شارلی هیبیدۆو هه‌وڵی قێزاندن
2020-10-24 10:58:42
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
گه‌مژه‌ییه تۆ دیموكراسیترین وڵاتی ئه‌وروپای دوای شه‌ڕی جیهانی دوه‌م ناچاری كاردانه‌وه‌ی توند بكه‌یت به‌رانبه‌ر ئاینی ئیسلام ، له كاتێكا فه‌ڕه‌نسا له ههروڵاتێكی تر زیاتر ده‌رگای به‌ڕووی كۆچبه‌ری دنیای ئیسلامدا كردوه‌ته‌وه، كوشتنی مامۆستاكه‌ی مێژوو به‌و جۆره‌و له سه‌ر قسه‌كردن له ئازادی بیر‌و ڕا له لایه‌ن توندڕه‌وه چیچانێكهوه كه نه‌له دین و نه‌له ئاشتی تێگه‌یشتوه ، نه‌ك ده‌سكه‌وت نیه بۆ ئیسلامه‌كانی فه‌ڕه‌نساو ته‌واوی ئه‌وروپا بگره سه‌ره‌تایه‌كی تره بۆ ئه‌وه‌ی لێیه‌وه كار له سه‌ر قێزاندنی ئیسلام بكرێت ، قێزاندن لای خه‌ڵكی فه‌ڕه‌نسا ، كه خه‌ڵكێكی ئارام و له سه‌ر خۆن ، كوشتنی مامۆستاكه ده‌رگا به ڕوی لێپرسینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی زۆردا ده‌كاته‌وه ، ئه‌مه‌ش گرێدراوی هه‌مان روداوی چارلی هیبیدۆی 2015یه .
به هیچ جۆرێك توند و تیژی و كوشت و بڕ خزمه‌تی ئیسلام ناكات نه‌له وڵاته ئیسلامیه‌كان نه‌له ئه‌وروپاو شوێنانی تر ، توند‌و تیژی و توند ڕه‌وی به‌شێكی سه‌رچاوه له خراپی بارودۆخ‌و مه‌ترسی كه‌وتنه‌وه ده‌گرێت، ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه نه‌خزمه‌تی موسوڵمانان ده‌كات ، نه‌له گه‌ڵ قسه‌و په‌یامه‌كه‌ی عه‌لی قه‌ره‌داخیدا دێته‌وه ، ئه‌گه‌ر توند و تیژی نه‌بێت ، ئیسلام وه‌ك ئاین هۆكار گه‌لی زۆر هه‌ن له ئهمهریكاو ئه‌و روپا گه‌شه بكه‌ن ، هه‌ندێ سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا 30 هه‌زارو له به‌ریتانیا 10 هه‌زار كه‌س ده‌بنه ئیسلام ، یان وه‌ك موسوڵمان زیاد ده‌كه‌ن ، چوار روداوی وه‌ك كوشتنی مامۆستاكه‌ی مێژوو به‌سه بۆ پاشه كشهو كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژانه.
فه‌ڕه‌نسا وڵاتی پێكه‌وه ژیانی جیاوازیه‌كانه ئه‌م جۆره مامه‌ڵانه‌ی وه‌ك كوشتنی مامۆستاكه جیاوازیه‌كه له جیاوازی ئه‌رێنیه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ جیاوازی نه‌رێنی ، له پاریس هه‌موو كه‌س ئازاده چۆن ده‌ژێت ، ده‌ستبردن بۆ تێكدانی ئه‌و ئازادیه لێدانه له گیانی دیرۆكی فه‌ڕه‌نساو شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی ، فه‌ڕه‌نسیه‌كان رێگه به‌و ناجۆریه ناده‌ن ، ته‌نانه‌ت له كاتی تیرۆری ساكینه‌و هاوڕێكانیشیدا فه‌ڕه‌نسیه‌كان ئه‌و خه‌می كوشتنی جیاوازی و ئازادیه به ڕوویانه‌وه دیار بوو ، من ماوه‌یه‌ك پاش روداوه‌كه له پاریس بووم ، هێشتا ئه‌و بابه‌ته جێی قسه‌و باس بوو ، ئه‌م روداوه و روداو گه‌لی پێشتری دوای كاریكاتێره‌كانی چارلی هیبیدۆ له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا درزێكی خسته نێو موسوڵمانانه‌وه ، به‌و مانایه‌ی لای گه‌ل و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسیش ئێستا ئیسلامی كوشتن ده‌نگی زاڵترو خۆیشی دیار تره له ئیسلامی ئاشتیخواز .
هه‌رگیز تیرۆر‌و توند ڕه‌وی خزمه‌تی نه‌ك ئیسلام هیچ بیر‌و باوه‌ڕو ئاینێك ناكات ، هه‌رده‌م تیرۆر‌و توند ڕه‌وی و كوشت و بڕیش ئه‌و كاتانه په‌ره ده‌سێنن ، كه ترسی پاشه‌كشه‌و شكست هه‌بێت ، باشه لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایه ئیسلام له پاشه‌كشه‌و شكستایه، ئه‌گه‌ر وایه ئایه ئه‌م پاشه كشهو شكسته په‌یوه‌ندی به دیموكراتی و كرانه‌وه‌و تولهرانسهوه هه‌یه ، یان په‌یوه‌ندی به‌و پارچه پارچه بوونه‌ی ناو دنیای ئیسلامه‌وه ، ئه‌وه لێره‌وه‌یه كه من بڕوام وایه ده‌بێت دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داخی رووی په‌یامه‌كه‌ی له دنیای ئیسلامی هه‌لا هه‌لا كرا‌و بێت نه‌ك ماكرۆن و فه‌ڕه‌نساو ئه‌وانی تر ، دكتۆر باش ده‌زانێ له نێو ئه‌و ته‌م و مژی جیاوازیه‌دا ئیسلامی راستی خه‌ریكه ون ده‌بێت ، ئاخر ئێستا ئیسلامه‌كه 72 تیرهكهیه به زیاده‌وه ، ئیسلامی شمشێر ، ئیسلامی خوێن ، ئیسلامی ریشه‌یی، ئیسلامی سیاسی جۆراو جۆر ، ئیسلامی گیانی ، ئیسلامی ناسنامه و هتد ئه‌مه ساغكردنه‌وه‌ی بۆ دكتۆر نه‌ك بۆ فه‌ڕه‌نسا قورسه .
دین لای باو باپیری ئێمه تا 100 ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دینی ئاشتی و پاراستنی مرۆڤ بووه ، جا ئه‌و مرۆڤه هه‌رچی بێت ، لێ دین له ئێستادا به‌كار براوه بۆ كوشتن و سه‌ربڕین و له ناودان ، روداوه‌كانی كه داعش لهتكریت و حه‌ویجه‌و موسڵ و شوێنه‌كانی دیكه كردی، سه‌رپه‌ڕاندن به ناوی خوداوه ، بێده‌نگی دنیای ئیسلام له كرده‌وه‌كانی داعش و قاعیدو هتد ئیسلامی خسته دۆخێكی ناخۆشه‌وه ، دۆخێك كه ئیتر وێنه هه‌قیقیه‌كه‌ی لای موسوڵمان خۆی وونه چ جای لای هاوڵاتیه‌كی فه‌ڕه‌نسی كه ده‌یه‌وێت به ئارامی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا بژێت .
ئێستا به كوردی و به كورتی تێده‌گه‌ین كه قێزاندنهكه له چۆنێتی به كار هێنانی ئاینهكهدایه نه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌یارانی ئاینه‌كه ئه‌وه بكه‌ن .