ئەگەرەكانی بەردەم حكومەتەكەی كازمی
2020-07-19 08:32:53
د. سەنگەر سەید قادر
كازمی لە ماوەی یەك هەفتەدا سەردانی سێ وڵاتی گرنگی ناوچەكە و جیهان دەكات كە ئەم وڵاتانە میحوەری سەرەكی كێشەكانی ناوچەكان و سەرچاوەی ئاڵۆزی و ململانێكانن لە عێراق و سەرەتای سەردانی كازمی بۆ سعودیەدەبێت و ڕۆژی دووشەمە دەگاتە سعودیە نامەیەكی لە ڕێگا جەواد زەریفەوە پێگەشتووە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە بن. سەلمان، بۆ ڕۆژی دوای سەردانی تاران دەكات و ڕۆژی هەینیش سەردانی واشنتن دەكات
ئەم سەردانانانەی كازمی یەكەم. سەردانی دەرەكی و تاقیكردنەوەیەكی گەورەیە لەبەردەم دبلۆماسییەتی كازمی دا چونكە
١- كازمی لەسەردانەكانیدا دۆسیەی عێراق و كێشەئابورییەكان و سنوردانان بۆ دەستێوەردانی دەرەكی لە كاروباڕی ناوخۆی عێراقدا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە و ئێران و واشنتن گفتووگۆ دەكات
٢- ئەركێكی دیكەی كازمی بریتی دەبێت لە نێوەند گیری لە نێوان ئەمەریكا و ئێران و سعودییەدا
ئامانجی سەردانی زەریف بۆ بەغداد:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جواد زەریف گەشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران. و سەرۆكی پەرلەمان بەرپرسانی حەشد و هێزە شیعییەكاندا كۆببێتەوە لەكاتێكدا بڕیارە كازمی پاش دوو ڕۆژی تر سەردانی تاران بكات
زەریف بۆچی لە بەغدادە:
١- جواد زەریف نامەیەكی تایبەتی خامەنەئی ڕادەستی كازمی دەكات بۆ ئەوەی بە سعودیە و واشنتنی بگەیەنێت
٢- سەردانەكەی جواد زەریف دوای ئەوەهات كە كازمی ڕەتیكردەوە سەرەتا سەردانی تاران بكات بۆیە زەریف پیش سەردانەكەی كازمی سعودیە گەشتە بەغداد بۆ ئەوەی هۆشداری بداتە كازمی لەوەی كە ڕەچاوی بەرژەوەندی ئێران بكات ولە گرێبەستەكانی لەگەڵ سعودییەدا بەتایبەت لەكەرتی ووزەدا
٣- ئامانجێكی دیكەی زەریف گوێگرتنە لە هێزە شیغەكانی عێراقی پێش سەردانی كازمی بۆ تاران بۆ ئەوەی بەرچاوو ڕوون بن لە تاران لەكاتی گفتووگۆ لەگەڵ كازمی دا
٤- بەشێكی تر لە ئامانجی سەردانی زەریف پەیوەستە بە گۆڕانی هەڵوێستی بەشێك لە هێزە شیعەكان كە مەترسیان. هەیە لە لاوازكردنی بەرەی ئێران. لە عێراق و چوونەتە بەرەی ئەمەریكا
- كازمی دەتوانێت ئێران و ئەمەریكا ئاشت بكاتەوە؟
مستەفا كازمی لە دوو مانگی دەسەڵاتیدا بە ھەڵوێست و لێدوان و سەردانەكانی بۆ دەزگا ئەمنیەكان و كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنورییەكان و بڕینی مووچە نایاساییەكان ئەزموونێكی نوێی لە حكومڕانی نیشانی عێراقیەكان دا كە حكومەتێكی ئەمنی بەهێز لە ڕێگایە بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە ئایا كازمی ئەو پیاوە بەهێزەیە یان دەیەوێت وانیشان بدات كە سەركردەیەكی جیاوازەو فریادڕەس و بەدیھێنەری خەونی عێڕاقیەكانە؟ ئایا كازمی لە ڕاستیدا ئەو سەركردە فریادڕەسەیە كەلە میدیادا وێنادەكرێت؟ ئایا كازمی دەتوانێت سەروەری عێراق بپارێزێت و نێوەند گیری لە نێوان. ئەمەریكا و واشنتندا بكات ؟ چۆن باڵانسی بەرژەوەندی هێزە ناوچەی و جیهانییەكان لە عێراق ڕادەگرێت؟ هەڵوێستی كورد چی دەبێت؟ ئایندەی عێراق بە كوێ دەگات؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە لەم كورڕە شیكاریەی دا دەخەینە ڕوو:
كەسایەتی كازمی:-
مستەفا كازمی كە لە خێزانێكی شیعەی ناسریەیە لە ساڵانی نەوەدەكاندا وەك نووسەروو چالاكێكی سیاسی دژی ڕژێمی بەعس دەركەووتوە و لە خێزانێكی ناسراوی شیعیە و زاوای مەهدی عەلاقی سەركردەی حیزبی دەعوەوەیە و لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس وەك ڕۆژنامەنووس و نووسەرێك دەركەوتووە و كە لە چەندین ڕاگەیاندنی كوردی و عەرەبی و ئەمریكیدا كاری كردووە دواتر ئەمریكیەكان ئەركی كۆكردنەوەو تۆماركردن وئەرشیفكردنی بەڵگەنامەو تاوانەكانی سەردەمی بەعسیان پێسپاردووە
و بەشداری لە چەندین پرۆژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكادا كردووە لە عێراق ھەتا ئەم قۆناخە كازمی وەك كەسێكی نادیار لە كایەی حكومڕانی عێڕاق دەركەووتوە.
كازمی و ئەمریكا:-
مێژووی پەیوەندیەكانی كازمی و ئەمریكا دەگەرێتەوە بۆ كۆتای ساڵی ٩٠كان كە وەك كەسایەتیەكی ئۆپۆزسیۆنی عێڕاقی بانگھێشتی كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێڕاقی لە واشنتۆن كراوە دواتر بەشداری لە كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێڕاقی لە بەیرووت كردووە.
لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە بەژداری لە چەند پڕۆژەیەكی باڵیۆسخانەی ئەمریكی لە عێڕاق كردووە و تا ئەوكاتەی وەك بەڕێوبەری دامەزراووەی (بیری عێڕاقی) كە دامەزراوەیەكی ئەمریكی بوو دەسنیشانكراوە دواتر كازمی بوو بە كەسایەتیەكی نزیك لای ئەمریكیەكان و وە بەشێك لە نەیارەكانیشی وەك سیخوڕی ئەمریكا ناویدەھێنان.
كازمی و وڵاتانی عەرەبی:-
كازمی لە ساڵی ٢٠١٢دا باس لە گرنگی پەیوەندیەكانی عێڕاق دەكات لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیداو بەتایبەت لەگەڵ سعودیەدا ھەروەھا ئەوكاتەی پۆستی سەرۆكی دەزگای ھەواڵگیری عێڕاقی وەرگرت ڕۆڵێكی یەكلایكەرەوە سەرەكی ھەبوو لە درووستكردنەوەی پەیوەندی نێوان عێڕاق و سعودیەدا كەلە سەردەمی مالیكیدا پەیوەندیانە گرژی و ئاڵۆزی تێكەوت.
بەھەمان شێوە كازمی ئەندازیاری ڕێكەوتنی ئازادكردنی میرە قەتەریەكان بوو كەلە عێڕاق و لەلایەن حەشدی شەعبیەوە ڕەفێنرابوون كەبە نێوەندگیری ڕاستەوخۆی موستەفا كازمی ئازادكران.
ئەوەی كە زۆر گرنگە پەیوەندی و هاوڕێیەتی كازمی و بن سەلمانە كە دۆستێكی زۆر بەهێزیان. هەیە و ئەمەش كار ئاسانی بۆ كازمی دەكات لە نزیكبوونەوە لە سعودیە و هەوڵی نێوەندگیری لەنێوان سعودیە و ئەمەریكا
كازمی و ئیسرائیل:-
ئەگەرچی ھیچ بەڵگەیەكی سەلمێنراو لەسەر پەیوەندیەكانی كازمی و ئیسرائیل بوونی نییە بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی یەدوع ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی موستەفا كازمی و بەرھەم ساڵەح و حسێن سەدر ئەوكەسانە بوون كە ڕۆڵی گرنگیان ھەبوو لە گێڕانەوەی ئەرشیفی یەھوودیەكانی عێڕاق و ئیسرائیل.
لەكاتی كاندیدبوونی كازمی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران لۆبی یەھوودی لە واشنتۆن بەتایبەت(AIPC) ڕۆڵێكی گرنگیان ھەبوو لە پشتیوانیكردنی كازمی بەجۆرێك لە درەنگانی شەوی ھەڵبژاردنی كازمی وەك سەرۆكوەزیرانی عێڕاق گاریدكۆشنەر تەلەفوونی بۆ چەند سەركردەیەكی شیعەی عێڕاق كرد و ھەڕەشەی لێكردوون كە ئەگەر دەنگ بە كازمی نەدەن ئەمریكا سزای تووندی ئابووری بەسەر عێڕاقدا دەسەپێنێت و ئیسرائیلیش دەستكراوە دەكات بۆ لەناوبردنی حەشدی شەعبی لە عێڕاق كە ئەم پەیوەندیە تەلەفونیەی كۆشنەر لە كۆتا ساتدا كازمی لە شكست ڕزگار كرد.
كازمی و ئێران:-
موستەفا كازمی لەوە تێدەگات كە عێڕاق و ئێران پەیوەندیەكی مەزھەبی و ڕۆشنبیری و ئابووری و سیاسی پێكیانەوە دەبەستێتەوە سەڕەڕای پەیوەندی سەربازی ئەم پەیوەندیانە تا ڕادەیەكی زۆر شۆڕبۆتەوە بۆ ئاستی كۆمەڵایەتی و شەقامی عێراق و دەستبەرداربوون لە ئێران ئەستەم و مەحاڵە.
بەھەمان شێوە كازمی لەوە تێدەگات كە عێراق ناتوانێت دەستبەرداری ئەمریكا بێت بەتایبەت لە ئێستادا كە عیراق بە بارودۆخێكی سەختی ئابووری و ئەمنیدا تێدەپەڕێت بۆیە باشترین بژاردە ڕاگرتنی ھاوسەنگیە لەنێوان بەرژەوەندیەكانی ئێران و ئەمریكادا لەمەشدا كازمی دەرفەتێكی باشی بۆڕەخساوە چونكە ئێران نایەوێت بەرژەوەندیە ئابووریەكانی لە عێڕاق لەدەستبدات و بەتایبەت لەدووای كوژرانی قاسم سولەیمانی ئێران كۆنتڕۆڵی بەسەر عێڕاقدا لەدەست داوە بەھەمان شێوەش ئەمریكا نایەوێت كە شەقامی شیعەی عێڕاقی بكات بە گژی خۆیدا دەیەوێت بە ھێمنی تادوای ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا نفوزی ئێران لە عیڕاق كەمبكاتەوە كێشەو سەرئێشە بۆ خۆی درووست نەكات .
باڵانسی هێز لە عێراق چۆن گۆڕا؟ بۆچی ئێران پاشەكشەی كرد؟
هەرچەندە لە ڕابردوودا ئێران بەهۆی نفوزی زۆریەوە لە عێراق بڕیاری كۆتای دەدا لە دیاری كردنی سەرۆك وەزیران بەڵام لە ئێستادا هاوكێشەی هێز گۆڕاوە لە دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئێران وەك جاران كۆنترۆڵی بەسەر شەقامی سیاسی عێراقدا نیە چونكە شەقامی عێراقی بێ ئومێد بووە لە ئێران و ئێرانیش خۆی گیرۆدەی كێشە ناوخۆییەكانیەتی
لەسەر ئاستی دەرەكیش لە ڕووسیا ململانێكانی ئیران لەگەڵ ڕوسیادا لە سوریا گەشتووەتە ئاستی پیكادان و چینیش لە گێژاوی كرۆنادا نوقم بووە و جۆرێك لە ڕێكەوتنی ئیسرائیلی ڕوسی ئەمەریكی هەیە بۆ پچڕاندنی هیلالی شیعی لە سوریا و مەترسی گواستنەوەشی هەیە بۆ عێراق
بۆیە ئێران لە ئێستادا جۆرێك لە نەرمی لە بەرامبەر ئەمەریكادا دەنوێنێت و تویتەكەی ڕۆژی چوار شەمەی ڕابردووی خامەنەئی كە ڕایگەیان( لە جیهادا لەسەر ڕێبازی حەقی حوسەینین و لە دانوستانیشدا ڕێبازەكەی حسن دەگرینەبەر كە سەرەڕای ناحەقی معاویە و زەید ئامادەبوو دەست لە مافی خۆی هەڵگرێت) دانانی كازمیش بۆ ئەو ئامانجەیە كە لایەنی كەمی بەرژەوەندیەكانی ببپارێزێت بەهەمان شێوە حەشدیش لە هێرش و لەناوبردنی ئەمەریكا و ئیسرائیل بپارێزێت
چونكە جگە لە مەترسی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆسەر حەشد ئێران ترسی هەیە كە سیستانی فەتوای پشتیوانی پشتگیری حەشدی بكیشێتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی لە دوو مانگی ڕابردوودا لیواكانی علی سیستانی( فرقەی ئیمام علی و فرقەی ئیمام عباس و لیوای علی الاكبر و لیوای أنصار. المرجعیە) بڕیاریاندا لە حەشدی شەعبی جیاببنەوە و بچنە ژێر دەسەڵاتی فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكان