Draw Media

خەونەکانی کورد 

خەونەکانی کورد 

2020-09-02 05:48:34


سابیری سەندیکا: ئه‌مریكا  

مێژوی کوردستان  کۆنە بۆ پێنج هەزار سال بەر لە زاینی دەگەرێتەوە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە کورد ئەم خاکەی لە کەس داگیر نەکردوەو خۆی ئاوەدانی کردوەو بە حوکمی مێژوو خاوەندارێتی ئەم ناوەی بۆ ماوەتەوە لەم پێناوەشدا بە درێژایی مێژوو روبارێک خوێنی بەخشیوە، بەدرێژایی سەدەی بیستەم، خەباتی کوردەکان کە لەلایەن دەوڵەتە دژبەرەکان پشتیوانی دەکرا، لەهەموو ئەو وڵاتانەی کوردەکان تێیدا دەژیان بەردەوام بوو. 

تورکیا ڕاپەڕینی کوردەکانی لە ساڵەکانی ١٩٢٥، ١٩٣٠ و ١٩٣٧ دا سەرکوت کرد، لە ئێران لە ١٩٤٦ دا، کوردەکان  یەکەم حکوومەتی کوردیان دامەزراند. کۆماری سەربەخۆی مەهاباد بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوامبوو، بەڵام دوای ئەوەی تێداچوو.

کوردەکانی عێراقیش بە هەمان شێوە لە سەرهەڵداندا بوون دژی حکوومەتی ناوەندی. بە پشتیوانی شای ئێران، دوو شەڕیان دژی بەغدا بەڕێوە برد لە شەستەکان و هەفتاکاندا، بەڵام لە ١٩٧٥ دا شۆڕش تێک شکا، دوای ئەوەی کە شای ئێران لەگەڵ پیاوە بەهێزەکەی عێراق، سەددام حسێن پێکهات و کوردەکانی بەتەنیا هێشتەوە. 
 لە نێوان یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا شەڕێکی چەکداریی ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردان . 
لە ١٩٧٥ دا شۆڕش تێک شکا، شای ئێران لەگەڵ سەددام حسێن پێکهات و کوردەکانی بەتەنیا هێشتەوە‪, ‬لەدوای ئەوەی ئێران و عێراق پەیماننامەنی جەزائیر مۆردەکەن لەساڵی ١٩٧٥دا، مەلا مستەفای بارزانی، ئاشبەتاڵ ڕادەگەیەنێت و کۆتایی بە شۆڕشەکەی دەهێنێت، دوای ساڵێک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دادەمەزرێت و دەست بە تێکۆشانی سەربازی و سیاسی دەکەن لە چیا و گوندەکانی کوردستان، لەدوای دامەزراندنی یەکێتی، ئیدریس بارزانی کوڕی مەلا مستەفای بارزانی، دەست بە ڕێکخستنەوە و کۆکردنەوەی پێشمەرگەکانی پارتی دەکاتەو و سەرکردایەتییەک بۆ پارتی بەناوی سەرکردایەتی کاتی( قیادە مۆقت) دادەمەزرێنێت، لەدوای ئەوەی کە هێز پەیدا دەکەن ناکۆکییان لەگەڵ یەکێتی زیاد دەکات‪.‬ 

ئێران لە ١٩٣٠ دا، زاراوە کوردییەکانی قەدەغە کرد. لە سوریا، حکوومەتی ناوەندی نەک هەر خوێندن و فێرکردنی زمانی کوردی قەدەغەکرد، بەڵکوو مافی خاوەن مڵکبوونی لە کوردەکان قەدەغەکرد. هەروەها لە سەرەتای شەستەکاندا، سوریا مافی هاووڵاتبوونی لە دەیان هەزار کوردی ئەو وڵاتە زەوت کردن و له‌ ناسنامه‌ی نیشتمانی دایماڵین. لەهەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کوردەکان لەباری ئابووریدا پشتگوێ خران و په‌راوێزنشین كراوه‌. 
لە هاوینی ساڵی ١٩٧٨ یەکێتی دەیویست هێزەکانی بباتە ناوچەی برادۆست، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە هێرشێکی ڕژێمی بەعس بکات‪,‬ بەڵام بە پیلانی سەرکردایەتی کاتی پارتی و بە هاوکاری میتی تورک و دەزگای سیخوڕی عێراق، هێزەکانی یەکێتی کە ژمارەیان زیاتر لە ٧٠٠ پێشمەرگە دەبێت، ئاڕاستە دەکرێت بۆ باکوریی کوردستان، بە هاندانی میتی تورک، لەلایەن هێزەی عەشایەرە کوردییەکانی باکوری کوردستانەوە لێیان دەدرێت و هێزەکانی یەکێتی پەرتەوازە دەبن، پاشان لەلایەن هێزی سەرکردایەتی کاتی پارتییەوە پەلامار دەدرێن و هەموو هێزەکەی یەکێتی دەکوژن. 

لەدوای شەڕی (هەکاریی)  چەندین شەڕی بچوک لەنێوان ( یەکێتی و پارتی و سۆسیالست و پاسۆک و شیوعی) ڕویداوە، چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی یەکتر و ئەندامانی یەکتریان کوشتووە. 
حکوومەتەکانی ئێران، عێراق، تورکیا و سوریا کوردەکان بە کەمینە چاولێدەکەن، لە ساڵانی ١٩٨٢ و بۆ ١٩٨٤، چەندین شەڕ لەنێوان بەرەی جوقد و جود ڕوودەدەن، کە بەناوبانگترینیان شەڕی پشتئاشانە، ١٩٨٣، بەرەی جود، پەلاماری مەڵبەندی یەکێتی دەدەن لە بالیسان و دەستی بەسەردا دەگرن، بۆیە یەکێتیش لە بەرەبەیانی ١ – ٥ – ١٩٨٣ لە گوندی پشتئاشانی قەندیل هێرش دەکاتە سەر بەرەی جود و ٦٨ پێشمەرگە لە حزبی شیوعی ‌و ١٢ پێشمەرگەی حسك دەكوژرێن. 

لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١، بەرەی کوردستانی کە لەهەموو لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دروست بوو، ناوچە ئازادکراوەکانیان بەڕێوە دەبرد، لەساڵی ١٩٩٢ هەڵبژاردن ئەنجامدرا و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دروستکرا و حکومەت دامەزرا، بەڵا هێشتا زامی شەڕی ناوخۆ ساڕێژ نەکرابوو، بۆیە تا ساڵی ١٩٩٤ چەندین وردە شەڕ لەنێوان لایەنە گەورەو بچوکەکاندا ڕوویدا، بەڵام شەڕی گەورەی ناوخۆ لەنێوان یەکێتی و پارتیدا ڕوویدا لە ساڵی ١٩٩٤ دا و تا ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام بوو، هەتا ئێستاش کە ٢٦ ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆدا تێپەڕییوە هێشتا کارییگەرییەکانی ماوە، لە شەڕی ناوخۆدا زیاتر لە ١٠ هەزار ئەندامی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان کوژراون، هەروەها زیاتر لە ٣٠ هەزار هاوڵاتی کۆچبەر بوون. زیان و تیاچوونەکانی شەڕی ناخۆی لە ئازاری ١٩٩٤دا شەڕ دەستی پێکرد لەنێوان ھەردوو حزبدا. لە ساڵی ۱۹۹٤ بۆ لە ساڵی ۱۹۹۷ پێکدادانەکان ٥٠٠٠ کوژراوی لێکەوتەوە، لە ھەردوولا،  ١٠٠٠٠ خێزان ئاوارە بوون.
ھەرچەندە لەئاداری ١٩٩٦ دا  پەرلەمانی کوردستان بڕیاری کۆبوونەوەیدا، ئەو ئاگر بەستە شکا کە لەنێوان (پ.د. ک) و (ی.ن. ک) بەسترابوو تا ھاوینی ١٩٩٦، لەم ماوەیەدا ڕێکەوتن کرا لەنێوان حکومەتی عێراقی و (پ.د. ک) بۆ گواستنەوە و ناردنی نەوتی نایاسای بەڕێگەی قاچاغ لەڕێی فشخابورەوە. بارزانی و ھاوکارەکانی ئەم ھەلەیان قۆستەوە بۆ باج خستنە سەر ئەم بازرگانییە، وە ئەم کارەش بووەھۆی ئەوەی چەندەھا میلیۆن دۆلار قازانج بکەن لە ھەفتەیەکدا. ھەرچەندە ئەم دوو حیزبە ڕێکەوتن لەسەر سودی بەڕێبردنی نەوتی قاچاغ لەنێوان عێراق و تورکیا تا بەیەکسانی دابەشی بکەن، (پ.د. ک) ھەوڵی گەورە و زیاتری دەدا بۆ جڵەو کردنی جوڵانەوەی کاڵای ناو کوردستان.
تاڵەبانی ھاوپەیمانییەکی دامەزراند لەگەڵ ئێران، ڕێگەدان بە ئێران تا ھێرشێکی سەربازی بکاتە سەر حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  لە ٢٨ تەموزدا. ڕوبەڕوی شەڕ بووەوە لەگەڵ ئێران و (ی.ن. ک). مەسعود بارزانی داوای یارمەتی لە ڕژیمی عێراق سەدام حوسێن کرد، ئەم بینینە بۆ سەددام بووە دەرفەتێک بۆ گرتنەوەی باکوری عێراق. لە ٣١ ئاب دا ٣٠٠٠٠ سەربازی عێراقی بە سەرپەرشتی فرقەی زرێپۆش کە بەشێک بوون لە گاردی کۆماری بەھاوشانی پێشمەرگەکانی (پ.د. ک) ھێرشیان کردە سەر شاری هەولێر کە لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان  بوو. بەرگری کرا لە لایەن ٣٠٠٠ پێشمەرگەی (ی.ن. ک) بەسەرکردایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ. ھەولێر گیرا، وە ٧٠٠ چەکداری (ی.ن. ک) و المۆتمر الوگنی العراقی گیران لە لایەن سوپای عێراقی لە دەرەوەی ھەولێر. ئەم ھێرشە  جیهانی ترساند کەوا سەدام بیەوێت جینۆساید دەست پێبکات وەک ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩١.  ئەم جووڵەیەی سەدام پێشێلکارییەکی ڕوون بوو بەرامبەر بڕیارنامەی ٦۸۸ی
  ئەنجومەنی ئاسایش، پاش گرتنەدەستی شاری هەولێر لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان ھێزەکانی عێراق کشانەوە لەناوچەکوردییەکان.  پاش چەند پێکاھەڵپژانی دیکە لەنێوان (پ. دک) و (ی.ن. ک)، (پ. دک) بەیارمەتی حکومەتی عێراقی توانی شاری سلێمانی بگرێت لە ٩ ئەیلولدا. ھێزەکانی ئەمریکا ٧٠٠ ئەندامی المۆتمر الوگنی العراقی و ٦٠٠٠ کوردی بردە دەرەوەی باکوری عێراق. لە ١٣ تشرینی یەکەم، سلێمانی گیرایەوە لەلایەن (ی.ن. ک)، گوایە بەیارمەتی ھێزی ئێرانی. شەڕ کردن بەردەوام بوو بەدرێژایی زستان لەنێوان (پ.د. ک) و (ی.ن. ک). تورکیا کاتێک سەیری شەڕی ناوخۆی کرد ئەمەی بەدەرفت زانی و ھاوپەیمانی لەگەڵ (پ.د. ک) کرد ئۆپراسۆنی چەکوشی و کرد لە ٢٥ ئەیلولی ١٩٩٧ تورکیا دووبارە چووەوە ناوخاکی ھەرێمی کوردستان پەلاماری (ی.ن. ک) و (پ.ک. ک) دا بەهۆی شەڕی ناوخۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستانەوە، چەندین سەرکردە و پێشمەرگەی ئازا شەهیدبوون، لە هەموو لایەنەکان، کە لەئەنجامدا زیانی گەورەی لە بزوتنەوەی ڕزگاریی خوازی گەلی کورد داوە. بەهۆی شەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتی و پارتییەوە، دەرفەت بۆ دەوڵەتانی ئێران و تورکیا درووست بووە، کە لەشکرکێشی بکەن بۆناو خاکی باشوری کوردستان و هێرش بکەنە سەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیان، 


لە ٢٠١٢ دا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا پەیمانێکیان ئیمزاکرد بۆ سازکردنی بۆری نەوت لە کوردستانی عێراقەوە بۆ دەریای مەدیتەرانە. لە ٢٠١٨ ڕۆژانە، ٤٠٠،٠٠٠ بەرمیل نەوتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگەیشتە بەندەری جیحان لە تورکیا. ئانکارا هێڵێکی ئابووری سەرەکی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکرد و هەر ئەوەش هەلی بۆ حکوومەتی هەرێم ڕەخساندبوو، لە عێراقدا بەردەوام بێت، دیارە بەرژەوەندی ئەردۆغانیش دابین دەبوو. کوردەکانی تورکیا کە پێوەندیان لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبوو، لە هەڵبژاردەکانی تورکیا دەنگیان بە پارتەکەی ئەردۆغان دا. 

لە عێراق، ئەو سیستەمەی کە ناوچە کوردیەکان بەڕیوە دەبات، حکوومەتی هەرێکی کوردستان یان لە ترۆپکی دەسەڵاتدا خۆی بۆ ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی لە مانگی نۆی ٢٠١٧ دا ئامادە دەکرد. لە کۆتایی ٢٠١٨ دا، زۆربەی خەونەکانی کوردەکان، شیواو و لەدەستچوو دەهاتە پێش چاو. دوای ئەوەی زۆرینەی بەرچاوی کوردەکانی عێراق لە ڕێفڕاندۆمەکەی حکوومەتی هەرێم، دەنگیان بە سەربەخۆیی دا، حکوومەتی ناوەندی عێراق بە پاڵپشتی ئێران و تورکیا، هێرشی کردە سەر کوردستانی عێراق و سەدا چلی ناوچەکانی ژێر دەستهەڵاتی حکوومەتی هەرێمی داگیرکرد. لە شەو و ڕۆژێکدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نزیک بە نیوەی خاکەکەی لەدەستدا و بەشێکی زۆری کارتێکەرییە نێونەتەوەییەکانیشی لەدەستچوو..

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand