌بو زه‌ید که دیسان بیرمه‌ندێکی موسوڵمان بوو هه‌موو ژیانی فیکری خۆی بۆ باسکردن له قه‌یرانی ئیسلام ته‌رخان کرد، بێرنارد لویس که کاریگه‌رترین فیگه‌ری ناو خۆرهه‌ڵاتناسی و ئیسلامناسیه و دۆستی موسوڵمانانه کتێبێکی هه‌یه هه‌ر ڕێک به‌ناوی 'قه‌یرانی ئیسلام'. ئه‌وه به جدیتانه پێتان ناخۆشه بڵێن ئیسلام له قه‌یراندایه؟ ئه‌م شارستانێتییه له ئیبن ڕوشد و ئیبن خه‌لدون و کیندی و فارابییه‌وه هاتۆته سه‌ر عه‌لی قه‌ره‌داخی، ئه‌م شارستانێتییه په‌کی که‌وتووه و له هه‌موو جۆره داهێنانێک و به‌شدارییه‌کی فه‌لسه‌فی و زانستی که‌وتووه، له مه‌غریبه‌وه تاکو ئه‌ندۆنیزیا وڵاتێکت نییه شایسته‌ی ژیانێکی پڕکه‌رامه‌تی مرۆڤانه بێت، له‌و هه‌موو شه‌ڕ و ئاشووبه‌ی دنیای ئیسلامی به بیر و خه‌یاڵی یه‌ک تاکه مرۆڤیش‌دا نایات په‌نا بۆ مه‌که ببات و له مه‌دینه ببێته په‌نابه‌ر؛ به‌ڵام هه‌مووان را ده‌که‌ن ڕووه و خۆرئاوا، هێشتا پێت وایه ئیسلام هیچ قه‌یرانێکی نییه؟ پاشان بیرمه‌ندانی دنیا به‌رده‌وام باسی قه‌یرانی عه‌قڵ و شارستانێتی خۆرئاوا ده‌که‌ن، باسی قه‌یرانی شارستانێتی ئه‌مه‌ریکی ده‌که‌ن، باسی قه‌یرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌که‌ن، باسی قه‌یرانی مۆدێرنیتی ده‌که‌ن، باسی قه‌یرانی زانست و کۆمه‌ڵگای ته‌کنۆلۆجی و کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می ته‌قینه‌وه زانستییه‌کان ده‌که‌ن، بێگومان هه‌موو ئه‌و شتانه قه‌یرانی خۆیان هه‌یه، ته‌نیا ئیسلام نییه‌تی؟ خێر؟
.....
یه‌کێک له پایه‌کانی شارستانێتی خۆرئاوا ئازادی و گوزارشتکردنه له بیروبۆچوون و ده‌ربڕین، ئه‌و مافه که مافێکی گڵۆباڵه و تایبه‌ت نییه به کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراو، خۆرئاوا نابێت له‌ژێر هیچ گوشارێکدا پاشه‌کشه‌ی لێبکات. دروستکردنی کاریکاتێر ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه، مه‌سیحییه‌کان و جوله‌که‌کان و هیندۆسه‌کان قبوڵییان کردووه، ده‌بێت موسوڵمانه‌کانیش قبوڵی بکه‌ن، نابێت ئینسانی موسوڵمان داوای پارێزبه‌ندی تایبه‌ت و هیچ جۆره ئاوارتهییهک بکات به‌بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌ستی بریندار ده‌بێت، ڕۆژانه شت ده‌بینین و ده‌خوێنینه‌وه و گوێمان لێده‌بێت و هه‌ستیشمان بریندار ده‌بێت به‌ڵام هه‌ست برینداربوونی ئێمه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌وانی تر ئه‌و مافه له خۆیان زه‌وت بکه‌ن. ئازادی بیروڕا کاتێک مانای هه‌یه که ئێمه گوێمان له بۆچوونێک ببێت و هه‌ستیشمان بریندار ببێت و هێشتا ئه‌و مافه‌ی به‌رانبه‌ر به ڕه‌سمی بناسین، ئینجا ئه‌وه چۆن ئازادی و مافێکه ته‌نیا ئه‌و شتانه بگوترێن و بنووسرێن که ئێمه پێمان خۆشه؟ ئه‌ی بابه‌تی سه‌ربڕینی مامۆستاکه؟ ئایا سێبهرخستنه سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته مرۆییه و سه‌ربڕینی ئینسانێک هیچ جۆره ناڕه‌حه‌تی ئه‌خلاقی بۆ موسوڵمانان دروست ناکات؟ بۆ که‌س باسی ناکات؟ بۆ که‌س مه‌حکومی ناکات؟ قسه‌کانی ماکرۆن زۆر به‌رپرسیارانه بوون، هیچ شتێکی تێدا نه‌بوو ناکۆک بێت به ستاندارد و په‌یماننامه و جاڕنامه گه‌ردوونییه‌کانی مافی مرۆڤ، هیچ سوکایه‌تییه‌کی تێدا نه‌بوو بۆ هیچ که‌سێک، دووای ئه‌وه من تێناگه‌م وشه‌ی سوکایه‌تی که زۆر که‌س به‌کاری ده‌هێنێت مانای چی؟ جیهانی ئیسلامی هه‌تا زووتر دان به هه‌ندێک ڕاستیدا بنێت، بۆ خۆمان و بۆ دنیاش باشتره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که شتێک به‌لای تۆوه موقه‌ده‌سه هیچ کێشه‌یه‌ک نییه، به‌ڵام بزانه به‌لای ملیاره‌ها مرۆڤی تره‌وه موقه‌ده‌س نییه. ئه‌مه چۆن شارستانێتییه‌که هێنده بێمتمانه‌یه به به‌هاکانی خۆی به‌رگه‌ی کاریکاتێرێک ناگرێت و پێی وایه موقه‌ده‌سه‌کانی هاڕه ده‌که‌ن؟
.....
سه‌ره‌ڕای ئه‌و شتانه‌ش، با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌ردۆغان. ئێستا تورکیا و فه‌ره‌نسا له زۆر جێگه‌ی دنیا ڕووبه‌رووی یه‌کتر بوونه‌ته‌وه، له ئاسیای ناوه‌ڕاست و به دیاریکراوی له کێشه‌ی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و کێشه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به سنووره ئاوییه‌کانی یۆنان و قوبروس، له که‌ناراوه‌کانی باکووری ئه‌فه‌ریقا و به‌دیاریکراوی له لیبیا، له عێراقیش به‌ڵێ له عێراق. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی مۆبیلیزه‌کردنی خه‌ڵکه‌وه ڕای گشتی جیهانی ئیسلامی بۆ دژایه‌تیکردنی فه‌ڕه‌نسا ئاراسته بکات، کێشه‌که نه کاریکاتێره و نه ئیسلامۆفۆبیایه و نه به‌رگریکردنه له ئیسلام وه‌ک هه‌ندێک کورد به پێی په‌تی به‌ناو که‌وتوون، ئه‌وه‌ی موسوڵمانانی کوشتووه و ماڵی موسوڵمانانی سوتاندووه و ئاواره‌ی کردوون ماکرۆن نییه، ئه‌ردۆغانه. که‌واته ئه‌و خۆ سهخڵهتکردنهی کورد بۆچی؟ ئێمه له‌ناو هه‌زاران کێشه و ئاریشه‌ی خۆماندا تل ده‌خۆین باشتر نییه بیرێک له حاڵی خۆمان بکه‌ینه‌وه؟ هیچ شوێنێکمان نائێشێت بچین شه‌ڕ بۆ ئه‌ردۆغان بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ک بێت چاو له هه‌ندێک موسوڵمانی ساده‌دڵی کورد بپۆشین که که‌وتوونه‌ته پاقله‌که‌وه، ئایا به چی بیانوویه‌ک چاو له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه بپۆشین که یاداشتی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌نه کونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئینسان نازانێت بۆ ئه‌و عه‌قڵه خاوه‌یان بگریت یان پێبکه‌نێت؟ هه‌ر به‌ڕاستی شه‌ڕی ئه‌و دۆڵه بۆ ده‌هێننه ئه‌م کۆڵه؟
.....
هه‌بوو نه‌بوو سوڵتانێک هه‌بوو، ناوی ئه‌ردۆغان بوو، ڕۆژێک فڕۆکه‌کانی نارده ڕۆبۆسکێ تاکو کۆمه‌ڵێک مرۆڤی کوردی هه‌ژار و به‌له‌نگاز که له‌ناو هه‌لومه‌رجێکی سه‌ختدا خه‌ریکی کاسبی بوون به خۆیان و به ئه‌سپه‌کانیانه‌وه بکوژن، ڕۆژێکی تر کۆپته‌رێکی نارد دوو پیاوی کوردیان له وان سوار کرد و له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمانه‌وه فڕێیان دانه خوواره‌وه. دوو زه‌لام په‌یدا بوون که ناویان عه‌لی قه‌ره‌داخی و سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی بوون، پشتیان کرده هه‌موو به‌هایه‌کی هاوسۆزی مرۆڤانه (با واز له هاوسۆزی کوردانه هه‌ر بهێنین) و ڕوویان له کوژراوه‌کانی ڕۆبۆسکێ وه‌رگێڕا و لایه‌نی فڕۆکه‌وانه‌کانی سوڵتانییان گرت، پشتیان له‌و دوو پیاوه کرد که له کۆپته‌ره‌که‌وه فڕێدرانه خوواره‌وه و ستایشی کۆپتهرهوانهکانی سوڵتانییان کرد. ئه‌ی مێژوو بینووسه، سوڵتان وای کرد و قه‌ره‌داخی و پێنجوێنیش موباره‌که‌یان کرد و هه‌ستییان نه‌ده‌کرد له‌ناو چی قه‌یرانێکی ئه‌خلاقیدان.