گرنگیی ئازادیی
2020-09-29 18:44:38
سابیری سه‌ندیكا: ئەمریکا
زۆربه‌ی خه‌ڵك له جیهاندا خه‌ون به ژیانی ئه‌مریكاوه ده‌بینن، له‌به‌رئه‌وه‌ی نان و ئازادییشی پێكه‌وه بۆ مرۆڤه‌كان دابینكردووه. ئازادیی گوزارشتكردن یان ئازادیی بیروڕاش، یه‌كێكه له مافه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ.
له سه‌رتاسه‌ری عێراق به هه‌رێمی كوردتسانیشهوه به‌شێكی زۆر له به‌رپرسان به‌رده‌وامن له به‌كارهێنانی یاسای ناڕوون كه رێگه به داواكاره گشتییه‌كان ده‌دات رێكاری یاسایی له دژی ئه‌و بۆچوون و ده‌ربڕینانه بگرنه‌به‌ر كه به‌دڵیان نییه، به‌شێك له‌و به‌رپرسانه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی عیراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م یاسایانه به‌كارده‌هێنن بۆ تۆقاندنی خه‌ڵك و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان و ده‌نگه ناڕازییه‌كانی تر،
ئەگەر لە ڕابردوودا دەسەڵاتی دیکتاتۆررەکان دوژمنی کتێب بووبن، ئەوا ئێستا فۆڕمی ئەم دوژمانییەتییە گۆڕاوە و زۆرجار گرووپە توندڕەوەکان لە دوژمنە هەرە سەرسەختەکانی کتێب و بیرکردنەوەن. داعش لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەعێراق دا بە هەزاران کتێبی لەو ناچانەدا لەناوبرد، کە کەوتە ژێر دەسەڵاتییەوە و بە دەیان ئاسەواری دێرینەشی وێران کرد. بۆیە دوژمنەکانی کتێب، کە دەکرێت بە دوژمنانی بیرکردنەوەش ناویان بەرین بە درێژایی سەدەکان.
چه‌مكی ئازادیی، ئازادبوون و ئاره‌زوومه‌ندیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ڵبژاردنی هه‌ر بیروباوه‌ڕ و بژارده و رێگه‌چاره‌یه‌ك، كه له‌ناو كۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕێكی زۆر و بژارده‌دا هه‌ڵیده‌بژێرێت.
لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسیشدا لە هەرێمی کوردستان بە دەیان نووسەر لە ترسی سانسۆری بەعس و هاوکات ترسی ڕاوەدوونان و شوێنبزرکردن بەناوی خوازراوەوە کتێب و نووسینەکانیان بڵاودەکردەوە.
سه‌روه‌ریی یاساش مانای وایه كه حكومه‌ت ناتوانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پیاده بكات ته‌نها به گوێره‌ی یاسای نووسراو نه‌بێت كه به تێپه‌ڕبوونی به‌ڕێوشوێنه توندوتۆڵهكاندا داڕێژرابن. ئامانجیش له‌مه گه‌یشتنه به پره‌نسیپی پارێزگاریكردن له دژی بڕیاره زۆردارهكییهكان له حاڵه‌ته تاكه كه‌سییه‌كاندا.
ئەوکات دژایەتی کتێب و خوێندنەوە لەلایەن دەسەڵاتێکەوە بوو دەترسا لە پێگەی خۆی و وەکو چالاکییەک دژی خۆی خوێندنەوەی دەبینی. لە بیرمە لە کۆتایی هەشتاکاندا دراوسێیەکمان هەبوو دەیان کتێبی لە ترسی پشکنینی بەعس لە توونی گەرماوەکەیاندا شاردەوە. لەوکاتەوە بۆ ئێستا دوژمنانی کتێب رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندان، بەڵام سیما و خەسڵەت و کارییان دەگۆڕێت.
ئازادیی بۆ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه، تا ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ست به بوونی ئازادی نه‌كه‌ین، هه‌تا نه‌زانین كه ئازادی چ گه‌نجینه‌یه‌كی جوان و به‌نرخه، هه‌تا نه‌زانین كه ئازادی چ نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه، ره‌نگه وه‌ك پێویسته خه‌باتی بۆ نه‌كه‌ین.
چونکە کتێب یەکێکە لە سەرچاوەکانی جیاوازبیرکردنەوە و جیاوازڕوانین، ئەو دەسەڵاتانە بۆیە دژی وتار و نوسین و ڕۆژنامە و کتێبن بۆ ئەوەی درێژە بە مانەوەی خۆیان بدەن و کەس لە دەرەوەی ئەوان بیر نەکاتەوە.
ئێستا بۆ ئەوەی بە وشیارییەوە بژین دەبێت دژی دوژمنانی کتێب بوەستینەوە و ئایدیا ژەهراوییەکانیان ڕەتبکەینەوە، چونکە ئەوان جگە لە دوژمنانی بیرکردنەوە هیچی دیکە نین و دەیانەوێت کەس بیر نەکاتەوە.
مافی یه‌كسانبوون له‌به‌رامبه‌ر یاسادا، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی دادپه‌روه‌ر شتێكی بنچینه‌یی و سه‌ره‌كییه. جا ده‌وڵه‌مه‌ند بیت یان هه‌ژار، نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه بیت یان كه‌مینه‌یه‌كی ئایینی بیت. له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا به درێژایی مێژوو ئه‌وانه‌ی كه سیسته‌می دادپه‌روه‌ری تاوانكاریی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ده‌سه‌ڵاتیان به بوونی ئه‌گه‌ری خراپ به‌كارهێنان و سه‌ركوتكاریی به‌ده‌سته‌وه گرتووه. به‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه، هاووڵاتیان و نوسەران و ڕۆژنامەنووسان دەستگیركراون و موڵكیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ئه‌شكه‌نجه‌دراون و تیرۆر کراون و دوورخراونه‌ته‌وه و له‌سێداره‌دراون، ئه‌مه‌ش به‌بێ بوونی پاساوی یاسایی و زۆر جار به‌بێ ده‌ستنیشانكردن و ساغبوونه‌وه‌ی هیچ جۆره تۆمه‌تێكی ره‌سمی.
هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكرات ناتوانێت له‌و جۆره خراپ به‌كارهێنان و پێشێلكارییانه ببورێت، ئه‌وانه‌ی
سەپاندنەوەی سیستەمی سانسۆر بەسەر کتێب و ڕۆژنامەنووسان نوسەران و چاپەمەنیدا. تاوانیکی گەورەی نیودەوڵەتیشەکە لە ھیچ کۆمەڵگایەکی دیموکرسیدا بوونی نیە؟