ده‌نگه ناڕازیه‌كان یه‌كگرن
2018-05-09 07:49:34
رێبین هەردی
رێگه‌كانی گۆرانكاری له كوردستاندا هه‌میشه به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه..ئه‌و بۆچونه راست نیه ئه‌م هێزانه به‌هێز هاتوون و به هێز ئه‌گۆڕێن..راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بووه هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌لاتدار هه‌میشه هه‌لبژاردنه‌كان ئه‌به‌نه‌وه و به‌مه‌ش ڕه‌وایه‌تی به‌هه‌موو ئه‌و حوكمرانیه گه‌نده‌ڵ و خراپه ئه‌ده‌ن كه نزیك سێ ده‌یه‌یه هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانه‌وه به‌ره‌وه قه‌یرانێكی تر ئه‌بات. یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م دۆخه‌ش ئه‌وه‌یه لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات به بڕواوه بێت یان به ته‌ماعی پاره‌و چاو ترساندنه‌وه بێت. له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا به رێكخراوی به‌شداری ئه‌كه‌ن و ده‌نگ به‌و ده‌سه‌لاته ئه‌ده‌نه‌وه كه بوارێكی ژیان نه‌ماوه گه‌واهی له‌سه‌ر شكست و دۆرانیان نه‌دات. به‌شێكی زۆری ئه‌م دۆخه‌ش نائومێدی ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه دروستی كردووه كه به‌شداری له هه‌لبژاردندا ناكه‌ن و لێئه‌گه‌ڕێن لایه‌نگرانی ده‌سه‌لات به مه‌یلی خۆیان سنوقه‌كان پڕ بكه‌ن له ده‌نگی خۆیان..راست نیه بگوترێت هه‌میشه ته‌زویر ئه‌كه‌ن و هه‌میشه‌ش براوه ئه‌بن..گه‌ر وابوایه بزوتنه‌وه‌ی گۆران له هه‌لبژاردنی ٢٠٠٩دا ٢٥ كورسی و له‌هه‌ڵبژاردنی دوای ئه‌وه‌دا ٢٤ كورسی نه ئه‌هێنا.
كاتی ئه‌وه هاتوه وه‌ك چۆن لایه‌نگرانی ده‌سه‌لات له هه‌ڵبژاردندا به توندی یه‌ك یه‌ك ئه‌گرنو ته‌نانه‌ت ناشرینترین شته‌كانیش بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆیان ئه‌گرنه به‌ر، ده‌نگه ناڕازیه‌كانش كه دڵنیام زۆر له لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات زیاترن یه‌ك بگرن و به حه‌ماسه‌ته‌وه به‌روه سنوقی ده‌نگدان بڕۆن. تا ناڕازی زیاتر به‌ره‌و ده‌نگدان بڕوات، ڕه‌وایه‌تی ده‌سه‌ڵات كه‌م ئه‌بێته‌وه، ئه‌مه گه‌ر به‌ته‌واوی لێی نه‌سێنرێت
هه‌موو شته‌كانش ئه‌ڵێن ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی ئه‌مجاره بۆ رێگری له ته‌زویر گیراوه‌ته به‌ر، سنوری ته‌زویر گه‌ر بشهێڵێت، ئه‌وا به دلنیاییه‌وه یه‌كجار كه‌می ئه‌كاته‌وه.. جارێك ئه‌براهام لینكڵۆن گوتبووی وه‌رقه‌كانی ده‌نگدان جێگه‌ی گوله‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌گرنه‌وه..با له‌رێگه‌ی ئه‌و وه‌رقانه‌وه له‌بری گوله ده‌نگ دژی ئه‌م ده‌سه‌لاته نا ئینسانی و نا دیموكرات و چه‌قۆكێشه بده‌ین.
ده‌نگه نارازیه‌كان یه‌كبگرن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیانووه ببڕین كه به ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان هاتوون.