چی بكه‌ین ؟
2020-08-07 16:05:32
خه‌ڵات عومه‌ر
چی بكه‌ین كه ئێمه تاك وتهنهاین ،ئه‌فسانه‌و وحیكایهت وئایۆلۆژیانیه خۆمانی پێ ته‌فره بده‌ین ؟
چی بكه‌ین كه فریادڕه‌س نیه‌و پاڵه‌وان نیه ده‌ست بداته باڵمان وپه‌یامبه‌ر نیه‌و ،كتێبی ئاینی نیه به‌هانامانه‌وه بێت ؟
چی بكه‌ین كه ده‌ركه‌وت ئێمه وه‌ك مرۆڤ لاواز‌و ده ستهپاچهین . تاك وتهنهاین وهیچ موقه‌ده‌سێك نیه له‌نه‌هامه‌تی ڕزگارمان بكات ؟!
به‌درێژایی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ،ئاین ، پاشان ئایدۆلۆجیا ودواتریش لیبرالیزم وفاشیهتی ئه‌قڵانیزم. ئێمه‌ی خستبووه سه‌رئه‌و خه‌یاڵه‌ی كه هێزێكی شاردراوه هه‌یه له لێقه‌ومان دا فریامان ده‌كه‌وێت .
له نوێگهریشدا سیستمێكی ئابوری وه‌ها ڕێكخرابوو كه تۆله پیریتا ده‌سته پاچهنابیت . ئه‌گه‌ر تاك وته‌نها بوویت وخێزانت نه‌بوو ، مناڵ پشتیان تێكردیت ، پاشه‌كه‌وته‌كه‌ت ده‌بێته پشت وپه‌نات وپێویستت به‌كه‌س نابێت !
ده‌رده كۆرۆنا به‌تایبه‌ت ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ی ههڵوهوشاندهوه و))میتافیزیكا)) بووبهپهند !
سه‌لماندی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه كه پێت وایه ئایندهی زامن كردووی ،درۆزنترینهو فرۆشتویتی !
جاران تۆدهچویته لای حه‌كیمێك یان پیاوچاكێك .جاران بهپزیشكیان ده‌وت حه‌كیم ،له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌كیم چاره سه‌ری ده‌رونی بیماروئهقڵی لاوازوی ده‌كرد ،چونكه حیكمه‌ت بریتی بوو له زانست وماریفهت وئاكاروت تێگه‌یشتنی ڕه‌وشتی مرۆیی به‌رزو بڵند.
له شارستانی تردا ،له قۆناغی مێژوویی پێشووتردا وابوو . ئه‌و بێ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یزانی بۆئه‌وه‌ی دهردوویهكت له‌كۆڵ بكاته‌وه ده‌ی كرد . هێندێك جار به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كاری پێكردووه وكه‌ڵه كه بوونی ئه‌زموون وماریفه‌تی چه‌ند ساڵه بووه به هاناته‌وه ده‌هات و ، هێندێك جاریش نه‌ی دهپێكاو فه‌وتت دهكردو، ده‌بوویته قوربانی نه‌زانینی مرۆڤایه‌تی !
ئێستا چۆنه ؟
بهدهردوو ونهخۆشیهوه ده‌چیته لای پزیشك . بابای پزیشك برغویه‌كی بچوكه لهماشێنێكی گه‌وره‌دا. من گومانم له ئاكاری ئه‌و نیه وخانه گومان نیم به‌ڵام ، كرێی ئۆفیسه‌كه‌ی ،.به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی . خه‌رجی ڕۆژانه‌ی ماڵ ومنداڵ وفشاری كۆمپانیای داووده‌رمان وتاقیگهو خه‌سته‌خانه بازرگانیه‌كان ، ئاكار كلك و گوێ ده‌كه‌ن ، تۆرێكی ترسناكی په‌یوه‌ندی بازاڕمرۆڤی والێكردوه ، وازلهحیكمهت بێنێت وببَت به شتێكی تر!
جاران وپێشتر حه‌كیم به‌شێك نه‌بوو له‌سیستمی بازاڕ، ئه‌گه‌رچی له پزیشكێكی زانا كه‌متریش بزانێت ، به‌ڵام پزیشك به‌شێكه له‌سیستمی بازاڕا ،ئه‌گه‌ر سه‌د هێنده‌ی حه‌كیمیش بزانێت !
كهلهچهتوونی هه‌رزه‌كاریم دا ساڵی دووسێ جار ده‌ست وقاچم له جێ ده‌چوو. دایكم ده‌یبردم بۆلای مامه ((خه‌لیفه)) ی حه‌كیم وده‌ستی ده‌گرتمه‌وه.،به په‌ڕۆی خام وزهردێنهی هێلكه ده‌ستی ده‌پێچا م و چاك ده‌بوومه‌وه . ئه‌گه‌ر سه‌قه‌تیشی بكردمایه ،ده‌بوو ئێستا كه ئاگام له‌دنیایه ،له ((خه‌لیفه)) ببورم ،چونكه ئه‌و هه‌رئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانی وبێ به‌رامبه‌رئه‌م كاره‌ی ده‌كرد .
بۆخوای ده‌كرد، بۆشهیتانی ده‌كرد گرنگ نیه . گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌رچی ده‌زانی بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌شی ده‌كرد .
ئێستا كه به‌و په‌ڕی هۆشیاریه‌وه ده‌چمه لای پزیشك خانه گومان نیم له ئاكاری ، به ڵام گومانم له‌كۆی سیستمه‌كه هه‌یه كه ئه‌وی گیرۆده‌كردووه !
مرۆڤ ناتوانێت هه‌موو جارببێته قاره‌مان .بائه‌م باره گرانه نه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی مرۆڤێك كه‌خۆی گیرۆده‌ی هه‌زار ده‌ردوو دووه !
هه‌موو ڕاستیه‌كی گه‌وره له‌ته‌نگانه‌و لێقه‌وماندا ده‌رده‌كه‌وێت .دنیا سه‌راپای دووچاری ته‌نگانه‌و لێقه‌ومان بووه. ڤایرۆسێكی بچوكی وه‌ك كۆرۆنا ، په‌رده‌ی له ڕوی شتی گه‌وره هه‌ڵماڵی !
بیهێنه به‌رچاوت تۆهاوڵاتیهكی كوردنیت كه هێشتا په‌تی میهره‌بانی له‌نێوان تۆ‌و خزم ونزیكهكانتا نه‌پچڕاوه . تۆ له ((واشنتن دی‌سی)) ده‌ژیت وهاووڵاتیهكی ئهمریكاییت . به‌درێژایی ته‌مه‌نت فهرمانهبهرێكی چست وچالاك بوویت وهه‌موو ئهركهكهكانت جێ به‌جێ كردووه .
قه‌رزاری بانك نیت وڕێنمایه ئابوریهكانت نه‌به‌زاندووه. پیرو ئوفتاده بوویت و دنیاش تووشی ده‌ردی كۆرۆنا بووه .
له له‌نده‌نیت وئینگلیزی چاوسهوزو قژزهردبوویت و ئێستا ته‌واو پیربوویت وگرێی هه‌شتایه‌می ته‌مه‌ن به‌سه‌رده‌به‌یت ، به‌ڵام پێویستت به‌وه‌یه بۆئه‌وه‌ی بچیته سهرئاودهسێك ،كه‌سێك رۆِژانه ده‌ستت بگرێت و پشتیوانت بكات و ئه‌ژنۆی لهرزۆكت ڕابگرێت .
له‌درزی ده‌رگاوه چاوه‌ڕوانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕۆژانه بێت و هاوكاریت بكات . ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌مووڕۆژێك دێت ، ئهمڕۆنایهت .
رۆژی دواتر نایه‌ت، رۆژی سێه‌م وچواره‌م وپێنجه‌م نایه‌ت و،نایه‌ت وتۆش له‌ناو پیسایی خۆتا گه‌وزاوی. له‌ڕاستی دا تۆ دووچاری كۆرۆنا نه‌بوویت ، سیستمه‌كه دووچاری بووه ، تۆی هاووڵاتی بێ غه‌لوغه‌ش كۆرۆنا وڤایرۆس نات كوژێت ، سیستم ده‌تكوژێت !
له‌ناودڵی ئۆروپا وئه‌مریكای لیبرالدا مرۆڤ بوون به‌ژماره . ژماره‌ی پڕوپوچ وبێ نرخ . سه‌یری تیڤی وته لهفۆنه زیره‌كه‌كه‌ت ده‌كه‌یت ،كه گه‌وج وگێل وته‌مبه‌ڵی كردویت، چیت پێ ده‌ڵێت ؟
ئهمڕۆسهدان ههزارمردن ، بۆچی مردن ؟
ئه‌وه‌ی به دێڕێك لهژورهكانی هه‌واڵسازی دا ده‌ی هۆننهوه وسه‌باره‌ت مه‌رگی ده‌یان وسه‌دان هه‌زاره ،گشتگیریهكی گه‌وره‌یه وردی بكه‌یته‌وه هه‌ریه‌كه‌ی ئازاروژانی به‌قه‌د كێوێكه .
باوكێك ده‌مرێت و چه‌ند منداڵێك نا‌ئومێد ده‌بن .
دایكێك سه‌رده‌نێته‌وه ومنداڵ بێ دایك ده‌بن .
جوان ده‌مرێت ،عیشق ده‌فه‌وتێت و، پیردهمرێت وچرای حیكمه‌ت ده‌كوژێته‌وه !
مرۆڤ ده‌مرێت ، ومهرگیش حیكمه‌تی خۆی هه‌یه ، به‌ڵام كاتێك كه مرۆڤ وه‌كو میرولهو قالۆنچه دهپلیشێتهوهو مه‌رگی هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت ، ده‌بێت گفتوگۆ فه‌لسه‌فیه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه بۆزۆرسهرهتا و ، پرسیاره‌كانی خۆی به‌جۆرێكی تربهۆنێتهوه كه بۆچی مه‌رگی مێروله‌و قالۆنچه هیچ نرخ و به‌هایان نیه ؟!
مه‌ڕ سه‌رده‌بڕن. مریشك ده‌خۆن .ماسی ده‌برژێنن و، ته‌یروتواڵ ده‌كه‌نه قهفهزهوهو ورگی پێ زل ده‌كه‌ن ، نازانیت كی كێ ده‌خوات ؟!
ناشزانیت ئه‌گه‌ر كێ كێ نه‌خوات ،چی ڕوده‌دات ؟
بۆنمونه به‌راز دهترهكێن . مرۆڤ به‌راز نه‌خوات، ڕه‌نگه به‌راز مرۆڤ بخوات !
كۆتر بهوجوانیهی خۆیه‌وه لێ بگه‌ڕێیت به هه‌وای خۆیان زاوزێ بكه‌ن و مرۆڤ نه‌یان خوات ، دانه‌وێڵه له‌سه‌رگۆی زه‌وی ناهێڵن ومرۆڤ ته‌فروتونا ده‌كه‌ن !
له‌ڕاستی دا سروشت پێویستی به‌ده ستكاریكردن نیه ، ئێمه پێویستمان به ده‌ستكاریكردن وبه‌خۆداچوونه‌وه هه‌یه!
پێمان وابوو هه‌مووشت ده‌زانین وگهیشتووین به هه‌مووشت . ده‌ركه‌وت نه‌هیچ ده‌زانین ونه ده‌ستیشمان پێكردووه !
ئه‌فسانه‌كان ،بیروباوه‌ڕه‌كان ،ئاین وته‌نانه‌ت زانسته ئایدۆلۆجیه‌كان ،ئێمه‌یان كردووه به‌دوژمنی یه‌كتر . زانست وكاره‌سات و هه‌ڵه‌كانمان ، له‌نێویشیاندا ده‌رده كۆرۆنا به‌ڵگه‌ی به‌رزی ئاشتبوونه‌وه‌ی ئێمه خۆمانین له‌گه‌ڵ یه‌كتردا !
چی بكه‌ین ؟
ڕێگایه‌كی سه‌خت ودژواره !
ته‌له‌فۆنه زیركهكان فیرَی ته‌مبه‌ڵی مان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن :
هه‌مووشت ئاسان وباشه وههموودۆست ویارین .
ئه‌وان درۆده‌كه‌ن ئێمه دۆست ویارنین به‌وشێوازه گریمانهییهی ، ئه‌وان ده‌یخوازن . ئێمه دۆست ویاردهبین كاتێك هه‌ست به‌یه‌كتری ده‌كه‌ین و كاتێك یه‌كتریمان خۆش ده‌وێت وكاتێك ئاماده‌ده‌بین كۆمه‌ك به‌یه‌ك بكه‌ین و دهردودوی یه‌كتر چاره‌سه‌ربكه‌ین !
((ماویه‌تی))